زین بەردەوام سوورە لەسەر پێشکەشکردنی باشترین و نوێێرین تەکنەلۆجیا لە بواری پەیوەندیکردندا بە بەشداربووانی، تەکنەلۆجیای سیمکارتی ئەلیکتڕۆنی (eSIM) بە نوێترین تەکنەلۆجیا دادەنرێت، بەوپێیەی ڤێرژنی دیجیتاڵی یان ئەلیکتڕۆنی سیمکارتی SIM ئاساییە، بەهۆیەوە بەشداربوو دەتوانێت بەئاسانی ئالوگۆڕیی بکات لەنێوان ژمارە تەلەفۆنە کەسییەکان و ژمارەکانی تایبەت بە کار.
سیمکارتی ئەلیکتڕۆنی (e-SIM) چییە؟
- eSIM سیمکارتێکی ئەلیکتڕۆنییە جیاوازە لە سیمکارتی ئاسایی پلاستیکی چونکە بەدەست ناگیرێت، لەهەمانکاتدا سەرجەم کارەکانی سیمکارتی ئاسایی پلاستیکی دەکات. بەشداربوو دەتوانێت لەسەر یەك ئامێردا زیاتر لە ژمارەیەك زیاد بکات و راستەوخۆ ئالوگۆڕێ لەنێوانیاندا بکات، و لە رێگەی سکانی کۆدی QR کارا دەکرێت.
سیمکارتی eSIM لە کوێ دەستدەکەوێت؟
- سیمکارتی ئەلیکتڕۆنی لە بنکە سەرەکییەکانی فرۆشیاریی زین لە سەرجەم پارێزگاکاندا دەست دەکەوێت.
ئەگەر ویستت سیمکارتیeSIM بگۆڕیت بۆ پلاستیکی ئاسایی یان بەپێچەوانەوە چی پێویستە بکرێت؟
- دەتوانی سەردانی سەنتەرە سەرەکییەکانی فرۆشیاری زین بکەیت و سیمکارتی eSIM بگۆڕیت/ یان بیگۆڕیتەوە بە سیمکارتی ئاسایی یاخود بە پێچەوانەوە. بەڵگەنامە پێویستەکانیش بریتین لە: ناسنامەی باری شارستانی یان کارتی نیشتیمانی یاخود کارتی نیشتەجێبوون یا پاسپۆرت.
چۆن بزانم ئامێرەکەم لەگەڵ سیمکارتی eSIM دەگونجێت؟
- پێویستە دڵنیابیتەوە لە بوونی ژمارەی EID ئامێرەکە، سەبارەت بە ئامێری iPhone لە رێگەی چوونە ناو "رێکخستن و ئامادەکارییەکان" دواتر "گشتی" و پاشان "دەربارەی" یان لە رێگەی بوونی ژمارەیEID لەسەر پاکەتی ئەسڵی ئامێری Samsung لە رێگەی رێکخستن و ئامادەکارییەکان و هەڵبژاردنی "دەربارەی ئامێرەکە"وە بێت.
و بەشێوەیەکی گشتی ئامێرەکان بە چەندین ڤێرژن و تایبەتمەندی جیاواز دروست دەکرێن، بۆیە پێویستە لە تایبەتمەندییەکانی ئامێرەکە دڵنیابینەوە بۆ ئەوەی بزانرێت ئامێرەکە لەگەڵ خزمەتگوزاریی eSIM دا دەگونجێت. کەخوارەوە لیستێك هەیە تایبەت بەو جۆرە مۆبایلانەی کە زۆرتر بەکاردێن و لەبازاڕەکاندا هەن و لەگەڵ سیمکارتی eSIM دەگونجێن:
بؤ كاراكردنى سيمكارتى eSIM
- ئاميرةكةت به ئينتةرنيتةوه ببةستةوه
- ريكخستن “setting”
- Cellular
- زيادكردنى eSIM
- كؤدى QR بةكاربهينه
- سكانكردنى كؤدى QR بؤ كاراكردنى سيمكارت
چۆن دەتوانم ژمارەی eSIM
- ريكخستن “setting”
- Cellular
- کلیك لەسەر ئەو ژمارەیە بکە کە دەتەوێ بیسڕیتەوە پاشان کلیك لەسەر لابردنی cellular plan بکە
- بۆ دووبارە کاراکردنەوەی هەمان ژمارەی eSIM لەسەر هەمان مۆبایل دەکرێ سکانیQR ی تایبەت بە ژمارەکە بکرێت وهەنگاوەکانی کاراکردن پەیڕەو بکرێن
بؤ كاراكردنى سيمكارتى eSIM
- ئاميرةكةت به ئينتةرنيتةوه ببةستةوه
- ريكخستن “setting” s
- كؤنيكت بوون “connection”
- -بةريوةبردنى سيم “SIM card Manager”
- زيادكردنى eSIM
- code ى دابينكارى خزمةتكوزاريى سكان بكه
- ئةو QR code سكان بكه كه لةلايةن دابينكارى خزمةتكوزارييةكةوه بةدةستت كةيشتووه
چۆن دەتوانم ژمارەی eSIM
- ريكخستن “setting”
- لە لیستی ئامادەکاری و رێكخستنەکاندا، بڕۆ ناو "الاتصالات" Connections پاشان“إدارة بطاقة SIM" SIM card manager هەڵبژێرە.
- ئەو سیمکارتەی کە دەتەوێ بیسڕیتەوە هەڵبژێرە دواتر کلیك لەسەر "سڕینەوە" "حذف" remove بکە
- بۆ دووبارە کاراکردنەوەی هەمان ژمارەی eSIM لەسەر هەمان مۆبایل دەکرێ سکانیQR ی تایبەت بە ژمارەکە بکرێت وهەنگاوەکانی کاراکردن پەیڕەو بکرێن
بؤ كاراكردنى سيمكارتى eSIM
- ئاميرةكةت به ئينتةرنيتةوه ببةستةوه
- ريكخستن “setting”
- تؤرى مؤبايل eSIM
- eSIM
- زيادكردنى eSIM
- كؤدى QR تؤرى مؤبايل بخةره ناو جوارجيوةكةوه
- سيمكارتى eSIM ئامادةيه بؤ دابةزاندن
- كاراكردنى eSIM
بؤ كاراكردنى سيمكارتى eSIM
- ئاميرةكةت به ئينتةرنيتةوه ببةستةوه
- ريكخستن “setting” s
- SIMs
- سيمكارتةكانى SIM
- Next
- كؤدةكه زياد بكه به بةكارهينانى سيمكارتى eSIM سكانكردنى QR كؤد
بؤ كاراكردنى سيمكارتى eSIM
- ئاميرةكةت به ئينتةرنيتةوه ببةستةوه
- له ريكخستنى ئاميرةكةتدا دلنيابةرةوه( ئاميرةكةت لةكةل خزمةتكوزارى eSIM دةكونجيت يان نا)
- ئةكةر ئاميرةكةت لةكةل eSIM بكونجيت دةتوانى رينماييةكانى ئاميرةكه بةيرةو بكةيت.
ئایا دەتوانم مۆبایلم بگۆڕم و ژمارەی eSIM بگوازمەوە بۆ ئامێرێکی نوێ؟
- دەکرێ مۆبایل بگۆڕیت بەڵام پێویستە سەردانی بنکە سەرەکییەکانی کۆمپانیای زین بکەیت بۆ ئەوەی کۆدی نوێیQR بۆ هەمان ژمارە بەدەستبهێنیت بەمەبەستی کاراکردنی هێڵ. دواتر ژمارەیeSIM لە رێگای سکانی QR تایبەت بە ژمارەکە کارا بکە و هەنگاوەکانی کاراکردن لە ئامێرە نوێیەکە پەیڕەو بکە.
ئەگەر کۆدی QR ی تایبەت بە ژمارەی eSIM ونبکرێت چۆن دەستدەکەوێتەوە؟
- دەتوانی سەردانی بارەگای سەرەکی کۆمپانیاکەمان بکەیت و لەوێ کۆدی نوێی QR تایبەت بە ژمارەکەت بەدەستدەهێنیت.
لە حاڵەتی "دووبارە رێکخستنەوەی ئامێر"، ئایا سیمکارتی eSIM دەسڕدرێتەوە؟
- چەندین بژاردە هەیە بۆ دووبارە رێکخستنەوەی ئامێر، ئەگەر رەزامەندی نیشاندرا لەسەر لابردنی ئامادەکارییەکانی سیمکارت لە مۆبایلەکەت، ئەوا پەیوەندی سیمکارت بە مۆبایلەکەت هەڵدەوەشێتەوە و پێویستت بەوە دەبێت کۆدی QR سکان بکەیت بۆئەوەی سەرلەنوێ بخرێتەوە سەر هەمان مۆبایل، بەڵام لە دۆخی هێشتنەوە و پاراستنی ئامادەکاریی و رێکخستنەکانی سیمکارت، ئەوا لە پرۆسەی دووبارە رێکخستنەوەی ئامێردا هیچ گۆڕانکارییەك بەسەر سیمکارتدا نایەت.
ئایا دەکرێت دوو سیمکارتی eSIM بەکاربهێنرێن؟
- دەکرێ لەسەر ئامێرەکەدا چەندین سیمکارت بەکاربهێنرێن، بەڵام دەتوانرێت لەیەککاتدا یەك سیمکارتی ئەلیکتڕۆنی و یەك سیمکارتی ئاسایی بەکاربهێنرێن.
بەکارهێنەر دەتوانێ چەند eSIM لەسەر ئامێرەکەی بەکاربهێنێت؟
- بەشداربوو دەتوانێت زیاتر لە یەك سیمکارتی eSIM لەسەر ئامێرەکەی خەزن بکات، بەڵام دەتوانی هەرجارێك تەنها یەك دانەیان بەکاربهێنیت و بەشداربوو دەتوانێت لەنێوانیاندا ئالوگۆڕی بکات.
ئایا خزمەتگوزارییە ئاساییەکان و خزمەتگوزارییەکانی رۆمینگ لە سیمکارتی eSIM کاردەکەن؟
- لەکاتی کڕینی سیمکارتی نوێی eSIM یان لەدۆخی گۆڕینی سیمکارتی ئاسایی بۆeSIM سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی ئێستای ناوخۆ یان ئەوانەی رۆمینگ بەهەمان نرخ کاردەکەن.
ئایا ئامێری دوو سیمکارتی لەگەڵ eSIM دەگونجێت؟
- بەشێوەیەکی گشتی، هەر ئامێرێکی دوو سیمکارتی پلاستیکی لەگەڵ تەکنەلۆجیای eSIM دا ناگونجێن.
ئایا سیمکارتی eSIM لە کاتژمێری ئەپڵ کاردەکات؟
- لە ئێستادا کار ناکات، جونکە ئەپڵ لە عێراقدا پاڵپشتی لەم تەکنەلۆجیایە ناکات.