سیمینارێكی هۆشیاریی ده‌رباره‌ی تایبه‌تمه‌ندی داتاكان بۆ 150 خوێندكاری كوڕ و كچ له دوو خوێندگای جیاواز سازكرا. له میانی سیمیناره‌كه‌دا، تیشكخرایه سه‌ر گرنگی پاراستنی داتا كه‌سییه‌كان و چۆنێتی خۆپاراستن له مه‌ترسییه ئاسایشییه پێشبینیكراوه‌كانی جیهانی دیجیتاڵی.
پرۆگرامی "هیه تەك" پرۆگرامێکە لەلایەن کۆمپانیای ئادمیست عێراقەوە هاوكاری دارایی ده‌كرێت و لەلایەن کۆمپانیای زینه‌وه سپۆنسه‌ر ده‌كرێت و له‌لایه‌ن كۆمپانیای computiq جێبەجێ دەکرێت، ئامانجی به‌هێزكردنی تواناكانی ژنانه له بواره‌كانی ته‌كنۆلۆژیادا. لە میانی پرۆگرامەکەدا، بەشداربووان راهێنانی گشتگیریان لە چەندین پسپۆڕی تەکنەلۆژیدا وەرگرت، وەک تۆڕه‌كان (رێڕەوکردن و گواستنه‌وه)، كڵاود (AWS)، پەرەپێدانی رووكاری پێشه‌وه (Front-end)، و پەرەپێدانی رووكاری پشتەوە. لە کۆتایی راهێنانەکەدا کۆدی به‌شداریكردن له تاقیکردنەوە فەرمییەکانی وەك CCNA درا بە بەشداربووان. هەروەها بەشداربووان دەرفەتی ناسینی کەسانی پسپۆڕی بەشە جیاوازەکانیان هەبوو، و تێبینی و رێنمایی گرنگیان بۆ پەرەپێدانی زیاتری تواناکانیان وه‌رگرت.
به سپۆنسه‌ری كۆمپانیای زین و به هه‌ماهه‌نگی له نێوان تیمی GDG و زانکۆی تەکنەلۆژیای زانیاریی و پەیوەندییەکان، پانێڵێكی ئۆنڵاین ده‌رباره‌ی كارسازیی به‌ڕێوه‌چوو. له پانێله‌كه‌دا، پێداچوونەوە بە جۆرە جیاوازەکانی کارسازیی کرا و تیشکخرایە سه‌ر مۆدێلی بازرگانی (BMC) و چۆنیەتی بەکارهێنانی به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر بۆ پەرەپێدانی بیرۆکەی داهێنەرانە و گۆڕینی بۆ پڕۆژەی سەرکەوتوو.