کورتەنامە دەنگییەکان

کورتەنامە دەنگییەکان

خزمەتگوزاریی کورتەنامەی دەنگی بوار بە بەشداربوو دەدات لەناو تۆڕی زین ی عێراق هەرکاتێك و لەهەر بارێکدا کورتەنامەی دەنگی تۆمار بکات و بینێرێت.

چۆنیەتی بەکارهێنانی ئەم خزمەتگوزارییە:

  • پەیوەندی بە ژمارە 219 دەکرێت بۆ تۆمارکردنی نامەیەکی دەنگی یان گۆێگرتنی نامە دەنگییە تۆمارکراوەن پاشان ڕێنماییەکان پەیڕەودەکرێن، دواتر ئەو کەسەی پەیوەندی دەکات نامەیەکی دەنگی تۆماردەکات پاش بیستنی فیکە دواتر دەست بە هێمای پەنجەرەوە دەنێت (#).
  • وەرگر لەرێگەی کورتەنامەیەك لە ژمارەی خۆڕایی 2019ەوە ئاگادارنامەیەکی پێدەگات کە مێژوو و کاتی وەرگرتنی کورتەنامەی دەنگی و ژمارەی نێردەر تێدایە، هەروەها کەسی نێردەر لەرێگەی کورتەنامەیەکەوە ئاگادارنامەیەکی پێدەگات بە مێژوو و کاتی گوێگرتنی کەسی وەرگر بۆ نامەکە.
  • کەسی پەیوەندیکەر دەتوانێ کات و مێژووی ناردنی نامە دەنگییەکە هەڵبژێرێت، هەروەها دەتوانێ بڕگەیەکی دەنگی وەك باکگراوند بۆ نامە تۆمارکراوەکە زیاد بکات.

پێداویستییە پێشینەییەکان/ ڕێکخستن:

  • پێویستە هێڵەکە کارا بێت (ماوەی بەسەر نەچووبێت).
  • ژمارەی نێردەر و وەرگر لە ناو تۆڕی زین ی عێراق بێت.
  • خزمەتگوزارییەکە لە کاتی گەڕاندا(رۆمینگ) بەردەست نیە.

تێچووی خزمەتگوزارییەکە:

تێچووی نامەی تۆمار کراو 50 دینارە کاتی پەیوەندی دەکرێت بە ژمارە 219 (لەگەڵ دەستپێکردنی تۆمارکردنی نامەی دەنگی و دوای گوێگرتنی فیکە، پارە بڕینەکە دەستپێدەکات، ئەگەر نامەی دەنگی تۆمارکراو نەنێردرێت، هیچ بڕە پارەیەك نابڕدرێت و هەژمارناکرێت).

ماوەی نامەی دەنگی:

بەرزترین ئاست بۆ تۆمارکردنی نامەی دەنگی بریتیە لە 60 چرکە (تەنها یەك خولەك).