ئێمە بەوپێیەی لە پێشەنگی کەرتی تەکنەلۆجیاداین لە عێراقدا، لەهەوڵی ئەوەداین هەموو ڕۆژێك زیاتر نوێگەرانەتر و داهێنەرانە و گەشاوەتر بکەین ئێمە لە گەشەپێدانی ئاستە جیاجیاکاندا بەشداری دەکەین، لەسەر هەردوو ئاستی کەسی و کەرتی بزنسدا، لە ڕێگەی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری نایابی پەیوەندیکردن و چارەسەری داهێنەرانە بە بیرۆکەی بەردەوام لە ڕێگەیەوە هیوای داهاتوویەك دەخوازین تەکنەلۆجیا هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگای عێراق بەهێز بکات و ئاسۆ بۆ گەشەکردن و پێشکەوتن بکاتەوە.
ئامانجمان بەرەوپێشەوەبردنی ستایلی ژیانی عێراقییەکانە لەڕێگەی پێشکەشکردنی نوێترین خزمەتگوزاری و چارەسەری تەکنەلۆجیای زانیاری، بە پاڵپشتی تۆڕێکی کواڵێکی بەرز، هاوبەشانی نایاب، و چارەسەری داهێنەرانە. ئێمە پابەندین بە تێگەیشتن لە پێداویستییەکانی بەشداربووانمان و خزمەتکردنیان بە پێشکەشکردنی ئەزموونی دیجیتاڵی پێشکەوتوو، لە هەمانکاتدا بەهای بەردەوامی بۆ هاوبەشەکانمان زیاد دەکەین کە لە گۆڕانکاری دیجیتاڵی لە عێراقدا بەشدار دەبێت.
كورتهیهك دهربارهی زین عێراق:
كۆمپانیای زین عێراق یەکێکە لە کۆمپانیاکانی گرووپی زین، پێشەنگی خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندیكردن و ئینتهرنێتی مۆبایل لە بازاڕەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا، کە بریتین لە زینی سعودیە، زینی عێراق، زینی سودان، زینی کوەیت، زینی ئوردن، زینی بەحرەین، و زینی باشووری سودان.
ستراتیژیای زین عێراق لەسەر بنەمای تێگەیشتن لە خواست و پێداویستییەکانی بهشداربووان بونیادنراوه. هەر بیرۆکە و خزمەتگوزارییەکی هەبێت لەبەرژەوەندی ئەواندا دایاندەڕێژێت، بۆ بهردهوامبوون له پێشكهشكردنی باشترین و پێشكهوتووترین خزمەتگوزاری کە دەتوانێت ئاواتەکانی 20.7 ملیۆن بەشداربوو (له چارهكی یهكهمی ساڵی 2025) بەدی بهێنێت، تا سوودمهندبن له خێراترین تۆڕی +4.5G لە عێراقدا.
كۆمپانیای زین بەشێکی دانەبڕاوه لە گۆمەڵگای لۆکاڵیدا، ئەمەش وادەکات هاوبەشێتی و هاریکاری لەگەڵ كۆمهڵگادا بەشێوەیەکی گشتی و لەگەڵ لاوان بە تایبەتی، ببێت بە ئاراستەیەکی ستراتیژی هەموو کارمەندێك لە کۆمپانیادا پشتی پێببەستێت. هەروەها بەردەوام هەوڵدەدەین پڕۆژە ئابووری و کۆمەڵایەتی و کەلتوورییەکانمان کە لەچوارچێوەی پڕۆگرامی بەرپرسیارییەتی کۆمەڵایەتیدان کاریگەری ئەرێنیان بەسەر ژیانی کۆمەڵگادا ههبێت.
زین عێراق باوهڕی وایه "ئێوه جیهانه جوانهكهمانن"
2003
گەشتەکە دەستی پێکرد:
زین العراق (پێشتر MTC اثیر) هاتە ناو بازاڕی پەیوەندیکردنەکانی عێراق لە چوارچێوەی ستراتیژی گروپی MTC بۆ کارکردن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
2007
گۆڕینی بڕاندی بازرگانی
بڕاندی بازرگانی لە (MTC اثیر)ەوە گۆڕدراو بۆ (Zain Iraq) بەو پێیەی ئێمە ناسنامەیەکی نوێمان گرتۆتەبەر هاوتەریب لەگەڵ دەستپێشخەریی خستنەبازاڕی براندی نوێ لەسەر ئاستی گرووپ کە ڕەنگدانەوەی بنەمای "جیهانێکی جوانە".
2008
یەکگرتن لەگەڵ عراقنا
زین العراق کۆمپانیای عێراقنای کڕی، ئەمەش بەشێوەیەکی بەرچاو بوونی ئێمەی لە بازاڕ بەهێز کرد و توانای ئێمەی فراوانتر کرد بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی پەیوەندیکردنی داهێنەرانە بۆ بەشداربووان لە سەرانسەری عێراقدا.
2013
فراوانکردنی تۆڕ
وەبەرهێنانی بەرچاو لە ژێرخاندا، لەوانەش نوێکردنەوەی سەرتاپای تۆڕ، بۆ باشترکردنی ڕووماڵکردن، متمانەپێکردن و کوالیتی خزمەتگوزاری لە سەرانسەری عێراقدا.
2015
خستنەبازاڕی خزمەتگوزاری G3
شانازی دەکەین بە پێشکەشکردنی یەکەمین پەیوەندی ڤیدیۆیی بازرگانی G3 لە عێراق، دوای دەستپێکردنی خزمەتگوزارییەکانی نەوەی سێیەم، کە بوار بە بەشداربووان دەدات سوودمەندبن لە خزمەتگوزارییە نایابەکانی G3 .
2016
خستنەبازاڕی جزدانی زین کاش
خزمەتگوزاری جزدانی زین کاش دوای وەرگرتنی مۆڵەت لە بانکی ناوەندی عێراق دەستیپێکرد، بەمەش خزمەتگوزارییە داراییە سەرەتاییەکان بۆ هەموو بەکارهێنەران بەردەست بوون.
2021
4G-LTE اطلاق الـ
زین العراق یەکەم کۆمپانیای پەیوەندیکردنە لە عێراق خزمەتگوزاری G-LTE 4 پێشکەش دەکات دوای تەواوکردنی سەرجەم مەرج و پێداویستییەکانی پەیوەست بە رێکخستنەوە.
2024
باشترکردن و فراوانکردنی تۆڕ
ئێمە وەبەرهێنانێکی زۆرمان کردووە لە بەرەوپێشەوەبردن و باشترکردنی تۆڕەکەمان بە جێبەجێکردنی تەکنەلۆژیای نوێ، زیادکردنی پاکێجی نوێی 4G و پەرەپێدان و نوێکردنەوەی تۆڕی گواستنەوەی مایکرۆوەیڤ، زیادکردنی تواناکانی بۆ جێگیرکردنی قەبارەی داتا گەورەکان و زیادکردنی ژمارەی بەشداربووان.