چارەسەری سەنتەری پەیوەندیکردن بۆ کۆمپانیاکان رێگەیەکی داهێنەرانە بەردەست دەکات بۆ بەرەوپێشەوەبردنی پرۆسەی لەپەیوەندیدا بوون لەگەڵ کڕیار و بەشداربووانیان و وەرگرتنی پەیوەندی بەشێوەیەکی ئاسان و کاراتر، کە ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت لە زیادکردنی بەرهەمهێنانی کار و کەمکردنەوەی خەرجی و تێچوون لەسەر کۆمپانیاکان، بەهۆی چەندین چارەسەری تەکنەلۆجی بۆ بەستنەوەی بگۆڕی پەیوەندیکردن و تەلەفۆنی جێگیری ئۆفیسەکان بۆ کۆمپانیا و دامەزراوەکان لە رێگەی
خزمەتگوزاری پەیوەندیکردنی دەنگیی Voice connectivity بۆ کۆمپانیاکان پرۆسەی پەیوەندیکردن لەگەڵ کڕیار و کارمەندەکانیان بەرەوپێشەوە دەبات، لە رێگەی بەیەکەوەبەستنەوەی سیستمی دەنگی کۆمپانیاکان وەك بگۆڕی ناوخۆ و وەڵامدەرەوەی ئۆتۆماتیکی و سەنتەری خزمەتگوزاریی بەشداربووان و هی دیکە لە تۆڕی زین العراق.
بە یەکێك لە باشترین چارەسەرە تەکنەلۆجییەکان دادەنرێت بۆ ئەو کۆمپانیا و دامەزراوانەی کە کارەکەیان پێویستی بەوەیە سەنتەرێکی خزمەتگوزارییان هەبێت بۆ ئەوەی لە مامەڵەکردن لەگەڵ پەیوندیکردنە جۆراوجۆرە هاتووەکان نەرمییان هەبێت، لەهەمانکاتدا بۆ زیادکردنی توانای وەڵامدانەوەی پەویەندیکردنەکان و یەکخستنی پەیوەندیکردنەکانی کۆمپانیاکان لەگەڵ کڕیارەکانیان لەرێگەی تەنها یەك ژمارەی سەرەکییەوە.
خزمەتگوزاری کورتە ژمارە لە زین بوار بە خاوەنکارانی هەردوو کەرتی گشتی و تایبەت دەڕەخسێنێت بەشێوەیەکی زۆر ئاسان و پڕؤفێشناڵانە لەگەڵ بەشداربووانیاندا لەپەیوەندیدا بن. کورتە ژمارە بەچەندین مەبەستی جۆراوجۆر بەکاردێت، کە خزمەتگوزاری بەشداربووان و فرۆشیاری و هی دیکە دەگرێتەوە لە رێگەی تەلەفۆنەوە.
کرێی کاراکردنی یەك کورتە ژمارە (بەیەك جار پارەکەی دەدرێت) |
120,000 ديناری عێراقی |
بهشداریكردنى ساڵانه (بۆ یهك هێل)
|
720,000 ديناری عێراقی
|
ئەگەر بەشداربوو کورتە ژمارەیەکی هەڵبژارد لە 4 ژمارە پێکهاتبوو، ئەوا پێویستە رەزامەندی دەستەی گەیاندن و راگەیاندن بدات بە کۆمپانیای زین تاکو ژمارەکەی بۆ تەرخان بکرێت.
پەیوەندیمان پێوە بکەن لە رێگەی ئەم ئیمەیڵەوە: :Business.Care@iq.zain.com
بە چارەسەرەکانی بەڕێوەبردنی ئۆتۆمبێلی M2M کارەکەت باشتر بکە بە بەدواداچوون و باشکردنی بەڕێوەبردنی ئۆتۆمبێل، دڵنیابوون لە کارامەیی، سەلامەتی و کەمکردنەوەی تێچوونەکان.
لەگەڵ خزمەتگوزاریی کورتەنامەی ریکلامدا بڵاوبوونەوە دەستڕاگەیشتنەکانت فراوان بکە و سەرکەوتنی زیاتر بەدەستبهێنە لە رێگەی خێراتر گەیاندنی پەیام و بەرهەمەکانت، دڵنیابە لەوەی کە جیاوازتر دەبیت.
چارەسەرەکانی گواستنەوەی داتاکان M2M بدۆزەرەوە بۆ بەستنەوەی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی پارەدان، ئامێرەکانی ATM، و پێوەرە زیرەکەکانی ئاو و کارەبا. دەتوانیت بە ئاسانی بەدواداچوون بۆ بەکارهێنان بکەیت و ئۆتۆمبێلەکان بەڕێوەببەیت بۆ باشترکردنی بەدواداچوونی ڕێگاکان و توانا و کارامەیی سووتەمەنی.
سایبەر سیکیوریتی
لە ئاسایشی ئەلیکترۆنی و خزمەتگوزاری کلاودەوە تا ناوەندەکانی داتا و چارەسەری پەیوەندیکردنی ئینتەرنێت
خێراییەکی زۆر
ئەم چارەسەرانە یارمەتی بازرگانەکان دەدەن پەیوەندیکردنەکانیان لەگەڵ کڕیار و کارمەندەکانیان باشتر بکەن لە ڕێگەی پێشکەشکردنی پەیوەندی دەنگی بەردەوام و متمانەپێکراو. هەروەها توانای کارکردن زیاد دەکات لەڕێگەی ئاسانکاری پەیوەندیکردن و کەمکردنەوەی تێچووی کارکردن بەهۆی پەیوەندیکردنی کاریگەر بە تۆڕی زین العراق.
بەیەکەوە بزنسەکەت بەرەوە ئاسۆی نوێ بەرزدەکەینەوە.
بژاردەی گونجاون بۆ باشترکردن و بەرەوپیشەوەبردنی پەیوەندیکردنتان بە کڕیارەکانتان
ئەگەر پێویستت بە هاوکاری هەیە پەیوەندیمان پێوەبکە.