چارەسەری سەنتەری پەیوەندیکردن بۆ کۆمپانیاکان رێگەیەکی داهێنەرانە بەردەست دەکات بۆ بەرەوپێشەوەبردنی پرۆسەی لەپەیوەندیدا بوون لەگەڵ کڕیار و بەشداربووانیان و وەرگرتنی پەیوەندی بەشێوەیەکی ئاسان و کاراتر، کە ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت لە زیادکردنی بەرهەمهێنانی کار و کەمکردنەوەی خەرجی و تێچوون لەسەر کۆمپانیاکان، بەهۆی چەندین چارەسەری تەکنەلۆجی بۆ بەستنەوەی بگۆڕی پەیوەندیکردن و تەلەفۆنی جێگیری ئۆفیسەکان بۆ کۆمپانیا و دامەزراوەکان لە رێگەی
خزمەتگوزاریی Voice connectivity
خزمەتگوزاری پەیوەندیکردنی دەنگیی Voice connectivity بۆ کۆمپانیاکان پرۆسەی پەیوەندیکردن لەگەڵ کڕیار و کارمەندەکانیان بەرەوپێشەوە دەبات، لە رێگەی بەیەکەوەبەستنەوەی سیستمی دەنگی کۆمپانیاکان وەك بگۆڕی ناوخۆ و وەڵامدەرەوەی ئۆتۆماتیکی و سەنتەری خزمەتگوزاریی بەشداربووان و هی دیکە لە تۆڕی زین العراق.
سەنتەری بچووکی خزمەتگوزاریی بەشداربووان
بە یەکێك لە باشترین چارەسەرە تەکنەلۆجییەکان دادەنرێت بۆ ئەو کۆمپانیا و دامەزراوانەی کە کارەکەیان پێویستی بەوەیە سەنتەرێکی خزمەتگوزارییان هەبێت بۆ ئەوەی لە مامەڵەکردن لەگەڵ پەیوندیکردنە جۆراوجۆرە هاتووەکان نەرمییان هەبێت، لەهەمانکاتدا بۆ زیادکردنی توانای وەڵامدانەوەی پەویەندیکردنەکان و یەکخستنی پەیوەندیکردنەکانی کۆمپانیاکان لەگەڵ کڕیارەکانیان لەرێگەی تەنها یەك ژمارەی سەرەکییەوە.