دەتەوێ بزانی تێچووی پەیوەندیکردنت چەندە و چەند باڵانست ماوە؟
لەگەڵ خزمەتگوزاریی "باڵانست بزانە" دا سەرجەم بەشداربووانی پارەدانی پێشوەخت (پریپەید) دەتوانن وردەکاریی دوایین پەیوەندیکردن بزانن.
وردەکاری خزمەتگوزارییەکە:
- بەشداربووان دەتوانن تێچووی پەیوەندیکردنیان بزانن، بەشێوەیەك لەپاش کۆتاییهاتنی هەر پەیوەندیکردنێکدا بەشداربوو ئاگادارکردنەوەیەکی لە رێگەی مۆبایلەوە بەدەستدەگات لەگەڵ بڕی ئەو باڵانسەی لەدوای پەیوەندیکردنەکەدا ماوە.
- ئەم خزمەتگوزارییە بۆ بەشداربووان بەردەست دەبێت بەبەشداریکردنی مانگانە 1000 دینار و دوای بەشداریکردن لەرێگەی پەیوەندیکردن بە ژمارەی تایبەت بەم خزمەتگوزارییە #281*
- خزمەتگوزارییەکە بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی نوێدەبێتەوە، ئەگەر بێتو باڵانسی پێویست لە هەژماری بەشداربوودا هەبێت، هەر کاتێکیش بویسترێت دەکرێ لە رێگەی پەیوەندیکردن بە ژمارە #289* لە خزمەتگوزارییەکە بێنە دەرەوە، لە دۆخی دەرچوون لە خزمەتگوزارییەکەدا بەشداربوو دەتوانێت سوودمەندبێت تا ئەو کاتەی ماوەی خزمەتگوزارییەکە بەسەردەچێت.
خزمەتگوزارییەکە لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی زین العراقەوە بۆ بەشداربووان بەردەستە، بەم وردەکارییانەی خوارەوە:
- بەشداربوو دەتوانێت وردەکارییەکانی ئەو چالاکییە تەلەفۆنییانەی کە ئەنجامی دەدات بزانێت، لەوانە کات و مێژووی چالاکییەکە، هەروەها جۆری چاڵاکییەکە وەك پەیوەندیکردن، نامە، ئینتەرنێت و بەشداریکردن لە ئۆفەر و خزمەتگوزارییەکان، لەگەڵ ئەو باڵانسەی کە بەهۆی چاڵاکییەکەوە لێیدەبڕدرێت.
- خزمەتگوزارییەکە بەخۆڕاییە، ئەمەش بوار بە بەشداربوو دەدات بە وردی بەدواداچوون بۆ لێبڕینی باڵانسی ماوەی 3 ڕۆژی ڕابردوو بکات.
- بۆ سوودمەندبوون لەم خزمەتگوزارییە، زۆر بە ئاسانی ئەپڵیکەیشنی زین العراق ( https://iqzain.com/3XaKyBI ) دابەزێنە و دڵنیابە کە بە نوێترین ڤێرژن ئەپدەیتکراوە.
کۆمپانیای زین مافی گۆڕینی مەرج و رێنماییەکانی ئەم ئۆفەرەی هەیە