خزمەتگوزارییەکان

خزمەتگوزاری گواستنەوەی خاوەندارێتی هێڵەکان

بەشداربووانی هێڵەکانی پریپەید دەتوانن خاوەندارێتی هێڵەکانیان بگۆڕن بۆ خاوەندارێتی کەسێکی دیکە لە رێگەی سەنتەرە سەرەکییەکانی فرۆشیاریی کۆمپانیای زین ی عێراق.

مەرجەکانی ئەم خزمەتگوزارییە:

  • ئەم خزمەتگوزارییە تایبەت لە سەنتەرە سەرەکییەکانی فرۆشیاریی زین ی عێراقدا بەردەستن
  • خزمەتگوزاریی گۆڕینی خاوەندارێتیی پێویستی بە ئامادەبوونی خاوەنی ئێستا و نوێ هەیە لە سەنتەری سەرەکیی فرۆشیاریی
  • پێویستە سەرجەم بەڵگەنامە پێویستەکانی هەردوولا لەکاتی پرۆسەی گۆڕیندا بەردەستبن
  • لە دۆخێكدا ئەگەر خاوەندارێتی هێڵ سەر بە کۆمپانیا یان دامەزراوەیەکی حکومی بێت پێویستە نووسراوێکی پشتڕاستکراوی رێگەپێدان ئامادەکرابێت بۆ ئەوەی خاوەندارێتی هێڵ لەلایەن کۆمپانیای پەیوەندیدارەوە بگۆڕێت
  • تێچوونی گۆڕینی خاوەندارێتیی 6000 دينارە بۆ یەك جار

بەڵگەنامە پێویستەکان:

خاوەن هێڵی ئێستا 

  • ناسنامەی باری شارستانی یان کارتی نیشتیمانی یاخود پاسپۆرت
  • فۆرمی خۆراك یان کارتی نیشتەجێبوون
  • وێنەیەکی گرێبەستەکە ئەگەر هەبێت

خاوەنی نوێ 

  • ناسنامەی باری شارستانی یان کارتی نیشتیمانی یاخود پاسپۆرت
  • فۆرمی خۆراك یان کارتی نیشتەجێبوون