خزمەتگوزارییەکان

ماوەى بەسەرچوونى باڵانسەکەت بە ئارەزووى خۆت

ماوەى کارکردنی باڵانسەکەت بەسەرچوو؟ یان چەند ڕۆژێکی ماوە و تەواو ئەبێت؟

#لەماڵەوە_بمێنەوە

بیر لە بەسەرچوونی باڵانس مەکەرەوە... ماوەی 14 رۆژت هەیە بەخۆڕایی!

لەم بارودۆخەی ئیستادا... خەمت نەبێت ئەگەر ماوەی باڵانسەکەت بەسەرچوو

ماوەی 14 رۆژت هەیە بەخۆڕایی، بۆ ئەوەی بتوانی لە بەکارهێنانی هێڵەکەتدا بەردەوام بیت و لەگەڵ کەسوکار و هاوڕێیانتدا لە پەیوەندیدا بمێنیتەوە

  • دەتوانی سوود لەم خزمەتگوزارییە وەرگریت لەرێگەی پەیوەندیکردن بە #230* یان ناردنی کورتەنامەیەك تێیدا "14" هەبێت بۆ ژمارە 2130
  • ماوەی بەسەرچوونی باڵانسی سەرەکی بەخۆڕایی بۆ 14 رۆژ درێژدەکرێتەوە، لەدوای مێژووی بەسەرچوونی ماوەی باڵانسەوە.
  • سوودمەندبوون لەم ئۆفەرە و درێژکردنەوەی ماوەی بەسەرچوونی باڵانس، تەنها بۆ یەك جارە
  • ئەم خزمەتگوزارییە بۆ سەرجەم بەشداربووانی هێڵەکانی پریپەید پێشکەشکراوە، بێجگە لە هێڵەکانی زیارە

ئەم ئۆفەرە بۆ ماوەیەکی دیاریکراوە

لەگەڵ خزمەتگوزارى " ماوەى بەسەرچوونى باڵانسەکەت بە ئارەزووى خۆت"دا، دەتوانیت لەهەرکاتێکدا و زۆر بەئاسانی ماوەى کارکردنی باڵانسەکەت درێژبکەیتەوە بەپێی ئەو ماوانەی کە لەبەردەستدان و بۆت گونجاون.

وردەکارى خزمەتگوزارییەکە:

  •  دەتوانرێت ماوەى بەسەرچوونى باڵانسی گونجاو (ڕۆژ، هەفتە، مانگ یان ساڵ) هەڵبژێردرێت، وەك لەخوارەوە ڕوونکراوەتەوە:
ماوەى بەسەرچوونى زیادکراو یەك رۆژ هەفتەیەك (7 رۆژ) مانگێك (30 رۆژ) ساڵێك (365 رۆژ)
نرخى ماوەى کارکردنی باڵانس 100 دینار 500 دینار 2,000 دینار 30,000 دینار
  • بۆ هەڵبژاردنى درێژکردنەوەی ماوەى بەسەرچوونى گونجاو:
    • پەیوەندی بکە بە ژمارە #230* هەنگاوەکان پەیڕەو بکە بۆ هەڵبژاردنی ماوەیەکی گونجاوی بەسەرچوون.
    • یان نامەیەکى بەتاڵ بنێرە بۆ ژمارە 2130.
  • دواى درێژکردنەوەى ماوەى بەسەرچوونى باڵانس توانای (پەیوەندیکردن، ناردنى نامە، بەکارهێنانى ئینتەرنێت و سەرجەم ئۆفەر و ئەو خزمەتگوزارییانەی بۆ بەشداربووان بەردەستن) دەبێت.
  • دەتوانرێت ماوەى بەسەرچوونى باڵانس لە جارێك زیاتر درێژبکرێتەوە.
  • ئۆفەرەکە بۆ سەرجەم هێڵەکانى پارەدانى پێشوەخت بەردەستە جگە لە هێڵەکانى (مو طبیعی و زیارە ).
  • هەروەها بەشداربووانی بێ سنوور دەتوانن سوود لە خزمەتگوزارییەکە وەرگرن، بۆ ئاشنابوون بە وردەکارییەکانی خزمەتگوزاریی هێڵی بێ سنوور ئێرە دابگرە.

تێبینی:

بەپێی رێنماییەکانى دەستەى رۆژنامەوانى و پەیوەندییەکان ، لەکاتى بەکارنەهێنانى هێڵەکەت لانیکەم بۆ یەك جار لە ماوەى 90 رۆژدا، هێڵەکەت ڕادەگیرێت.

کۆمپانیای زین مافی گۆڕینی مەرج و رێنماییەکانی ئەم ئۆفەرەی هەیە