چارەسەری سەنتەری پەیوەندیکردن بۆ کۆمپانیاکان رێگەیەکی داهێنەرانە بەردەست دەکات بۆ بەرەوپێشەوەبردنی پرۆسەی لەپەیوەندیدا بوون لەگەڵ کڕیار و بەشداربووانیان و وەرگرتنی پەیوەندی بەشێوەیەکی ئاسان و کاراتر، کە ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت لە زیادکردنی بەرهەمهێنانی کار و کەمکردنەوەی خەرجی و تێچوون لەسەر کۆمپانیاکان، بەهۆی چەندین چارەسەری تەکنەلۆجی بۆ بەستنەوەی بگۆڕی پەیوەندیکردن و تەلەفۆنی جێگیری ئۆفیسەکان بۆ کۆمپانیا و دامەزراوەکان لە رێگەی
(M2M) لە زين العراق توانای ئەوە بە کۆمپانیا بەشداربووەکان دەدات ئاستی خزمەتگوزارییەکانی بزنس بەرز بکەنەوە و خزمەتگوزاریی جۆراوجۆر پێشکەش بکەن و لەدوورەوە ئەرکەکان تەواو بکەن بەبەکارهێنانی ئامرازی گونجاو و بەگوێرەی بەرزترین پێوەرەکانی سەلامەتی، کە ئەمانە لەخۆدەگرێت
خزمەتگوزاری پەیوەندیکردنی دەنگیی Voice connectivity بۆ کۆمپانیاکان پرۆسەی پەیوەندیکردن لەگەڵ کڕیار و کارمەندەکانیان بەرەوپێشەوە دەبات، لە رێگەی بەیەکەوەبەستنەوەی سیستمی دەنگی کۆمپانیاکان وەك بگۆڕی ناوخۆ و وەڵامدەرەوەی ئۆتۆماتیکی و سەنتەری خزمەتگوزاریی بەشداربووان و هی دیکە لە تۆڕی زین العراق، ئەمەش دەبێتە هۆی باشترکردنی بەرهەمهێنان، هەروەها تێچوی کار کەمدەکاتەوە.
خزمەتگوزاری کورتە ژمارە لە زین بوار بە خاوەنکارانی هەردوو کەرتی گشتی و تایبەت دەڕەخسێنێت بەشێوەیەکی زۆر ئاسان و پڕؤفێشناڵانە لەگەڵ بەشداربووانیاندا لەپەیوەندیدا بن. کورتە ژمارە بەچەندین مەبەستی جۆراوجۆر بەکاردێت، کە خزمەتگوزاری بەشداربووان و فرۆشیاری و هی دیکە دەگرێتەوە لە رێگەی تەلەفۆنەوە.