بە پاکێجە کەسییەکانت و تایبەتمەندییە دەگمەنەکان ئاشنا بە کە بۆ تۆ دیزاینکراون، لە نێو کۆمەڵێكی جۆراوجۆری خزمەتگوزارییەکاندا هەڵبژێرە، کە لەگەڵ ستایلی ژیانی تۆدا دەگونجێن، جا پێداویستییەکەت خوولەکی پەیوەندیکردن بێت یان داتاکانی ئینتەرنێت یاخود ئۆفەری دیکەی نێودەوڵەتی، هەر ئێستا پاکێجەکەت دیزاین بکە و چێژ لە هەموو وردەکارییەکی وەرگرە.
ئەگەر بەشداربوویەکی نوێ بیت یان بەشداربووی ئێستا، دەتوانیت زۆر بە ئاسانی سوود لە تایبەتمەندییەکانی هێڵی کەفوو وەربگریت و بەشداری بکەیت لە ڕێگەی:
چێژ لە جیهانی پاکێجە هەمەچەشنەکانی کەفوو وەربگرە و ئەزموونەکەت بەرەوەپێشەوە ببە.
جیهانێکی نوێ بە تەکنەلۆژیای eSIM بدۆزەرەوە، گەشەپێدانێکی داهێنەرانە لە سیمکارتە پلاستیکییە تەقلیدییەکانەوە-ئەمە سیمکارتێکی دیجیتاڵییە کە هەموو تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی لەخۆگرتووە.
بە تەکنەلۆژیای eSIM دەتوانیت بە ئاسانی چەندین ژمارە لە یەك ئامێردا بەڕێوەببەیت و چالاکیان بکەیت، هەروەها بە ئاسانی لە ڕێگەی سکانکردنی QR کۆدێکەوە هەڵبژێریت و لە نێوانیاندا بگۆڕیت.
چێژ لە ئەزموونێکی ئاسان وەربگرە لەگەڵ تایبەتمەندی eSIM ئێستا لە بنکە سەرەکییەکانی زین لە سەرانسەری عێراق بەدەستی بهێنە! سەردانمان بکەن و جیهانێکی دیجیتاڵی نوێ بدۆزنەوە.
هەموو ئەو شتانە بدۆزەرەوە کە بەدوایاندا دەگەڕێیت و زۆر شتی تر لە ڕێگەی پلاتفۆرمی ئۆفەرەکانی*100#، کە بوارت پێدەدات ئاشنابیت بە ئۆفەرە تایبەتەکان کە بۆ تۆ دیزاینکراون. لە دوو هێندە باڵانسەوە بگرە تا دەگاتە جۆرەها ئۆفەری پەیوەندیکردن و داتا و ئینتەرنێت خوولەك کە پێداویستیەکانت دابین دەکات.
بۆ بینینی هەموو ئەو ئۆفەرانەی کە لەبەردەستتدان، یەکێك لەم هەنگاوانە پەیڕەو بکە:
1. بە خۆڕایی پەیوەندی بکە *100# و پاشان 2 داگرە (لەبیرت نەچێت ژمارە 2 بە زمانی ئینگلیزی بنووسیت).
2. ئەپڵیکەیشنی زین العراق دابەزێنە و بچۆرە ژوورەوە و بەشی ئۆفەرەکانی *100# هەڵبژێرە.
3. لە ڕێگەی ماڵپەڕەکەوە بچۆرە ناو پلاتفۆرمی (MyZain) و ئەو ئۆفەرانە بدۆزەرەوە کە لەبەردەستتدان.
ئەم خزمەتگوزارییە بۆ ئەو هێڵە پریپەیدانە بەردەستە کە لانیکەم ماوەی 3 مانگە کاران.
سوودمەندبە لە ئۆفەر و تایبەتمەندییەکان
ئەگەر پێویستت بە هاوکاری هەیە پەیوەندیمان پێوەبکە.
ژمارە نایابەکان