
بەشداربووانی زین دەتوانن ببن بە ئەندامی خانەوادەی "پاداشتی زین" ئەگەر بێت‌و تێکڕای بەکارهێنانی ساڵانەیان بگاتە 300 هەزار دیناری عێراقی یان زیاتر
پێویسته سه‌ره‌تا په‌نجه‌ره‌ى پرۆگرامى "پاداشت" هه‌ڵبژێریت له‌رێگه‌ى ئه‌پڵیكه‌یشنى زین پاشان له لیستى پارێزگاكاندا پارێزگایه‌ك هه‌ڵبژێریت، ئینجا ئه‌و ریزبه‌ندییه هه‌ڵبژێریت كه ده‌ته‌وێ به‌دوایدا بگه‌ڕێیت، دواجار ناوى فرۆشگا یان هاوبه‌شه‌كه هه‌ڵده‌بژێریت، و دواتر سه‌رجه‌م ورده‌كارییه‌كانى داشكاندنى پێشكه‌شكراو له‌لایه‌ن ئه‌و هاوبه‌شه‌وه ده‌خرێته‌ڕوو، دواى هه‌ڵبژاردنى هاوبه‌ش ده‌ستبنێ به دوگمه‌ى (ده‌ستبنێ بۆ به‌ده‌ستهێنانى داشكاندن) ره‌نگه‌كه‌ى ده‌گۆڕێت بۆ سه‌وز و ژمێرهرهكه ده‌ستپێده‌كات كه بۆ ماوه‌ى كاتژمێرێك به‌رده‌وام ده‌بێت پێویسته ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه به خاوه‌نى فرۆشگاكه نیشانبدرێت بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ى خزمه‌تگوزارییه‌كه تۆ ده‌گرێته‌وه.
ده‌توانى ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه له‌رێگه‌ى ئه‌م دوو لینكه‌ى خواره‌وه داونڵۆد بكه‌یت:بۆ ئایفۆن بۆ ئه‌ندرۆید
پێویسته لهئهپڵیكهیشنهكهدا خۆت تۆمار بكه‌یت له‌و كاته‌ى كه بۆ یه‌كه‌مجار داونڵۆدى ده‌كه‌ی، ده‌ستبنێ به دوگمه‌ى تۆماركردن و هه‌نگاوه‌كان په‌یڕه‌و بكه و پاشان زانیارى پێویست بنووسه (ناو و ژماره‌ى ته‌له‌فۆن و ...هتد) دواتر كورته‌نامه‌یه‌كت پێده‌گات كۆدى كاراكردن له‌خۆده‌گرێت كه پێویستت پێیده‌بێت بۆ ته‌واوكردنى تۆماركردنه‌كه و سه‌لماندنى ئه‌وه‌ى كه تۆ خاوه‌نى خودى ژماره‌كه‌ى.
دواى چوونه ژووره‌وه‌ى په‌نجه‌رى ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه و هه‌ڵبژاردنى پارێزگا و ئینجا ریزبه‌ندییه‌كه، لیستێكى فرۆشگاكانت بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، به‌شێوه‌یه‌كى ریزبهندكراو به‌پێى نزیكترینیان له شوێنه‌كه‌ى خۆت.

ته‌نها به په‌یوه‌ندیكردن و بوون به‌به‌شێك له خانه‌واده‌ى "پاداشتى زین" تواناى ئه‌وه‌ت ده‌بێ په‌یوه‌ندى بكه‌ى به ژماره 222 كه بۆت ۆ ته‌رخانكراوه، هاوكات ئه‌و توانایه‌شت ده‌بێت په‌یوه‌ندى بكه‌ى به خزمه‌تگوزارى كڕیاران ژماره 107.
له‌كاتى سه‌ردانى یه‌كێك له بنكه‌كانى فرۆشیارى زین دا پێویسته یه‌كه‌مجار زنجیره ژماره‌یه‌ك له ئامێرى ته‌رخانكراودا به‌ده‌ستبهێنیت، و زنجیره ژماره‌كه له‌سه‌ر كاونتهرهكه ده‌رده‌كه‌وێت، و به‌و پێیه‌ى نایابیت نوێنه‌ری تایبه‌ت بۆ خزمه‌تكردنى تۆ له‌سه‌رجه‌م بنكهكانماندا هه‌یه.
تۆ ده‌توانى بۆ ماوه‌ى 12 مانگى ته‌واو سه‌رجه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى "پاداشتى زین" به‌ده‌ستبهێنیت، دواتر هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ به‌كارهێنانى باڵانسى تۆ ده‌كرێت له‌ماوه‌ى 12 مانگى رابردوودا و له كۆتایى ماوه‌ى بهسهرچوونهكهتدا نامه‌یه‌كى ئاگاداركردنه‌وه‌ت بۆ دێت تێیدا ئاگادار ده‌كرێیته‌وه له‌وه‌ى ئاخۆ ده‌توانى له ماوه‌ى 12 مانگى داهاتوودا سوودمه‌ند بیت یان نا.
هیچ ماوه‌یه: دیارى نه‌كراوه بۆ چوونه ناو پرۆگرامى "پاداشتى زین"
تكایه شاشه‌ى ته‌له‌فۆنه‌كه‌ت ئۆفه‌رى داشكاندنى له‌سه‌ربێت پیشانى خاوه‌نى فرۆشگا یان دوكانه‌كه بكه، هه‌وڵبده به‌بیر خاوه‌نى فرۆشگاكه‌ى بهێنیته‌وه كه له‌زگه‌ى پرۆگرامى "پاداشتی زین"ى له‌به‌رده‌م دوكانه‌كه‌ى داوه به‌هه‌مان شێوه له‌سه‌ر سندوقى پاره‌دان دراوه، و ئه‌گه‌ر خاوه‌ن دوكانه‌كه ئاماده‌نه‌بوو داشكاندنه‌كه بكات، تكایه په‌یوه‌ندى بكه به ژماره‌ى راژه‌ى به‌شداربووان 222 كه بۆت ۆ ته‌رخانكراوه، یان ئیمه‌یلێك بۆ ئه‌م ناونیشانه بنێره imtiyaz@iq.zain.com، كه دواتر به‌بایه‌خه‌وه سه‌یرى سه‌رجه‌م سكاڵاكان ده‌كرێت و تاووتوێ و چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.
به‌شداربووانى ئازیزى زین ..
پرۆگرامى "پاداشتى زین" پرۆگرامێكه مه‌به‌ست لێى پاداشتكردنى به‌شداربووه نایابه‌كانى زینە و به‌یه‌كه‌مین پرۆگرامى دیجیتاڵى داده‌نرێت له عێراقدا، به‌شداربووان له‌رێگه‌ى به‌كارهێنانى ئه‌پڵیكه‌یشنى زین ى عێراقه‌وه به‌تایبه‌ت سوودمه‌ند ده‌بن له پاداشته‌كان.
ئه‌ندامانى پرۆگرامى "پاداشتى زین" سوودمه‌ند ده‌بن له داشكاندنه‌كان كه ده‌گه‌نه 50%، له چه‌ندین فرۆشگاى هاوبه‌شى زین ى عێراق له چێشتخانه و قاوه‌خانه و فرۆشیارانى جلوبه‌رگ و نوسینگهكانى گه‌شت و نه‌خۆشخانه‌كان و سه‌نته‌ره‌كانى جوانكارى له به‌غدا و پارێزگاكانى دیكه.
مه‌رجه‌كانى بوون به‌به‌شێك له پرۆگرامى "پاداشتى زین" ..
1. بۆ ئه‌وه‌ى ببیت به یه‌كێك له ئه‌ندامانى خانه‌واده‌ى"پاداشتى زین" پێویسته به‌هاى به‌كارهێنانى ساڵانه‌ى باڵانست كه‌متر نه‌بێت له 300,000 دینارى عێراقى یان زیاتر.
2. پێویسته به‌كارهێنه‌رى هه‌ژمارى "پاداشتى زین" هه‌ڵگرى خودى ژماره‌كه بێت.
3. ئه‌گه‌ر پێویستت به پرسیاركردن و و زانیارى زیاتر بوو، یان له دۆخێك‌دا ئه‌گه‌ر هه‌ر كێشه‌یه‌ك روویدا ده‌توانى پەیوەندی بكه‌ى به راژه‌ى به‌شداربووان 107 و كارمه‌ندى زین رۆژانه 24 كاتژمێر له‌ماوه‌ى 7رۆژى هه‌فته‌دا له‌خزمه‌تتدا ده‌بێت.
4. كۆمپانیاى زین ى عێراق مافى گۆڕینى ئه‌م مه‌رج و ئهحكامانهى هه‌یه.