(M2M) لە زين العراق توانای ئەوە بە کۆمپانیا بەشداربووەکان دەدات ئاستی خزمەتگوزارییەکانی بزنس بەرز بکەنەوە و خزمەتگوزاریی جۆراوجۆر پێشکەش بکەن و لەدوورەوە ئەرکەکان تەواو بکەن بەبەکارهێنانی ئامرازی گونجاو و بەگوێرەی بەرزترین پێوەرەکانی سەلامەتی، کە ئەمانە لەخۆدەگرێت

خزمەتگوزاری گواستنەوەی داتای هاوبەش (M2M) لە زين العراق بەشێوەیەکی داهێنەرانە توانای ئەمانەی خوارەوە بە کۆمپانیا  و دامەزاراوە ]یشەسازی و بازرگانییەکانی کەرتە جیازیاکان دەدات:

بەڕێوەبردنی پێوەری زیرەکی ئاو و کارەبا

بەهۆیەوە داتا گرنگەکانی وەك تێکڕاکانی بەکارهێنانی ئاو یان وزەی کارەبا دەگوازرێنەوە و بەڕێوەدەبردرێن.

بەڕێوەبردنی ئۆتۆمبێڵ لەرێگەی بەکارهێنانی Zain Track

بەهۆیەوە دەتوانرێت ئاراستەی ئۆتۆمبێڵەکان و تێکڕاکانی بەکارهێنانی سوتەمەنی و هی دیکە دەستنیشان بکرێن و بەدواداچوونیان بۆ بکرێت.

بەستنەوەی ئامێرە بانکییەکان (ئای تی ئێم)

بەهۆیەوە دەتوانرێت نامەی ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەران بنێردرێت لەکاتی ئەنجامدانی ئەکاونت وەك راکێشانی پارەی کاش یان زانینی باڵانس.

بەیەکەوەبەستنەوەی ئامێرە هەستەوەرەکان و ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە

کە بەهۆیەوە ئاگادارکردنەوە دەنێردرێت دەربارەی پلەکانی گەرما و شێ و هتد.


بۆ زانیاریی زیاتر :

  • پەیوەندیمان پێوە بکەن لە رێگەی ئەم ئیمەیڵەوە: :Business.Care@iq.zain.com
  • بۆ بەشداربووانی زین: پەیوەندی بکەن بە سەنتەری خزمەتگوزاری راژەی تایبەت بە کۆمپانیا ژمارە 307 کە بەدرێژایی رۆژانی هەفتە رۆژانە 24 کاتژمێر بەردەستە .
  • بۆ بەشداربووانی تۆڕەکانی دیکە: پەیوەندیکردن بە سەنتەری خزمەتگوزاری تایبەت بە کۆمپانیاکان 07802999307 کە بەدرێژایی رۆژانی هەفتە رۆژانە 24 کاتژمێر بەردەستە .
  • سەردانی سەنتەرە سەرەکییەکانی خزمەتگوزاریی بکەن.


لەگەڵ چارەسەری هێڵی 4G Leased line  کە نموونەییە بۆ  ئەو کۆمپانیایانەی فرە سایتن و بەدوای پەیوەندیکردنێکی متمانەپێکراو و پارێزراودا دەگەڕێن. خزمەتگوزارییەکەمان لە ڕێگەی تۆڕێکی IP بەهێزەوە پێشکەش دەکرێت، کە دڵنیای دەدات لە گواستنەوەی داتا بە شێوەیەکی ڕێک و پێك لە نێوان شوێنەکاندا. بە تۆڕی IP-VPN کە بە تەواوی بەڕێوەدەبرێت، بە ئاسانی پەیوەندی نێوان شوێنەکانی کۆمپانیاکەتان بەرز دەکاتەوە و کارەکانی بازرگانیتان باشتر دەکات.

بۆ زانیاریی زیاتر :

  • پەیوەندیمان پێوە بکەن لە رێگەی ئەم ئیمەیڵەوە: :Business.Care@iq.zain.com
  •  بەشداربووانی زین: پەیوەندی بکەن بە سەنتەری خزمەتگوزاری راژەی تایبەت بە کۆمپانیا ژمارە 307 کە بەردەوام بەردەستە .
  • بۆ بەشداربووانی تۆڕەکانی دیکە: پەیوەندی بەم ژمارەیەوە بکەن 07802999307

هەروەها دەتوانن سەردانی یەکێك لە سەنتەرە سەرەکییەکانی ئێمە بکەن

چارەسەری دامەزراوەکان

...

خزمەتگوزاری " Push to X"

بەخێراییی و دەستبەجێ گەیشتن بە هەموو لایەنەکان و لە هەر شوێنێکی عێراق، بە ئینتەرنێتی زۆر خیرای 4.5G+ لە زین.

...

خزمەتگوزاریی کورتەنامەی ریکلام

بڵاوبوونەوە و دەستڕاگەیشتنەکەت فراوان بکە و سەرکەوتنی زیاتر بەدەستبهێنە بە گەیاندنی نامە و پەیام و بەرهەمەکانت بەشێوەیەکی خێراتر لەگەڵ خزمەتگوزاری کورتەنامەی ریکلام، کە جیاوازبوونت مسۆگەر دەکات.

...

سەنتەری بچووکی خزمەتگوزاریی بەشداربووان

چارەسەری ناوەندی پەیوەندیکردن ڕێگەیەکی داهێنەرانە بۆ کۆمپانیاکان دابین دەکات بۆ پەرەپێدانی پرۆسەی پەیوەندیکردن لەگەڵ کڕیارەکانیان و وەرگرتنی پەیوەندییەکان بە ئاسانی و کاریگەرتر، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ زیاترکردنی بەرهەمهێنانی کار و کەمکردنەوەی تێچوون بۆ کۆمپانیاکان لەڕێگەی چەندین چارەسەری تەکنەلۆژی بۆ بەستنەوەی بگۆڕ و بەدالەی پەیوەندیکردن و تەلەفۆنە جێگیرەکانی ئۆفیسەکان بۆ کۆمپانیا و دامەزراوەکان.

زانیاری زیاتر دەربارەی هێڵ و پاکێجەکانی بزنس

پەیوەندیت پێوەدەکرێت

خێراییەکی زۆر

چێژ لە ئینتەرنێتێکی زۆر خیرا وەرگرە کە بۆ ئەوە دیزاینکراوە بەشێوەیەکی چاڵاکانە پێداویستییەکانی بزنسەکەت دابین بکات

بۆ زیاتر

لەگەڵ کڕیارەکانتدا هەمیشە لە پەیوەندیدا بمێنەرەوە لەرێگەی چارەسەرەکانی سەنتەری بچووکی خزمەتگوزاری کڕیاران

1
ەکخستن و هەماهەنگی پەیوەندی لەگەڵ کڕیاران
2
پەیوەندیکردن بە شێوەیەکی کاراتر و کاریگەرتر
3
بەڕێوەبردنی کاریگەری پەیوەندی هاتوو
زیاتر بدۆزەرەوە

پرسیاری باو

ئێمە چارەسەری داهێنەرانە لە گواستنەوەی داتاکانی M2M پێشکەش دەکەین کە لەگەڵ کەرتەکاندا دەگونجێت لەوانە:

  • ئینتەرنێتی شتەکان: بۆ چاککردنەوە و باشترکردنی لێهاتوویی کارکردن.
  • شارە زیرەکەکان: بۆ بەڕێوەبردنی هاتوچۆ و باشترکردنی سەلامەتی گشتی.
  • چاودێری تەندروستی: بۆ چاودێریکردنی نەخۆشەکان لە دوورەوە و باشترکردنی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان.
  • کشتوکاڵ: بۆ کشتوکاڵی زیرەک و چاودێریکردنی وردی سامانی ئاژەڵ.
  • بەڕێوەبردنی وزە: لە ڕێگەی پێوەرە زیرەکەکانەوە بۆ باشترکردنی بەکارهێنانی سەرچاوەکان.
  • بانکی: بۆ بەستنەوەی ئامێرە بانکییەکان (ATM) بە سیستەمی متمانەپێکراو.
  • کەرتی بازاڕکردن: لە ڕێگەی ئامێری فرۆشتنی زیرەك و سیستەمی پارەدانی بەیەکەوەبەستراوەوە.

چارەسەری پێشکەوتوون  پێداویستی کەرتە جیاوازەکان دابین دەکەن، بۆ ئەزموونێکی بازرگانی زیرەکتر و لێهاتووانە تر.

ئەگەر پێویستت بە هاوکاری هەیە پەیوەندیمان پێوەبکە.