خزمه‌تگوزاری "زین كاش" بۆ به‌شداربووانی زین ی عێراق بەردەستە كه بەهۆیەوە ده‌توانن لەسەر ژمارەی مۆبایلەکانیانەوە جزدانێكی ئه‌لكترۆنی به‌ده‌ستبهێنن تا بتوانن لەهەرکاتێکدا و بەشێووەیەکی خێرا و ئاسان له مامه‌ڵه داراییه‌كان سوودمەندبن وەك (راكێشان و دانانی پاره، گواستنه‌وه‌ی پاره له جزدانێكه‌وه بۆ جزدانێكی دیكه، پڕكردنه‌وه‌ی باڵانسی پاره‌دانی پێشوه‌خت (پریپه‌ید) و پاره‌دانی فاتوره بۆ هێڵه‌كانی پاره‌دانی پاشوه‌خت ( پۆستپه‌ید).