Startup Weekend Baghdad

Startup Weekend Baghdad


لە چوارچێوەی هاوبەشییەکی ستراتیژیدا لەگەڵ Hub 200، کۆمپانیای زین عێراق بە سەرکەوتوویی دەستپێشخەریی Startup Weekend Baghdad ی ڕاگەیاند، بە ئامانجی پەرەپێدانی ژینگەی تەکنەلۆژیای ناوخۆیی و بەهێزکردنی توانا دیجیتاڵییەکان.

ئەم دەستپێشخەرییە 80 بەشداربووی داهێنەری لەخۆگرت، و بۆ ماوەی 54 کاتژمێر راهێنانیانی چڕیان پێكرا، ده‌ستپێشخه‌رییه‌ گەشەپێدەران و دیزاینەران و کارسازان لە یەک شوێندا کۆبوونه‌وه‌ بۆ خستنەڕووی بیرۆکەکانیان و پێکهێنانی تیمی فرەپسپۆڕی، لەپێناو کارکردن لەسەر دامەزراندنی کۆمپانیا تازەپێگەیشتووەکان (ستارتئەپ) لە خاڵی سفرەوە.

لە ڕێگەی ئاراستەکردن و ڕێنماییکردنی بەشداربووان لە قۆناغی گەڵاڵەکردنی بیرۆکەوە تا دەگاتە گەشەپێدانی نموونە سەرەتاییەکان و پێشکەشکردنی نمایشی کۆتایی، بەرنامەکە ئەزموونێکی کرداریی گشتگیری لە بواری کارسازیدا دەستەبەر کرد. ئەمەش بەشداربوو لە بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەیی بەشداربووان، شانبەشانی پاڵپشتیکردنی گەشەسەندنی کۆمەڵگەی تەکنەلۆژیا لە شاری بەغداد. 

سوودمه‌ندبووان: 80