ماوەى کارکردنی باڵانسەکەت بەسەرچوو؟ یان چەند ڕۆژێکی ماوە و تەواو ئەبێت؟
لەگەڵ خزمەتگوزارى " ماوەى بەسەرچوونى باڵانسەکەت بە ئارەزووى خۆت"دا، دەتوانیت لەهەرکاتێکدا و زۆر بەئاسانی ماوەى کارکردنی باڵانسەکەت درێژبکەیتەوە بەپێی ئەو ماوانەی کە لەبەردەستدان و بۆت گونجاون.
وردەکارییەکانی خزمەتگوزاریی:
- بەشداربوو دەتوانێت ماوەى درێژکردنەوەى باڵانس بۆ ( رۆژێك ، هەفتەیەك ، مانگێك ، سێ مانگ یان ساڵێك) هەڵبژێرێت، بەگوێرەى پێداویستى خۆى، هەروەک لە خوارەوە روونکراوەتەوە:
ماوەى زیادکراوى بەسەرچوون
|
یەك رۆژ
|
هەفتەیەك (7 رۆژ)
|
مانگێك (30 رۆژ)
|
سێ مانگ(90 رۆژ)
|
ساڵێك (365 رۆژ)
|
نرخە نوێیەکان
|
250 دينار |
1000 دينار |
3,500 دينار |
7,500 دينار |
21,000 دينار |
- بۆ هەڵبژاردنى درێژکردنەوەى ماوەیەکى گونجاوى بەسەرچوون:
- پەیوەندی بکە بە ژمارە #230* ، ئەم هەنگاوانە پەیڕەوبکە بۆ هەڵبژاردنی ماوەیەکی گونجاوی بەسەرچوون.
- یان نامەیەکى بەتال بنێرە بۆ ژمارە 2130
- دواى درێژکردنەوەى ماوەى بەسەرچوونی باڵانس، دەتوانرێت (پەیوەندى تەلەفۆنى ئەنجامبدرێت، نامە بنێردرێت و ئینتەرنێت و سەرجەم ئەو ئۆفەر و خزمەتگوزارییانەى کە بەشداربوو هەیەتى بەکاربهێنرێت)
- دەکرێ زیاتر لە جارێك ماوەى بەسەرچوونى باڵانس درێژبکرێتەوە
- ئەم خزمەتگوزارییە بۆ هەموو هێڵەکانى پارەدانى پێشوەخت بەردەستە، بێجگە لە هێڵەکانى( مو تەبیعی و زیارە) بەو پێیەى لە خزمەتگوزاریى دیکەدا سوودمەندن.
- ئەگەر بەشداربوو لە رێگای خزمەتگوزاریی "ماوەی بەسەرچوون بە دڵی خۆت"دا ماوەی باڵانسەکەی درێژکردەوە، ئەوا درێژکردنەوەکە تەنها لەسەر هەژماری سەرەکییەکەی جێبەجێدەکرێت و هیچ درێژکردنەوەیەکی تری ئۆفەرەکانی تایبەت بە هێڵەکە ناگرێتەوە.
تێبینی:
بەپێی رێنماییەکانى دەستەى رۆژنامەوانى و پەیوەندییەکان ، لەکاتى بەکارنەهێنانى هێڵەکەت لانیکەم بۆ یەك جار لە ماوەى 90 رۆژدا، هێڵەکەت ڕادەگیرێت.
کۆمپانیای زین مافی گۆڕینی مەرج و رێنماییەکانی ئەم ئۆفەرەی هەیە