بەغداد - عێراق | ئەیلولی 2025: لە هەنگاوێکی پێشەنگانە و بێ وینه‌دا، و لە چوارچێوەی پابەندبوونی بەردەوامی خۆی بۆ پاڵپشتیکردنی گۆڕانکاری دیجیتاڵی و دابینکردنی چارەسەریى تەکنیکی گشتگیر بۆ هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا، زین عێراق، لقێكی كۆمپانیاكانی گروپی زین، پێشەنگی خزمەتگوزارییه‌كانی پەیوەندیكردن و داتای مۆبایل لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا، به‌شێوه‌یه‌كی فەرمی پلاتفۆرمی "Be My Eyes" ڕاگەیاند. ئەم پلاتفۆرمە ئامانجی پێشکەشکردنی پاڵپشتی تەکنیکی و مرۆیی تایبەتمەندە بە کڕیارانی نابینا و کەم بین و ئاسانکاریكردن بۆ ژیانیان.
ئەم هەنگاوە گرنگییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه، بەو پێیەی یەکەم خزمەتگوزاریی جۆرییه لەلایەن کۆمپانیایەکی پەیوەندیكردن لە عێراق پێشکەش دەکرێت. پرۆگرامی "Be My Eyes" له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان بڵاوبووه‌ته‌وه، نزیکەی 900 هەزار بەکارهێنەری لە زیاتر لە 175 وڵات‌دا هەیە. ئەم بەرنامەیە سەرکەوتنێكی بەرفراوانی بەدەستهێناوە، ڕێژەی ڕه‌زامه‌ندیی کڕیاران گەیشتوەتە ئاستێکی پێوانەیی کە لەسەدا 85ی تێپەڕاندووە.
بەرنامەكە، بە تەواوی به‌شێكه لە هه‌یكه‌لییه‌تی ڕێكخراوه‌یی خزمەتگوزارییەکانی زین عێراق، نابینایان و كه‌م بینان، دەتوانن بەشێوه‌یه‌كی ئاسان و سەربەخۆ، دەستیان بە خزمەتگوزارییەکانی زین عێراق بگات. لە ڕێگەی پەیوەندی ڤیدیۆیی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ستافی خزمەتگوزاری کڕیارانی ڕاهێنراو، یان لە ڕێگەی پشتگیری زیرەکەوە کە بە زیرەکی دەستکرد (AI) پاڵپشتیكراوه، ئه‌وه‌ش به به‌كارهێنانی تەکنەلۆژیای Be My AI™، بەبێ هیچ تێچوویه‌كی زیادە.
بەرنامەکە تایبەتمەندی زمانی وەسفكردنی هه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ورد، بە ڕوونی وردەکارییە بینراوەکان دەگەیەنێت و به بەردەوامی شه‌پۆلی زانیارییەکان دابین دەکات، به‌پشتبه‌ستن به هێڵی ئینتەرنێت بەبێ پێویستبون بە هیچ ئامێرێكی دیكه. به‌رنامه‌كه لەسەر مۆبایلە زیرەکەکان و تابلێتەکان بەردەستە، ئەمەش وایکردووە ببێتە بژاردەیەکی نەرم و پراکتیکی بۆ هەموو بەکارهێنەران.
له‌م باره‌یه‌وه ئیمری غۆرکان، سه‌رۆكی جێبەجێکاری زین عێراق ڕایگەیاند، "زین عێراق پابەندە بە تواناسازیی سه‌رجه‌م چین و توێژەکانی کۆمەڵگا، بۆ دەستڕاگەیشتنیان بە خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان بەشێوه‌یه‌كی یەکسان. هاوبەشیمان لەگەڵ Be My Eyes، ڕەنگدانەوەی ئەم پابەندبوونەیە لە ڕێگەی دابینکردنی چارەسەری داهێنەرانەی پالپشتیكراو بە AI، کە ڕێگە بە خاوەن نابینایان و كه‌م بینیان دەدات، بەوپه‌ڕی متمانە و سەربەخۆییەوە کارلێك لەگەڵ جیهانی دیجیتاڵیدا بکەن. ئێمە پێمان وایە تەکنەلۆژیا دەبێت ئامرازێک بێت بۆ بەهێزکردن، نەك بەربەستێك بێت لەبەردەم گشتگیریی و له خۆگرتندا، و شانازی دەکەین كه بەشێک بین لە بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی گشتگیرتر و دادپەروه‌رانه‌تر”.
زین عێراق ڕاهێنانی گشتگیر بۆ ستافی خزمەتگوزاری کڕیاران ده‌كاته‌وه، له پێناو دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی بەرنامەی Be My Eyes بە شێوەیەکی كاریگه‌ر و کارا، بە پێی باشترین پراکتیزە نێودەوڵەتییەکان، هەروەها بۆ بەرزکردنەوەی ڕەزامەندی کڕیاران و کوالیتی خزمەتگوزارییه پێشکەشکراوه‌كان.