زین – العراق:

زین سیاسەتی پاراستنی نهێنی (تایبەتێتی) ئامادە کردووە بۆ سوودمەندبوون لە خزمەتگوزارییە ئۆنلاینەکانی کۆمپانیا وبۆ ئەمەش پێداویستییەکانی بەشداربووانی لەبەرچاوگرتووە، کە زۆرترین سوودیان پێدەگەیەنێت لەپێناو دابینکردنی پێداویستیەکانیان و پێشکەشکردنی بەرزترین ئاستی خزمەتگوزارییانەی بەردەستیان دەکات. ئەم سیاسەتە بە شێوەیەك ئامادەکراوە و داڕێژراوە لەگەڵ سروشتی ئەو زانیاریانەدا بگونجێت کە کۆمپانیا لە ئێوەوە بەدەستی دەهێنێت و بۆ یارمەتیدانتان لە تێگەیشتنی چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ تێبگەیت کە چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو جۆرە زانیارییە کەسییانە دەکات.


ناونیشانی ئینتەرنێت (ئای پی ئادرێس):

بە چوونە ژوورەوە بۆ سایتی کۆمپانیای زین، ئەو سێرڤەرەی کە Web Host بەکاری دەهێنێنێت، ئەم زانیاریانەی خوارەوە تۆمار دەکات:

1. ناونیشانی ئینتەرنێتەکەت (ئای پی ئادرێس).

2. مێژوو و کاتی چوونە ناو سایتەکە.

3. جۆری ئەو بڕاوزەرەی کە بەکاردێت.

4. ئەو سایتەی کە لێیەوە بۆ سایتی کۆمپانیا گوازراوەتەوە.

5. ئەم سایتە بە شێوەیەکی خۆبەخشانە داڕێژراوە بۆ کۆکردنەوەی زانیاری کەسی لە ئێوە.


لینکی سایتەکانی تر:

لەوانەیە ماڵپەڕەکەمان لینکی ماڵپەڕەکانی دیکەی تێدابێت. زین بەرپرسیار نابێت لە ناوەڕۆکی ماڵپەڕەکانی تر لەوانەش شێوازەکانی کۆکردنەوەی زانیاری و سیاسەتی پاراستنی نهێنی.

راپرسییەکان بەشێوەی ئۆنلاین:

وەك هەر ڕاپرسییەکی ئاسایی، ئەو ڕاپرسییانەی کۆمپانیا لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە ئەنجامیان دەدات بوار بە کۆمپانیا دەدات زانیاری تایبەت لەسەر بەکارهێنانی سایتەکە و خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیا کۆبکاتەوە بە مەبەستی باشترکردنی کوالیتی خزمەتگوزارییەکان، کە دواتر ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر کڕیارە بەڕێزەکانمانەوە دەبێت ، هەر بۆ بیرهێنانەوە پێدانی ناو و زانیاری کەسی خۆت کارێکی خۆبەخشانەیە.


زانیاری پێویست بۆ جێبەجێکردنی مامەڵەکان:

پێدانی ئەو زانیاریانەی کە لە تۆوە داوا دەکرێن بۆ کۆمپانیا بە شێوەیەکی خۆبەخشانەیە، یارمەتیدەر دەبێت پێداویستییەکانتان بە تەواوەتی جێبەجێ بکرێن. بۆ زانین دەکرێت سوود لەو زانیارییانە وەربگیرێت لەپێناو پێشکەشکردنی باشترین ئۆفەر و لەهەمانکاتدا بۆ دڵنیابوون لە کواڵێتی. هەروەها دەتوانرێت بۆ مەبەستی ئامار و شیکاری بەکاربهێنرێن بەبێ ئاماژەدان بە زانیارییە کەسییەکان.


ئاشکراکردنی زانیاری: 

لە سۆنگەی متمانەی هاوبەش لەگەڵ بەشداربوواندا، زین هەمیشە سوورە لەسەر پاراستنی تایبەتمەندی و نهێنی زانیارییە کەسییەکان، ئەو جۆرە زانیاریانە تەنها لەوکاتەدا نەبێت کە بەشێوەیەیکی یاسایی داوا لە کۆمپانیا بکرێت، یان ئەگەر کۆمپانیا بەنیازێکی باش پێیوایبێت ئەو کارەی بە پێویست دادەنرێت یان پێویستە پابەند بێت بە یاسا یان بۆ پاراستن و بەرگریکردن لە ماف و موڵك و ماڵی کۆمپانیا، لەم ماڵپەڕە یان بەکارهێنەرەکانی.


کۆمێنت و پرسیار بۆ زین:

ئەو زانیاریانەی کە تۆ بە کۆمپانیای دەدەیت بە نهێنی مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت. ئەو زانیاریانەشی لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە لە تۆ داوای دەکرێن یارمەتی کۆمپانیاکە دەدەن خزمەتگوزاری کوالیتی بەرزتان پێشکەش بکات، تەنها لەلایەن زین یان هەر بەشێکی بازرگانی کۆمپانیا یاخود هاوبەشە لاوەکییەکانییەوە بەکاردەهێنرێن.


ناوەڕۆکی سایت:

هەموو ئەو زانیاریانەی لەم سایتەدا بڵاودەکرێنەوە لە وادە و کاتی بڵاوکردنەوەیدا بە نوێترین و دوایین زانیاری دادەنرێن، بەڵام هەندێك جار بەهۆی بارودۆخی دوور لە دەسەڵاتی کۆمپانیا لەوانەیە زانیارییە بڵاوکراوەکان تازە نەبن و بەسەرچووبن. لەم حاڵەتانەدا تەنها بەڵگەنامە فەرمییەکان بە فەرمی هەژمار دەکرێن و کارپێکراو دەبن، بۆیە بەشداربووان مافی ئەوەیان نییە سکاڵای یاسایی لەسەر زین تۆمار بکەن یان داوای قەرەبوو بکەنەوە بۆ هەر زیانێک کە تووشی دەبن، ئەگەر هەبوو، لە ئەنجامی بەکارهێنانی ئەو زانیاریانەی لەم سایتەدا بڵاوکراونەتەوە. هەروەها کۆمپانیای زین مافی تەواوی هەیە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە ناوەڕۆکەکە بگۆڕێت.


هەموارکردنەوەکانی سیاسەتی پاراستنی نهێنی:

لەگەڵ پەرەسەندنی خێرای خزمەتگوزارییەکان، زین مافی خۆیەتی لە کاتی پێویستدا مەرج و ڕێساکانی سیاسەتی پاراستنی نهێنی بگۆڕێت. ئەو گۆڕانکاریانەی کە لەم سایتەدا دەکرێن لە کاتی خۆیاندا رادەگەیەنرێن، بێجگە لە بە هەڵە ئەنجامدان.

مافی خاوەندارێتى

ناوەڕۆکی پەیجەکانی کۆمپانیای زین لەسەر تۆڕەکانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی ئێستا و داهاتوو، لەوانەش (Domain)، دەق و ناو و بڕاندە بازرگانییەکان، شێوە و گرافیك، مافی خاوەندارێتیان پارێزراون و بەگوێرەی یاسای ناوخۆی (لە عێراق)  و جیهاندا پارێزراون، نابێت بگوازرێنەوە یان کۆپیکردن یاخود بەتەواوەتەی یان بەشێکی بڵاوبکرێتەو، تەنها مەگەر مۆڵەت لە کۆمپانیا وەربگیرێت، هەرکەسێک ئەمە پێشێل بکات، خۆی دەخاتە بەردەم لێپرسینەوەی یاسایی لە ئاستی ناوخۆیی یان نێودەوڵەتیدا.