چارەسەری پەیوەندی بازرگانی کە بەپێی پێداویستییەکانی کارەکەت دروستکراوە

گەشەکردنی کارەکەت باشتر دەکەین بە ئینتەرنێتێکی زۆر خێرا توانای بەرهەمهێنان زیاد دەکات

ئامێری گونجاو هەڵبژێرە

ئێستا دەتوانی پارەی فاتورەی خۆت بدەیت بەهۆی کارتەکانی پڕکردنەوەی باڵانس و کارتەکانی دڵنیایی/ ئامێری بانکی (ڤیزا و ماستەر)کارد.

ئێستا دەتوانی بەهۆی کارتەکانی پڕکردنەوەی باڵانس و کارتەکانی دڵنیایی/ ئامێری بانکی (ڤیزا و ماستەر)کاردەوە بەشێوەی کاش پارەی فاتوره‌ی خۆت بده‌یت له‌ رێگه‌ی بنكه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی فرۆشتنی زین، یان دەتوانی ڕاسته‌خۆ پارە بدەی بە به‌رێوه‌به‌ری به‌رپرسیاری ژمێریاری له‌ زین، و هەروەها دەکرێ نرخی فاتوره‌ بگوازیته‌وه‌ بۆ ئه‌كاونته‌ با‌نکییەکانی زین ی عێراق.

خزمەتگوزاری پارەی فاتورە لە رێگەی کارتەکانی پڕکردنەوەی باڵانس و کارتەکانی دڵنیایی/ ئامێری بانکی(ڤیزا و ماستەر کارد)

زین العراق خزمه‌تگوزاریه‌كی نوێ بۆ خاوه‌نی هێڵه‌كانی پۆستپەید پێشكه‌ش ده‌كات بەشێوەیەك به‌شداربوو ده‌توانێت لە هەر کاتێکدا حیسابی فاتورە بدات، بێئەوەی پێویستی به‌ چاوه‌ڕوانی وادەی ده‌رچوونی فاتوره‌كە هەبێت، ئەمەش له‌ رێگه‌ی به‌كارهێنانی كارته‌كاتی پڕكردنه‌وه‌ی زین كه‌ له‌ بازار به‌رده‌ستن یان بەهۆی و کارتەکانی دڵنیایی/ ئامێری بانکی(ڤیزا و ماستەرکارد)ەوە، ئه‌م رێگه‌یه‌ بۆ دابینکردنی پێداویستییه‌كانی به‌شداربوو دانراوە، سه‌رباری رێگه‌كانی دانه‌وه‌ی ئێستا ( پاره‌دان به‌كاش یان له‌رێگه‌ی چه‌ك).

وردەکارى خزمەتگوزارییەکە

  • خاوه‌نی هێڵه‌كانی پۆستپەید ده‌توانن له‌هه‌ر كاتێكدا بڕە پارەی به‌كارهێنراو بده‌ن بێئه‌وه‌ی پێویست بكات چاوه‌ڕوانی ده‌رچووی فاتوری مانگانه‌ بن، جگە لەوەش ده‌توانن هێڵه‌ راگێراوه‌كان دووباره‌ به‌گەڕبخه‌نه‌وه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو گه‌یشته‌ ئاستی به‌كارهێنانی مانگانه‌ به‌ بێئه‌وه‌ی پێویست بكات بەمەبەستی پێدانی نرخی تێچوو و دووبارە بەگەڕخستنەوەی هێڵ سه‌ردانی بنكه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی فرۆشتن بكه‌ن، به‌شداربوو له‌ناو عێراق بێت یان لەدەرەوەی وڵات لەکاتی رۆمینگ و گەڕاندا، ئازادە لە هەڵبژاردن و بەکارهێنانی زیاتری پەیوەندیکردن و نامەناردن و خزمەتگوزارییەکانی دیکە..
  • به‌شداربوو ده‌توانێت ئه‌م خزمه‌تگوزارییه‌ به‌كاربهێنیت له‌رێگه‌ی كارته‌كانی پڕكردنه‌وهی باڵانس‌ كه‌ له‌ بازاڕه‌كاندا به‌رده‌ستن‌ (كارته‌ ئاساییه‌كانی پڕکردنەوەی باڵانس و كارتی ئه‌لیكترۆنی).
  • بەشداربووانی پۆستپەید دەتوانن پارەی فاتورەکانیان بدەن لە رێگەی کارتەکانی دڵنیایی/ ئامێری بانکی (ڤیزا و ماستەر کارد) لە رێگەی "حسابەکەم" یان لە "ئەپڵیکەیشنی زین العراق"
  • بۆ ‌پرۆسه‌ى پاره‌دان، دەتوانی یه‌كێك له‌م ڕێگهایانەی خواره‌وه‌ به‌كاربهێنیت:
    1.  لە رێگەى پڕکردنەوەوەی باڵانس بە بەکارهێنانى ژمارەى کورتکراوە:

    2. بۆ پارەدانی ئەلیکتڕۆنی لە رێگەی سایتی زین،  ئێرە کلیك بکە

    3. شێوازێکی نوێی بۆ پێدانی پاره‌ی فاتوره‌ (پۆستپه‌ید) له‌ ڕێگای خزمه‌تگوزاری "زین كاشەوەیە". بۆ ورده‌كاری زیاتر  ئێرە کلیك بکە
      تێبینی: (دەتوانی ئەو رێگایانەی کە لەسەرەوە ئاماژەیان پێدراوە لە ناو عێراق یان لە کاتی گەشتکردندا بەکاربهێنێت)

    4. له‌ رێگای ناردنی كورته‌نامه‌یه‌ك بۆ ژمارە 2015 تێیدا‌ 16 ژماره‌کەی كارتی پڕكردنه‌وهی باڵانسی لەخۆگرتبێت‌.

تێبینییەکان:

  • هەروەها بەشداربووانی پۆستپەید دەتوانن بە ئاسانی پارەی فاتورەکانیان بدەن لە رێگەی کارتەکانی پارەدانی ئەلیکتڕۆنی )ڤیزا و ماستەر) کارد. ئەمەش لە رێگەی تۆمارکردن لێرە، یان بەهۆی ئەپڵیکەیشنی زین العراق. ئەم خزمەگوزارییە تەنها بۆ هێڵەکانی پۆستپەیدە "تاکەکەسەکان".
  • لەدوای جێبەجێبوونی پرۆسەی پڕکردنەوەکەدا بەشداربوو لە رێگەى کورتە نامەیەکەوە ئاگادار دەکرێتەوە و ئەو بڕە پارەیەی پێشتر دراوە  بە بەکارهێنانى کارتى پڕکردنەوە لە تێکڕاى ئەو بڕەى کە بەشداربوو پێویستە بیدات دادەشکێنرێت.
  • دوای دانەوەى بەهای فاتورەکە بە تەواوەتی و لە دۆخی نەبوونی هیچ بڕە پارەیەکی کەڵەکەبوو، حسابەکە بە یەک جار هەژمار دەکرێت ئەمەش لە پێناو دوور کەوتنەوەى بەشداربووە لە ئەگەرى بچڕانى هێڵ و پێدانى ئازادى زیاتر بە بەشداربوو لە کاتى گەشت کردندا.
  • بەشداربوو دەتوانێت بە ناردنى نامەیەک کە وشەى "رصید" ى تێدابێت بۆ ژمارە 2014 وردەکارى لیستى هەژمارکردنەکەى بزانێت (بڕى لیستى هەژمار کردنى پێشوو، بڕى بەکارهێنان بۆ ئەم مانگە و کۆى گشتى) یان لە رێگەی په‌یوه‌ندیكردن به‌ ژمارە #308*.
  • خاوەن کۆمپانیاکان دەتوانن پەیوەندی بە کەسی رێگەپێدراو بکەن سەبارەت بە پێدانی خەرجی پۆستپەیدەکە

سوود لە زۆرترین خێرایی ئینتەرنێت وەرگرە لەگەڵ سیمکارتی تایبەت بە ئامێرەکانی تابلێت و ئامێرەکانی Zain-Fi بە هێزی 4.5G+ لە زین، کە لە هەموو سەنتەرە سەرەکییەکانماندا بەردەستن.

تکایە ئاگاداربن کە ئەم سیمکارتە لەگەڵ ئەو ئینتەرنێتەدا ناگونجێت کە لە جۆری پارەدانە بەگویرەی بەکارهێنان، لە ئینتەرنێتی پارەدان بۆ هەر بەکارهێنانێک ناکات، بەڵام دڵنیابە لەوەی کە خزمەتگوزاری 4G  پێشوەختە لەسەر سیمکارتەکە کارا کراوە.

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر پاکێجی داتاکانی ئینتەرنێت، بە خۆڕایی پەیوەندی بکە *321#


بۆ زانیاریی زیاتر :

  • پەیوەندیمان پێوە بکەن لە رێگەی ئەم ئیمەیڵەوە: :Business.Care@iq.zain.com
  •  بەشداربووانی زین: پەیوەندی بکەن بە سەنتەری خزمەتگوزاری راژەی تایبەت بە کۆمپانیا ژمارە 307 کە بەردەوام بەردەستە .
  • بۆ بەشداربووانی تۆڕەکانی دیکە: پەیوەندی بەم ژمارەیەوە بکەن 07802999307 

هەروەها دەتوانن سەردانی یەکێك لە سەنتەرە سەرەکییەکانی ئێمە بکەن

60,000

زين فای 1
  • جۆری ئامێری : CAT4
  • ژماره‌ی به‌كارهێنه‌ران : 10
  • ائۆفەری خۆڕایی : باڵانسی سەرەتایی 40 هەزار دينار
  • بەکارهێنانی باڵانسی خۆڕایی بۆ بەشداریکردن لە ئۆفەری ئینتەرنێت: ناردنی 40 بۆ 21777
پاکێجێك هەڵبژێرە

110,000

زين فای 2
  • جۆری ئامێری : CAT7
  • ژماره‌ی به‌كارهێنه‌ران : 8
  • ئۆفەری خۆڕایی : باڵانسی سەرەتایی 50 هەزار دينار
  • بەکارهێنانی باڵانسی خۆڕایی بۆ بەشداریکردن لە ئۆفەری ئینتەرنێت: ناردنی 57 بۆ 21777


پاکێجێك هەڵبژێرە

80,000

زين فای 2
  • جۆری ئامێری : CAT4
  • ژماره‌ی به‌كارهێنه‌ران : 8
  • ئۆفەری خۆڕایی : باڵانسی سەرەتایی 50 هەزار دينار
  • بەکارهێنانی باڵانسی خۆڕایی بۆ بەشداریکردن لە ئۆفەری ئینتەرنێت: ناردنی 57 بۆ 21777
پاکێجێك هەڵبژێرە

پاکێجێکی گونجاو هەڵبژێرە

مانگانە 50 گێگابايت + فری سۆشيال

35,000 دينار

بەسەرچوون

30 رۆژ

فری سۆشيال

وردەکارییەکان

بەخۆڕایی بەکارهێنانی سۆشیال مێدیا (وەتسئاپ، ڤایبەر، فەیسبوك، یوتیوب، سناپ چات، ئینستاگرام، تیك تۆك)

بەخۆڕایی بەکارهێنانی سۆشیال مێدیا (وەتسئاپ، ڤایبەر، فەیسبوك، یوتیوب، سناپ چات، ئینستاگرام، تیك تۆك)

ئینتەرنێتی مانگانەی کراوە

40,000 دينار

بەسەرچوون

30 رۆژ

وردەکارییەکان

100 گێگابايت بەخێرایی نەوەی چوارەم، دواتر بەردەوامبوون بە خێراییەکی نایاب کە دەگاتە 3 مێگابت لە چرکەیەکدا

100 گێگابايت بەخێرایی نەوەی چوارەم، دواتر بەردەوامبوون بە خێراییەکی نایاب کە دەگاتە 3 مێگابت لە چرکەیەکدا

ئینتەرنێتی مانگانەی کراوەی نایترۆ

50,000 دينار

بەسەرچوون

30 رۆژ

وردەکارییەکان

250 گێگابايت بەخێرایی نەوەی چوارەم، دواتر بەردەوامبوون بە خێراییەکی نایاب کە دەگاتە 5 مێگابت لە چرکەیەکدا

250 گێگابايت بەخێرایی نەوەی چوارەم، دواتر بەردەوامبوون بە خێراییەکی نایاب کە دەگاتە 5 مێگابت لە چرکەیەکدا

زانیاری زیاتر دەربارەی هێڵ و پاکێجەکانی بزنس

پەیوەندیت پێوەدەکرێت

لەگەڵ کڕیارەکانتدا هەمیشە لە پەیوەندیدا بمێنەرەوە لەرێگەی چارەسەرەکانی سەنتەری بچووکی خزمەتگوزاری کڕیاران

1
یەکخستن و هەماهەنگی پەیوەندی لەگەڵ کڕیاران
2
پەیوەندیکردن بە شێوەیەکی کاراتر و کاریگەرتر
3
بەڕێوەبردنی کاریگەری پەیوەندی هاتوو
زیاتر بدۆزەرەوە

لەرێگەی خزمەتگوزاریی کورتەنامەی ریکلامەوە پەیوەندیکردنەکانت باشتر بکە و خێراتر کارلێك بکە

بڵاوبوونەوە و دەستڕاگەیشتنەکەت فراوان بکە و سەرکەوتنی زیاتر بەدەستبهێنە بە گەیاندنی نامە و پەیام و بەرهەمەکانت بەشێوەیەکی خێراتر لەگەڵ خزمەتگوزاری کورتەنامەی ریکلام، کە جیاوازبوونت مسۆگەر دەکات.

زیاتر بخوێنەوە

پرسیاری باو

بۆ دۆزینەوەی وشەی نهێنی Wi-Fi بۆ ئامێری Zain-Fi تایبەت بەخۆت:

  • ئامێری Zain-Fi جۆری AVXAV: دووجار دوگمەی پاوەر داگرە بۆ ئەوەی ناوی تۆڕەکە و پاسوۆرد لەسەر شاشەی ئامێرەکە پیشان بدرێت.
  • ئامێری Zain-Fi جۆری Huawei: دەتوانیت پاسوۆردی گریمانەیی لەسەر ئەو ستیکەرەی کە لە ژێر بەرگی پشتەوەی ئامێرەکەدا هەیە بدۆزیتەوە، یان لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی Zain-Fi

زۆر بە ئاسانی دەتوانی ژمارەی سیمکارتی زین فای تایبەت بەخۆت بزانیت و زمانی سیمکارتەکە بگۆڕیت، بە پەیڕەوکردنی ئەم هەنگاوانەی خوارەوە:

1- پەیوەندیکردن بە ژمارەی خۆڕایی #273* و پەیڕەوکردنی رێنماییەکان

2- یان بۆ زانینی ژمارە وشەی رقمي یان My number  یان ژمارەكەم بنێرە بۆ 21777 و بۆ گۆڕینی زمانی سیمکارت وشەی عربي یان English یان كوردی بنێرە بۆ 21777

  • "عربي"بۆ کاراکردنی زمانی عەرەبی.
  • "English" بۆ کاراکردنی زمانی ئینگلیزی.
  • "كوردی" بۆ کاراکردنی زمانی کوردی.

3- هەروەها لە رێگەی رووی بەکارهێنەر لەسەر شاشەی ئامێرەکەدا دەتوانرێت ژمارەکە بزانرێت.

بەڵێ دەتوانیت لەسەر ئامێرەکانی زین فای بەشداری لە ئۆفەرەکانی فری سۆشیال بکەیت و چێژ لە بەکارهێنانی ئاپە هەڵبژێردراوەکانی سۆشیال میدیا وەرگریت بۆ هەموو ئەو ئامێرانەی کە بە تۆڕی زین فایەوە کۆنێکت بن.


تێبینی: تکایە دڵنیابەرەوە لە بەکارهێنانی سیمکارتەکانی داتا و ئینتەرنێت کە بۆ ئامێرەکانی زین فای دیاری کراون لەناو ئەم ئامێرانەدا بۆ ئەوەی لەوە دڵنیابیت خزمەتگوزارییەکە بە شێوەیەکی کارا کاردەکات

ئەگەر پێویستت بە هاوکاری هەیە پەیوەندیمان پێوەبکە.