بەشداربووانی هێڵەکانی پریپەید دەتوانن خاوەندارێتی هێڵەکانیان بگۆڕن بۆ خاوەندارێتی کەسێکی دیکە لە رێگەی سەنتەرە سەرەکییەکانی فرۆشیاریی کۆمپانیای زین ی عێراق.
مەرجەکانی ئەم خزمەتگوزارییە:
- ئەم خزمەتگوزارییە تایبەت لە سەنتەرە سەرەکییەکانی فرۆشیاریی زین ی عێراقدا بەردەستن
- خزمەتگوزاریی گۆڕینی خاوەندارێتیی پێویستی بە ئامادەبوونی خاوەنی ئێستا و نوێ هەیە لە سەنتەری سەرەکیی فرۆشیاریی
- پێویستە سەرجەم بەڵگەنامە پێویستەکانی هەردوولا لەکاتی پرۆسەی گۆڕیندا بەردەستبن
- لە دۆخێكدا ئەگەر خاوەندارێتی هێڵ سەر بە کۆمپانیا یان دامەزراوەیەکی حکومی بێت پێویستە نووسراوێکی پشتڕاستکراوی رێگەپێدان ئامادەکرابێت بۆ ئەوەی خاوەندارێتی هێڵ لەلایەن کۆمپانیای پەیوەندیدارەوە بگۆڕێت
- تێچوونی گۆڕینی خاوەندارێتیی 10,000 دينارە بۆ یەك جار
بەڵگەنامە پێویستەکان:
خاوەن هێڵی ئێستا
- ناسنامەی باری شارستانی یان کارتی نیشتیمانی یاخود پاسپۆرت
- فۆرمی خۆراك یان کارتی نیشتەجێبوون
- وێنەیەکی گرێبەستەکە ئەگەر هەبێت
خاوەنی نوێ
- ناسنامەی باری شارستانی یان کارتی نیشتیمانی یاخود پاسپۆرت
- فۆرمی خۆراك یان کارتی نیشتەجێبوون