خزمەتگوزاریی گواستنەوەی باڵانس

خزمەتگوزاریی گواستنەوەی باڵانس


خزمەتگوزاریی گواستنەوەی باڵانس بەیەكێك لە خزمەتگوزارییە نایابەکان دادەنرێت بۆ بەشداربووانی هێڵەکانی پارەدانی پێشوەخت(پریپەید) کە بەهۆیەوە بەشداربوو دەتوانی باڵانسی خۆی بۆ کەسێکی تر بنێرێت لەناوتۆڕی زین و بەتێچوونێکی کەم

چۆنێتى بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکە:

  • باڵانسەکە بەناردنی کورتەنامەیەك بۆ ژمارە (21112) دەگوازرێتەوە کە پێکدێت لە : ئەو ژمارەیەی کە دەویسترێت باڵانسەکەی بۆ بگوازرێتەوە لەچوارچێوەی زین دواتر بۆشایی دواتر ئەو بڕە باڵانسەی کە دەویسترێت بگوازرێتەوە،
  • پێویستە ئەو کەسەى باڵانس دەنێرێت زیاتر لە 1500 دینارى عێراقی هەبێت.
  • دەکرێ باڵانس بە  بەهای چەندین هێندەی 1000 دینار بگوازرێتەوە تا 10000 دینار
  • هەردوولا (نێردەر و وەرگر) نامەیان پێدەگات و لە پرۆسەکە ئاگادار دەکرێنەوە.
  • تێچووى خزمەتگوزارییەکە: لە رۆژی 7ی ئایاری 2026 بەسەرەوە 500 دیناری عێراقی دەبێت کە لە هەر گواستنەوەیەکدا لە باڵانسی کەسی نێردەر دەبڕدرێت.

تێبینی: پرۆسەی گواستنەوەی باڵانس بۆ بەشداربووێکی دیکە ماوەی کارکردن و بەسەرچوونی زیادە ناخاتە سەر باڵانسی بەشداربووی وەرگر

خزمەتگوزاریی گواستنەوەی باڵانس بۆ بەشداربووانی نوێی هێڵەکانی (علمودك، زين اهلنه، كلش زين، زۆرباشه، وياكم ولعيونكم) بەردەست دەبێت لە دوای ئەنجامدانی یەکەمین پەیوەندی و بەکارهێنانی بڕی 10,000 دينار لە باڵانسی سەرەکی.

( لە دۆخێکدا ئەگەر بەشداربوو کەمتر لەو بەهایەی لەسەرەوە ئاماژەی پێدراوە بەکاربهێنێت، ئەوا تەنها دەتوانێت باڵانس وەرگرێت).


کۆمپانیای زین مافی گۆڕینی مەرج و رێنماییەکانی ئەم ئۆفەرەی هەیە