خزمەتگوزاریی کورتەنامەی ریکلام 

خزمەتگوزاری نامەی ریکلام بوار بە خاوەن کۆمپانیاکانی هەردوو کەرتی گشتی و تایبەت دەدات لەگەڵ کارمەندان و بەشداربووانیاندا پەیوەندی بکەن بۆ ریکلامی بەرهەم و ئۆفەر و خزمەتگوزارییەکانیان، بەبەکارهێنانی توانای زۆری تۆڕی زین العراق و بە هەرزانترین نرخ. هەروەها توانای ئەوەیان پێدەدات شێوازی ناردنی کورتەنامە هەڵبژێرن یان راستەوخۆ لەرێگەی زین یاخود لەرێگەی ئیمەیلەوە، کۆمپانیا یان دامەزراوە لە شوێنی کاری خۆیانەوە هەر کاتێك بیانەوێت توانای ناردنی کورتەنامەی دەبێت بۆ هەر شوێنێك لەناو عێراقدا.

خزمەتگوزاریی کورتەنامەی ریکلام لە زین بزنس بوار بە بە خاوەنکار و کۆمپانیا و دامەزراوەکان دەدات پەیوەندی لەگەڵ کڕیارەکانیان و کارمەندەکانیان و سەرجەم بەشداربووانی زین العراق بکەن بۆ ئەوەی بەرهەم و ئۆفەر و خزمەتگوزارییەکانیان بە نرخی نایاب بناسێنن.

دەتوانیت زیاتر لە ڕێگایەک هەڵبژێریت بۆ ناردنی نامە:

خزمەتگوزاری ناردن بە بەکارهێنانی پلاتفۆرمی دیجیتاڵی: ئێستا دەتوانیت لە ڕێگەی پلاتفۆرمی دیجیتاڵی تایبەتەوە ناردنی کورتە نامە کۆنتڕۆڵ بکەیت و لە هەر کاتێکدا و بە ئاسانی و بە شێوەیەکی پارێزراو پەیوەندی بە چەندین کۆنتاکتەوە بکەیت.

ڕێکلامی ڕاستەوخۆ: شێوازی ڕێکلامی ڕاستەوخۆ ڕێگەت پێدەدات کورتەنامە بگەیەنیت بەکەسانی مەبەست و دڵنیابوون لە گەیاندنی خێراتر لە ڕێگەی تۆڕی زین العراق.

بەستنەوەی سیستەم: ئەم شێوازە ڕێگەت پێدەدات کەناڵی ناردن و وەرگرتنی کورتەنامەی تایبەت بە خۆت دروست بکەیت بە بەستنەوەی سیستەمەکەت بە سیستمی کۆمپانیای زین العراق لە ڕێگەی پرۆتۆکۆڵی HTTP.

خزمەتگوزاری نامە ناردن لەسەر بنەمای شوێن: ڕێگەت پێدەدات شوێنێکی جوگرافی دیاریکراو هەڵبژێریت بۆ ئەوەی فان و جەماوەرەکانی ئەم ناوچانە بە خزمەتگوزاری کورتەنامە بکەیتە ئامانج.


بۆ زانیاریی زیاتر :

  • پەیوەندیمان پێوە بکەن لە رێگەی ئەم ئیمەیڵەوە: :Business.Care@iq.zain.com
  • بۆ بەشداربووانی زین: پەیوەندی بکەن بە سەنتەری خزمەتگوزاری راژەی تایبەت بە کۆمپانیا ژمارە 307 کە بەدرێژایی رۆژانی هەفتە رۆژانە 24 کاتژمێر بەردەستە .
  • بۆ بەشداربووانی تۆڕەکانی دیکە: پەیوەندیکردن بە سەنتەری خزمەتگوزاری راژەی تایبەت بەکۆمپانیاکان 07802999307 کە بەدرێژایی رۆژانی هەفتە رۆژانە 24 کاتژمێر بەردەستە .
  • سەردانی یەکێك لە سەنتەرە سەرەکییەکانی خزمەتگوزاریی زین العراق بکەن.

چارەسەری دامەزراوەکان

...

چارەسەری گواستنەوەی زانیاری M2M

چارەسەرەکانی گواستنەوەی داتاکانی M2M لە بەڕێوەبردنی زیرەکی پێوانەی ئاو و کارەبادا بدۆزەرەوە لە ڕێگەی گواستنەوەی داتا و بەڕێوەبردنی بەکارهێنانی ئاو و وزە بە متمانەیەکی بەرز

...

سەنتەری بچووکی خزمەتگوزاریی بەشداربووان

چارەسەری ناوەندی پەیوەندیکردن ڕێگەیەکی داهێنەرانە بۆ کۆمپانیاکان دابین دەکات بۆ پەرەپێدانی پرۆسەی پەیوەندیکردن لەگەڵ کڕیارەکانیان و وەرگرتنی پەیوەندییەکان بە ئاسانی و کاریگەرتر، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ زیاترکردنی بەرهەمهێنانی کار و کەمکردنەوەی تێچوون بۆ کۆمپانیاکان لەڕێگەی چەندین چارەسەری تەکنەلۆژی بۆ بەستنەوەی بگۆڕ و بەدالەی پەیوەندیکردن و تەلەفۆنە جێگیرەکانی ئۆفیسەکان بۆ کۆمپانیا و دامەزراوەکان.

...

خزمەتگوزاری " Push to X"

چارەسەری ناوەندی پەیوەندیکردن ڕێگەیەکی داهێنەرانە بۆ کۆمپانیاکان دابین دەکات بۆ پەرەپێدانی پرۆسەی پەیوەندیکردن لەگەڵ کڕیارەکانیان و وەرگرتنی پەیوەندییەکان بە ئاسانی و کاریگەرتر، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ زیاترکردنی بەرهەمهێنانی کار و کەمکردنەوەی تێچوون بۆ کۆمپانیاکان لەڕێگەی چەندین چارەسەری تەکنەلۆژی بۆ بەستنەوەی بگۆڕ و بەدالەی پەیوەندیکردن و تەلەفۆنە جێگیرەکانی ئۆفیسەکان بۆ کۆمپانیا و دامەزراوەکان.

زانیاری زیاتر دەربارەی هێڵ و پاکێجەکانی بزنس

پەیوەندیت پێوەدەکرێت

پرسیاری باو

  1. کۆدی بەشداریکردن بنێرە بۆ 21777
  2. پەیوەندی بکە بە (#321*) بۆ چوونە ناو لیستەکە و پاکێجی پێویست هەڵبژێرە.
  3. لە رێگەی کورتەنامەیەکەوە ژمارە 100 بنێرە بۆ ژمارە 21777
  4. ئەپڵیکەیشنی زين العراق بەکاربێنە (https://iqzain.com/3XaKyBI) بۆ ئەزموونێکی ناوازە!

بۆ وەستاندنی نوێکردنەوەی پاکێجی ئینتەرنێتی مانگانەی بێسنوور، کۆدی هەڵوەشاندنەوەی بەشداریکردنی پاکێجەکە بنێرە بۆ 21777.

دەتوانیت چێژ لە بەکارهێنانی داتاکان وەربگریت تا ماوەکەی بەسەر دەچێت.

هێشتا دەتوانیت چێژ لە خێرایی ئینتەرنێتی نایاب وەربگریت کە 3 مێگابتە لە چرکەیەکدا یان 5 مێگابتە لە چرکەیەکدا (بەپێی پاکێجە کاراکەت) تاوەکو بەسەردەچێت.

ئەگەر پێویستت بە هاوکاری هەیە پەیوەندیمان پێوەبکە.