دروستکەرانی گەشانەوە

August 07, 2018

کۆمپانیای زین بەشدار و سپۆنسەری وتوێژێك بوو کە لەلایەن دامەزراوەی دروستەکەرانی گەشانەوە و رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتییەوە رێکخرابوو، ئامانج لەم کۆبونەوەیە دەستنیشانکردن و زاڵبوون بوو بەسەر ئەو ئاستەنگانەی روبەڕووی ئەو کۆمپانیایانە دەبنەوە کە لە عێراقدا لەلایەن ژنانەوە رێبەرایەتی دەکرێن. لەگەڵ کۆمپانیا پەیوەندارەکانەوە دەربارەی ئاستەنگەکان گفتوگۆ کرا، لەنێویشیدا گەیشتن بە کەناڵەکانی بازاڕ و فرۆشیاریی، و دڵنیایی پارەدارکردن، و گەرەنتی کواڵێتی بەرهەمەکان، و هەروەها گفتوگۆکە جەختیکردە سەر کۆمپانیا تازا دروستبووەکان ئەوانەی کە لەتوانایاندا هەیە هەلی کار بۆ ژنان بڕەخسێنن. هەنگاوی دواتر ئەنجامدانی هەڵسەنگاندن دەبێت لەگەڵ هەر کۆمپانیایەکی بەشداربوو بۆ دەستنیشانکردنی ئەو ناوجانەی کە پێویستیان بە باشکردن هەیە هەروەها دانانی پلانێك بۆ باشترکردنی کارەکانیان.