لە کاتێکدا بەشداربوو توانای نەبێت وەڵامی پەیوەندی بداتەوە یان پەیوەندی تری لەگەڵدا بێت یان مۆبایلەکەی داخرا بێت ئەوا خزمەتگوزاریی پۆستی دەنگی یارمەتی دەدات نامەیەکی دەنگی بۆ ئەو پەیوەندییە تۆماربکات، دواتر لە کاتێکی گونجاوادا بەشداربوو دەتوانێت گوێ لەو نامەیە بگرێت ، دەتوانیت سوود لەم خزمەتگوزارییە ببینیت بە پەیوەندیکردن بە ژمارە 217 لەگەڵ سوود وەرگرتن لە تایبەتمەندی دانانی (پەیوەندی ئاگادارکردنەوە) و (پەیوەندی بیرخەرەوە).
بۆ هەڵبژاردنی هەر حاڵەتێکی تایبەت بە پۆستی دەنگی، دەبێت بەشداربوو بژاردەی رێکخستنی گواستنەوەی پەیوەندییەکان لە ناو مۆبایلەکەی بخاتە سەر ژمارە 009647802999977 و دەکرێ لەهەر کاتێکدا بژاردەی گواستنەوەی پەیوەندییەکان لاببرێت.
لە کاتی گواستنەوەی نامەیەکی دەنگی بۆ پۆستی دەنگی، بەشداربوو لە مۆبایلەکەیدا بەکورتەنامەیەك ئاگاداردەکرێتەوە.
بۆ دەستپێکردنی بەکارهێنانی پۆستی دەنگی زین یان گوێگرتنی نامە دەنگییەکان، پەیوەندی بکە بە ژمارە 217 و ڕێنماییەکان پەیڕەبکە، نرخی پەیوەندی بە ژمارە 217 (45 دیناری عێراقی/ خوولەکێك).