بۆ یەکەمجار لە عێراق.. و لەبەرئەوەی شایانی ئەوەیت ژیانت ئاسان بکەین.... زین کاش "واڵت کارد"ت پێشکەش دەکات! تایبەت بۆ بەشداربووانى زین
زین کاش "واڵت کارد"ى نوێى لە ماستەر کارد TM بەچەندین تایبەتمەندى راگەیاند، بەشداربوو دەتوانێ بەهۆیەوە هەر شتێکى بوێت لەهەر سایتێکى ئینتەرنێتدا بیکڕێت، هەروەها دەتوانێ لە هەر شوێنێکى جیهاندا پارەى کاش لە ئامێرە بانکییە ئەلیکتڕۆنییەکان راکێشێت، و لەرێگەى ماڵپەڕە ئەلیکتڕۆنییەکانەوە بازاڕ بکات، پارەدان بەهەر دوو جۆرى دراوى (دینارى عێراقى و دۆلار) دەبێت. ئەمەش لەرێگەى ئەپڵیکەیشنى زین کاش لە مۆبایلەوە ئەنجامدەدرێت.
سوودەکانی واڵت کارد:
- کڕینی کەلوپەل لەرێگەی ئینتەرنێتەوە لە ملیۆنەها ماڵپەڕی بازرگانی ئەلیکتڕۆنیدا.
- کڕین بە دراوی دۆلاری ئەمریکی بەبێ رسوماتی نرخی گۆڕینەوە دراو.
- دەکرێ لە ملیۆنەها ماڵپەڕ و ئامێرە بانکییە ئەلیکتڕۆنییەکان لەسەرتاسەری جیهاندا بەکاربهێنرێت.
- ئاسانی زانینی باڵانس و مامەلە داراییەکانت لەرێگەی ئەپڵیکەیشنی زین کاش و بۆ هەر پرۆسەیەکی کڕین کورتە نامەیەکت پێدەگات.
- توانای سڕکردنی کارت و وەستاندنی مامەلەکان و هەڵوەشاندنەوەی سڕکردن لە ئەپڵیکەیشنی زین کاش.
- تیمی پاڵپشتی و هاوکاریکردنی تایبەت بە کارتەکە بەدرێژایی رۆژ و لەهەموو رۆژەکانی هەفتەدا بەردەستە.
- سەلامەتە، و بە سیمکارتێك پارێزراوە و پێویستی بە داخڵکردنی پاسوۆردێك هەیە لە رێگەی کورتە نامەوە دەگات لە هەر راکێشانێكی ئەلیکتڕۆنی یان پارەدان بەهۆی ئامێرەکانی POS.
کڕینی واڵت کارد
- بۆ بەکارهێنانی واڵت کارد پێویستە جزدانی هەمیشەیی زین کاشت هەبێت.
- لەناو ئەپڵیکەیشنی زین کاشدا "واڵت کارد" هەڵبژێرە، دواتر "نزیکترین فرۆشگا" هەڵبژێرە.
- سەردانی فرۆشگاکە بکە و واڵت کارد لە فرۆشگاکە بە نرخی 15,000 دینار بکڕە.
چۆنیەتی کاراکردنی واڵت کارد:
- بڕۆ ناو ئەپڵیکەیشنی "زین کاش"
- دەستبنێ بە "واڵت کارد"
- دەستبنێ بە "کاراکردن"
- ئەو زنجیرە ژمارەیە بنوسە کە لەخوارەوە لەلای چەپی کارتەکەدا هەیە، پاشان دەستبنێ بە ناردن
- کۆدی PIN ی تایبەت بە خۆت لە زین کاش داخڵ بکە
کۆدی PIN ی تایبەت بە واڵت کارد لەرێگەی کورتە نامەیەکەوە بەدەست دەگات
تێبینی : ئەو کۆدی PINەی کە بەدەستت دەگات کۆدی تایبەت بە کارتەکەیە و تەنها لە کاتی راکێشان لە ئامێرە بانکییە ئەلیکتڕۆنییەکان و پارەدان بەبازرگان لەڕێگەی ئامێرەکانی POS بەکاردێت.
ئەگەر جزدانی هەمیشەیی زین کاشت نییە، تکایە ئەم هەنگاوانەی خوارەوە پەیڕەو بکە:
- بڕۆ ناو ئەپڵیکەیشنی زین کاش
- شوێنی نزیکترین بریکار دەستنیشان بکە بەهۆی کلیککردنی "نزیکترین بنکەی باوەڕپێکراو"
- سەردانی بریکار بکە و لەگەڵ خۆتدا وێنەی ئەسڵی "ناسنامەی باری کەسێتی یان کارتی نیشتیمانی و کارتی نیشتەجێبوون بەرە بۆ تۆمارکردنی جزدانی هەمیشەیی