خزمەتگوزاریی گواستنەوەی باڵانس بەیەكێك لە خزمەتگوزارییەکان دادەنرێت بۆ بەشداربووانی هێڵەکانی پارەدانی پێشوەخت(پریپەید) کە بەهۆیەوە بەشداربوو دەتوانی باڵانسی خۆی بۆ کەسێکی تر بنێرێت لەناوتۆڕی زین و بەتێچوونێکی کەم
خزمەتگوزاریی گواستنەوەی باڵانس
خزمەتگوزاریی گواستنەوەی باڵانس بەیەكێك لە خزمەتگوزارییە نایابەکان دادەنرێت بۆ بەشداربووانی هێڵەکانی پارەدانی پێشوەخت(پریپەید) کە بەهۆیەوە بەشداربوو دەتوانێ لەناو تۆڕی زین دا باڵانسی خۆی بۆ کەسێکی تر بنێرێت بەتێچوونێکی کەم.
تێبینی: پرۆسەی گواستنەوەی باڵانس بۆ بەشداربووێکی دیکە ماوەی کارکردن و بەسەرچوونی زیادە ناخاتە سەر باڵانسی بەشداربووی وەرگر
خزمەتگوزاریی گواستنەوەی باڵانس بۆ بەشداربووانی نوێی هێڵەکانی (علمودك، زين اهلنه، كلش زين، زۆرباشه، وياكم ولعيونكم) بەردەست دەبێت لە دوای ئەنجامدانی یەکەمین پەیوەندی و بەکارهێنانی بڕی 10,000 دينار لە باڵانسی سەرەکی.
( لە دۆخێکدا ئەگەر بەشداربوو کەمتر لەو بەهایەی لەسەرەوە ئاماژەی پێدراوە بەکاربهێنێت، ئەوا تەنها دەتوانێت باڵانس وەرگرێت).
کۆمپانیای زین مافی گۆڕینی مەرج و رێنماییەکانی ئەم ئۆفەرەی هەیە