پاره‌دانی فاتوره
ئێستا دەتوانی بەهۆی کارتەکانی پڕکردنەوەی باڵانس و کارتەکانی دڵنیایی/ ئامێری بانکی (ڤیزا و ماستەر)کاردەوە بەشێوەی کاش پارەی فاتوره‌ی خۆت بده‌یت له رێگه‌ی بنكه سه‌ره‌كییه‌كانی فرۆشتنی زین، یان دەتوانی ڕاسته‌خۆ پارە بدەی بە به‌رێوه‌به‌ری به‌رپرسیاری ژمێریاری له زین، و هەروەها دەکرێ نرخی فاتوره بگوازیته‌وه بۆ ئه‌كاونته بانکییەکانی زین العراق.
خزمەتگوزاری پارەی فاتورە لە رێگەی کارتەکانی پڕکردنەوەی باڵانس و کارتەکانی دڵنیایی/ ئامێری بانکی(ڤیزا و ماستەر کارد)
زین العراق خزمه‌تگوزاریه‌كی نوێ بۆ خاوه‌نی هێڵه‌كانی پۆستپەید پێشكه‌ش ده‌كات بەشێوەیەك به‌شداربوو ده‌توانێت لە هەر کاتێکدا حیسابی فاتورە بدات، بێئەوەی پێویستی به چاوه‌ڕوانی وادەی ده‌رچوونی فاتورهكە هەبێت، ئەمەش له رێگه‌ی به‌كارهێنانی كارتهكاتی پڕكردنه‌وه‌ی زین كه له بازار به‌رده‌ستن یان بەهۆی و کارتەکانی دڵنیایی/ ئامێری بانکی(ڤیزا و ماستەرکارد)ەوە، ئه‌م رێگه‌یه بۆ دابینکردنی پێداویستییه‌كانی به‌شداربوو دانراوە، سه‌رباری رێگه‌كانی دانه‌وه‌ی ئێستا ( پاره‌دان به‌كاش یان له‌رێگه‌ی چه‌ك).
وردەکارى خزمەتگوزارییەکە
- خاوه‌نی هێڵه‌كانی پۆستپەید ده‌توانن له‌هه‌ر كاتێكدا بڕە پارەی به‌كارهێنراو بده‌ن بێئه‌وه‌ی پێویست بكات چاوه‌ڕوانی ده‌رچووی فاتوری مانگانه بن، جگە لەوەش ده‌توانن هێڵه راگێراوهكان دووباره بهگەڕبخهنهوه ئه‌گه‌ر هاتوو گه‌یشته ئاستی به‌كارهێنانی مانگانه به بێئه‌وه‌ی پێویست بكات بەمەبەستی پێدانی نرخی تێچوو و دووبارە بەگەڕخستنەوەی هێڵ سه‌ردانی بنكه سه‌ره‌كییه‌كانی فرۆشتن بكه‌ن، به‌شداربوو له‌ناو عێراق بێت یان لەدەرەوەی وڵات لەکاتی رۆمینگ و گەڕاندا، ئازادە لە هەڵبژاردن و بەکارهێنانی زیاتری پەیوەندیکردن و نامەناردن و خزمەتگوزارییەکانی دیکە..
- به‌شداربوو ده‌توانێت ئه‌م خزمه‌تگوزارییه به‌كاربهێنیت له‌رێگه‌ی كارته‌كانی پڕکردنەوەی باڵانس كه له بازاڕه‌كاندا به‌رده‌ستن (كارته ئاساییه‌كانی پڕکردنەوەی باڵانس و كارتی ئه‌لیكترۆنی).
- بەشداربووانی پۆستپەید دەتوانن پارەی فاتورەکانیان بدەن لە رێگەی کارتەکانی دڵنیایی/ ئامێری بانکی (ڤیزا و ماستەر کارد) لە رێگەی "ئەکاونتەکەم" یان لە "ئەپڵیکەیشنی زین العراق"
- بۆ پرۆسه‌ى پاره‌دان، دەتوانی یه‌كێك له‌م رێگایانەی خواره‌وه به‌كاربهێنیت:
- لە رێگەى پڕکردنەوەی باڵانس بە بەکارهێنانى ژمارەى کورتکراوە:

-
بۆ پارەدانی ئەلیکتڕۆنی لە رێگەی سایتی زین، ئێرە کلیك بکە
-
شێوازێکی نوێی بۆ پێدانی پاره‌ی فاتوره (پۆستپه‌ید) له ڕێگای خزمه‌تگوزاری "زین كاشەوەیە". بۆ ورده‌كاری زیاتر ئێرە کلیك بکە
تێبینی: (دەتوانی ئەو رێگایانەی کە لەسەرەوە ئاماژەیان پێدراوە لە ناو عێراق یان لە کاتی گەشتکردندا بەکاربهێنێت)
- له رێگای ناردنی كورتهنامهیهك بۆ ژمارە 2015 تێیدا 16 ژمارهکەی كارتی پڕکردنەوەی باڵانسی لەخۆگرتبێت.
- هەروەها بەشداربووانی پۆستپەید دەتوانن بە ئاسانی پارەی فاتورەکانیان بدەن لە رێگەی کارتەکانی پارەدانی ئەلیکتڕۆنی (ڤیزا و ماستەر) کارد. ئەمەش لە رێگەی تۆمارکردن لێرە، یان بەهۆی ئەپڵیکەیشنی زین العراق. ئەم خزمەگوزارییە تەنها بۆ هێڵەکانی پۆستپەیدە "تاکەکەسەکان".
- لەدوای جێبەجێبوونی پرۆسەی پڕکردنەوەکەدا بەشداربوو لە رێگەى کورتە نامەیەکەوە ئاگادار دەکرێتەوە و ئەو بڕە پارەیەی پێشتر دراوە بە بەکارهێنانى کارتى پڕکردنەوە لە تێکڕاى ئەو بڕەى کە بەشداربوو پێویستە بیدات دادەشکێنرێت.
- دوای دانەوەى بەهای فاتورەکە بە تەواوەتی و لە دۆخی نەبوونی هیچ بڕە پارەیەکی کەڵەکەبوو، حسابەکە بە یەک جار هەژمار دەکرێت ئەمەش لە پێناو دوور کەوتنەوەى بەشداربووە لە ئەگەرى پچڕانی هێڵ و پێدانى ئازادى زیاتر بە بەشداربوو لە کاتى گەشت کردندا.
- بەشداربوو دەتوانێت بە ناردنى نامەیەک کە وشەى "رصید" ى تێدابێت بۆ ژمارە 2014 وردەکارى لیستى هەژمارکردنەکەى بزانێت (بڕى لیستى هەژمار کردنى پێشوو، بڕى بەکارهێنان بۆ ئەم مانگە و کۆى گشتى) یان لە رێگەی په‌یوه‌ندیكردن به ژمارە #308*.
- خاوەن کۆمپانیاکان دەتوانن پەیوەندی بە کەسی رێگەپێدراو بکەن سەبارەت بە پێدانی خەرجی پۆستپەیدەکە