خزمه‌تگوزاری "زین كاش" بۆ به‌شداربووانی زین ی عێراق بەردەستە كه بەهۆیەوە ده‌توانن لەسەر ژمارەی مۆبایلەکانیانەوە جزدانێكی ئه‌لكترۆنی به‌ده‌ستبهێنن تا بتوانن لەهەرکاتێکدا و بەشێووەیەکی خێرا و ئاسان له مامه‌ڵه داراییه‌كان سوودمەندبن وەك (راكێشان و دانانی پاره، گواستنه‌وه‌ی پاره له جزدانێكه‌وه بۆ جزدانێكی دیكه، پڕكردنه‌وه‌ی باڵانسی پاره‌دانی پێشوه‌خت (پریپه‌ید) و پاره‌دانی فاتوره بۆ هێڵه‌كانی پاره‌دانی پاشوه‌خت ( پۆستپه‌ید).
ئه‌م خزمه‌تگوزارییه له‌لایه‌ن كۆمپانیای محفظة العراق پێشكه‌ش كراوه كه كۆمپانیایه‌كی مۆڵه‌تپێدراوه له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندی عێراق، و تایبه‌ته به پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه داراییه‌كان (راكێشان و دانانی پاره) و خزمه‌تگوزاریی پاره‌دان له‌رێگه‌ی مۆبایل (پاره‌دانی فاتووره و حه‌واڵه‌کردنی پاره).
خزمه‌تگوزارى "زین كاش" بۆ هه‌موو به‌شداربووانى زین عێراق به‌رده‌سته و به‌شداربوو بۆئەوەی بتوانێ سوودی لێوەرگرێت پێویسته خزمه‌تگوزاریى "زین كاش" كارابكات، و تۆماركردن له‌م خزمه‌تگوزارییە لەرێگەی ئەم دوو خاڵە دەبێت:
بۆ ئاشنابوون بە جۆرەکانی جزدان و ئەو بەڵگەنامانەی بۆ تۆمارکردن پێویستن
نرخه‌كانی خزمه‌تگوزارییه‌كه :
خزمەتگوزارییەکانمان جۆاروجۆرن وەك (دانان و وەرگرتن و گواستنەوەی پارە، کڕینی کارتە ئەلکترۆنییەکان، پارەدان بە بازرگان، وهتد زۆری دیکە).
بۆ زانیاری لەسەر نرخی خزمەتگوزاریی بۆ بەشداربووان ئێرە کلیك بکە.
بۆ زانیاری لەسەر نرخی خزمەتگوزاریی بۆ بەشداربووان ئێرە کلیك بکە.
بۆ زانیارى زیاتر له‌سه‌ر خزمه‌تگوزارى "زین كاش" ئێرە کلیك بکە.