پێشبڕكێی ئه‌فكار بۆ داهێنان

پێشبڕكێی ئه‌فكار بۆ داهێنان


لە چوارچێوەی پابەندبوونی بەردەوامیی بە پشتگیریكردنی داهێنان و بەهێزکردنی بەردەوامیی، زین پێشبڕكێی ساڵانەی بیروڕاكان "ئه‌فكار" راگەیاند - كه پلاتفۆرمێكی دیجیتاڵییه‌، ئامانجی هاندانی هزره‌ داهێنەرەکانە بۆ پێشکەشکردنی چارەسەری داهێنەرانە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاستەنگییانه‌ی له‌ کۆمەڵگادا دووچاری دەبنه‌وه‌. گه‌ڕی ئەمساڵی پێشبڕكێكه‌، تەرخان کرابوو بۆ پاراستنی ژینگە، تێیدا بەشداربووان بیرۆکەی تەکنەلۆژی و کردەییان پێشکەش کرد کە جیاوازییەکی راستەقینە لە پاراستنی ژینگە و پاراستنی سەرچاوەکان دروست دەکەن.

لە نێوان 190 بیرۆکەی پێشکەشکراو، 10 بیرۆکە هەڵبژێردران بۆ کێبڕکێكردن لە قۆناغی پێش کۆتایی پێشبڕكێكه‌ و پاشان 5 بیرۆکە له‌ بیرۆكه‌ پێشكه‌شكراوه‌كان سه‌رده‌كه‌ون بۆ قۆناغی کۆتایی. شایانی باسه‌، سێ بیرۆکەی براوە به‌هۆی گرنگیدانیان به‌ بواری بەردەوامیی خه‌ڵاتكران، و خاوەنەکانیان پاداشتی داراییان پێبه‌خشرا وەک پێزانینێك بۆ هەوڵ و داهێنان و بەشداریكردنیان. 

بیرۆکە براوەکان بریتیبوون له‌:

  • رۆنی سەوز: پڕۆژەیەکه‌ ئامانجی گۆڕینی پاشماوەی خۆراکە بۆ ده‌رمانی سروشتی دەوڵەمەند و پشتگیری کشتوکاڵی بەردەوام دەکات.
  • دووبارە بەکارهێنانه‌وه‌ی ژینگەی بیناسازی پیسبوو: پڕۆژەیەکه‌ بۆ دووبارە بەکارهێنانەوەی پاشماوەی بیناکان و گۆڕینیان بۆ کەرەسەی سەرەتایی کەم تێچوو.
  • گۆڕینی تایەی بەکارهاتوو بۆ سووتەمەنی: بۆ دابینکردنی سەرچاوەی وزەی جێگرەوە و بەردەوام کە خزمەتی پیشەسازییە قورسەکان دەکات.

لە رێگای پێشبڕکێی "ئه‌فكاره‌وه‌"ەوە، كه‌ بە پشتگیری بانکی ئەهلی عێراقی به‌ڕێوه‌چوو، زین بەردەوامە لە به‌هێزكردنی تواناكانی تاکەکان له‌ پێناو دروستکردنی کاریگەرییەکی ژینگەیی ئەرێنی و تیشکخستنە سەر چارەسەری کردەیی و شیاو بۆ جێبەجێکردن، کە بەشداری دەکەن لە بنیاتنانی داهاتوویەکی زیاتر بەردەوام و هۆشیار بە ژینگە.

سوودمه‌ندبووان: 3