بۆ په‌ره‌پێدان و پێشخستنى خزمه‌تگوزارییه ناوخۆییه‌كانى دانیشتوانى پایته‌خت .
زێن العراق كه یه‌كێكه له كۆمپانیاكانى گرووپی زێنى پێشه‌نگ له بوارى خزمه‌تگوزاریی په‌یوه‌ندی و داتاى گه‌ڕۆك له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئافریقیا، له‌گه‌ڵ ئهممیندارێتى به‌غدا هاوكاری و هاوئاهه‌نگییه‌كى نایاب كۆیكردنه‌وه و بووه هۆی به‌كارخستنى ئاپڵیكهیشنێكى نوێ له‌سه‌ر مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان كه تایبه‌ته به دانیشتوانى به‌غدا پایته‌خت بۆ ئئهوهى له رێگه‌یه‌وه سكاڵا و تێبینى خۆیان له‌سه‌ر كه‌موكوری له بوارى خزمه‌تگوزارییه‌كانى شاره‌وانى تۆمار بكه‌ن.
ئاپڵیكهیشنه نوێیه‌كه له‌سه‌ر مۆبایله‌كانى هه‌ردوو سیستمى ئاپڵ و ئاندروید هه‌یه و به هۆكارێكى خێرا داده‌نرێت بۆ گه‌یاندنى سكاڵاى هاووڵاتیان و دواتر دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى خێرا و گونجاو بۆ كێشه‌كان، له رێگه‌ى ئه‌م ئاپه‌وه هاووڵاتى عێراقی ده‌توانى وێنه‌یه‌ك به مۆبایله‌كه‌ى بگرێت له‌سه‌ر هه‌ر كێشه‌یه‌ك كه به‌رچاوى ده‌كه‌وێت و به شێوه‌یه‌كى خێرا بینیرێت بۆ بنكه‌ى وه‌رگرتنى سكاڵا له ئه‌میندارێتى به‌غدا، بۆ ئه‌وه‌ى له‌وێ مامه‌ڵه‌ى پێویست له‌گه‌ڵ كێشه‌كه بكه‌ن له رێگه‌ى فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه.
به‌رێز حه‌یده‌ر عقاب به‌رێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندیی میری و په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان له‌باره‌ى ئه‌م هاوكارییه‌ى نێوان زێ، و ئه‌میندارێتى به‌غدا، گوتى : "شانازى ده‌كه‌ین به پێشهكهشكردنى ئه‌م خزمه‌تگوزارییه نایابه به دانیشتوانى پایته‌خت، كه له رێگه‌یه‌وه ده‌توانن به شێوه‌یه‌كى خێرا و ئاسان په‌یوه‌ندى به لایه‌نه حكومییه‌كانه‌وه بكه‌ن و دواتریش كێشه و سكاڵاكانیان به بێ رێوشوێنى رۆتینى چاره‌سه‌ر بكرێت. ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ ستراتیجیاى زێندا گونجاوه كه پشت ده‌به‌ستێت به تێگه‌یشتن له پێداویستییه‌كانى بهكارهبهر و پێشهكهشكردنى باشترین خزمهتگهواری و چاره‌سه‌رى ته‌كنه‌لۆجى بۆ ئه‌وه‌ى ژیانى رۆژانه‌ى له هه‌موو بواره‌كاندا ئاسان بێت".
تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م ئاپڵیكهیشنه له‌وه‌دایه كه هه‌روه‌ها ناساندنیكى تایبه‌ت به كار و پرۆژه و ده‌ستكه‌وته‌كانى ئه‌میندارێتى به‌غدا و یاسا و سیستمه‌كانى شاره‌وانى و قۆناغه‌كانى مامه‌ڵه‌كانى تایبه‌ت به بینا و نۆژه‌نكردنه‌وه و دانه‌وه‌ى پاره‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌ى تێدایه، هه‌روه‌ها رێبه‌رێكى گه‌شتیارى ته‌واوى به‌غدا و ورده‌كاری دیارترین گۆڕه‌پان و شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانى له‌خۆده‌گرێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌میندارێتى به‌غدا لاى خۆیه‌وه جه‌ختى له‌سه‌ر گرنگى ئه‌م ئاپڵیكهیشنه كرده‌وه بۆ په‌ره‌پێدان و كاراكردنى خزمه‌تگوزارییه شاره‌وانییه‌كان و گوێگرتن له سكاڵاى هاووڵاتیان كرده‌وه رایگه‌یاند: "ئه‌میندارێتى به‌غدا هاوكات له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنى كه‌مپینى به‌غدا له بهرپرسیارێتیماندایه و له قووڵایی باوه‌ڕى به به‌شداریكردنى جه‌ماوه‌ر و په‌یوه‌ندی به‌ستنیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له كاروبارى خزمه‌تگوزاری، ئه‌م ئاپڵیكهیشنه هۆشمهندهى به هاوكاریی كۆمپانیاى زێنى پێشه‌نگ له بوارى به‌كارخستنى چاره‌سه‌ره ته‌كنه‌لۆجییه‌كان راگه‌یاند له رێگه‌یه‌وه باشترین خزمه‌تگوزاری پێشكه‌شی هاووڵاتیانمان ده‌كه‌ین".