بەغداد - عێراق | تەموز - 2025: هاوتەریب لەگەڵ پابەندبوونیی بە پێشکەشکردنی باشترین ئەزموون بۆ بەشداربووان و دابینکردنی نوێترین و پێشکەوتووترین چارەسەر و خزمەتگوزاری، كۆمپانیای زین عێراق، كه یه‌كێكه لە کۆمپانیاکانی گروپی زین، پێشەنگی خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندیكردن و ئینته‌رنێتی مۆبایل لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا، رایگەیاند بە سەرکەوتوویی سیستەمه دیجیتاڵییه‌كه‌ی تایبەت به خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێت نوێ کردووەتەوە. ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی پلانی گەشەپێدانەکانی زین دێت بە ئامانجی به‌ره‌وپێشبردنی ئەزموون و خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندیكردن، لەگەڵ هێشتنەوەی بەشداربووان لە ناوەندی هەوڵ و بایه‌خه‌كانی.
پڕۆسەی نوێکردنەوەی سیستەمی بەشداربووان بۆ خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێت گرنگییه‌كی تایبەتی هه‌یه و ده‌توانێت ئەزموونی بەشداربووان به‌ره‌وپێشه‌وه ببات و دڵنیایی لە پێشکەشکردنی باشترین و كاراترین خزمەتگوزاری پەیوەندیكردن بدات. ئەم نوێکردنەوەیە، رێگاخۆشكه‌ره بۆ زین تا بتوانێت خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێت به‌شێوه‌یه‌كی باشتر، وردتر به‌ڕێوه‌ببات و گونجاو و هاوته‌ریب بێت لەگەڵ پێداویستییە گۆڕاوەکانی بەکارهێنەران. لە رێگەی نوێکردنەوەی سیستەمەکەیه‌وه، پڕۆسه‌ی وەڵامدانەوە لە کاتی راستەقینەدا باشتر ده‌كرێت، و ئۆفه‌ری تایبه‌ت دابین ده‌كات، و كارامه‌یی زیاتر لە بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی تۆڕدا بەدەستبهێنرێت. هەروەها ئەم هەنگاوە بەشدارییه‌كی كارا ده‌كات لە پاڵپشتیكردنی ره‌وتی گۆڕانکاری دیجیتاڵی لە عێراق، و به كواڵتییه‌كی به‌رزتر و به‌هێزتر خزمەتگوزارییەکان پێشكه‌شی بەشداربووان دەکات کە لەگەڵ چاوەڕوانیەکانی بەشداربووان و گەشەسەندنەکانی بازاڕی ناوخۆیی بگونجێت.
پڕۆسەی نوێکردنەوەکە کە پێشتر كۆمپانیای زین عێراق ئاماژەی پێدابوو، دوای نیوەشەوی رۆژی هەینی دەستی پێکردوو و بەردەوام بووە تا کاتژمێرەکانی بەیانی هەمان رۆژ، و بە شێوه‌یه‌كی باش و سه‌ركه‌وتوو به‌ڕێوه‌چوو، لە هەمان کاتدا زین لە ماوەی نوێکردنەوەکە تا کاتژمێر چواری بەیانی، ده‌رفه‌تی بەکارهێنانی داتاکانی ئینتەرنێتی به خۆڕایی بۆ به‌شداربووان ره‌خساند (به‌بێ خزمه‌تگوزارییه‌كانی به‌شداریكردن) له پێناو دڵنیایی لە دابینکردنی باشترین ئەزموون بۆ بەشداربووان و هێشتنەوەیان لە پەیوەندی لەگەڵ ئینتەرنێت و کاریگەرنەبوونیان لە هیچ پچڕانێکی خزمەتگوزاريیەکە لە ماوەی نوێکردنەوەی سیستەمەکەدا.
له‌م باره‌یه‌وه سه‌رۆكی جێبەجێکاری زین عێراق، به‌ڕێز ئیمری غۆرکان راگه‌یاند: "گۆڕانکاری دیجیتاڵی کۆڵەکەیەکی بنەڕەتییه لە ستراتیژیای زین عێراق بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییه داهێنه‌ره‌كانی پەیوەندیكردن بەگوێره‌ی پێوەرە جیهانییەکان. لەو رێگەیەوە هەوڵدەدەین بەشداربووان و هاوبەشەکانمان لە کۆمپانیاکان بتوانن سوود لە کۆمەڵێک چارەسەری دیجیتاڵی پێشکەوتووی جۆراوجۆر وەربگرن کە له ئاست خواست و چاوەڕوانییەکانیان دابێت، و کارامه‌یی کارەکانیان بەهێزتر بكات، و رۆڵی هه‌بێت لە دروستکردنی ئابوورییه‌كی دیجیتاڵی بەردەوام لە عێراقدا".
شایانی باسه، نوێکردنەوەی سیستەمە دیجیتاڵییه‌كه‌ی زین، رۆڵیكی گه‌وره‌ی هه‌یه لە بەهێزکردنی ئەزموونی بەشداربووان و بەرزکردنەوەی کواڵیتی خزمه‌تگوزارییه‌كان بە شێوەیەکی گشتگیر و دڵنیایی له باشتركردن و به‌ره‌وپێشبردنی خزمەتگوزاریيەکان، لە رێگەی ره‌خساندنی دەرفەت بۆ پێشکەشکردنی پلانەکانی داتا و خزمەتگوزاریە تایبەتمەندکراوەکان بەپێی شێوازەکانی بەکارهێنانی هەر بەشداربوویه‌ك، ئەمەش ده‌بێته هۆی به‌رزكردنه‌نه‌وه‌ی ئاستی ره‌زامه‌ندی بەشداربووان.