له سۆنگه‌ی پابه‌ندبوونییه‌وه به دروستكردنی كاریگه‌ری ئه‌رێنی له گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وامیی، كۆمپانیای زینی عێڕاق - كه یه‌كێكه له كۆمپانیاكانی گروپی زینی پێشه‌نگ و داهێنه‌ری بواری خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن و ئینته‌رنێتی گوازراوه له سه‌رتاسه‌ری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا - رێككه‌وتننامه‌یه‌كی لێكتێگه‌یشتنی له‌گه‌ڵ رێكخراوی یونیسێف ئیمزار كرد له‌ژێر سایه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له نێوان گروپی زین یونیسێفدا هه‌یه. رێككه‌وتننامه‌كه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له باره‌گای سه‌ره‌كی كۆمپانیای زینی عێڕاق له شاری به‌غدا راگه‌یه‌ندرا و ماوه‌ی 3 ساڵ ده‌خایه‌نێت، 7 به‌رنامه و چه‌ندین ده‌ستپێشخه‌ری سه‌ره‌كی تایبه‌ت به یونیسێف له خۆده‌گرێت كه بریتین له: فێركردن، به‌ڕێوه‌بردنی مه‌ترسییه‌كان و به‌شداریپێكردنی كۆمه‌ڵگای ناوخۆیی، و ته‌ندروستی و خۆراك و ده‌ستپێشخه‌ری یونیسێف ده‌رباره‌ی پاك و خاوێنی ته‌ندروستی و گه‌شه‌پێدانی نه‌وجه‌وانان و به‌شداریپێكردنیان له چالاكییه‌كان و پاراستنی منداڵان و فه‌راهه‌مكردنی یه‌كسانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی.
له سۆنگه‌ی پابه‌ندبوونییه‌وه به دروستكردنی كاریگه‌ری ئه‌رێنی له گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وامیی، كۆمپانیای زینی عێڕاق - كه یه‌كێكه له كۆمپانیاكانی گروپی زینی پێشه‌نگ و داهێنه‌ری بواری خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن و ئینته‌رنێتی گوازراوه له سه‌رتاسه‌ری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا - رێككه‌وتننامه‌یه‌كی لێكتێگه‌یشتنی له‌گه‌ڵ رێكخراوی یونیسێف ئیمزار كرد له‌ژێر سایه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له نێوان گروپی زین یونیسێفدا هه‌یه.
رێككه‌وتننامه‌كه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له باره‌گای سه‌ره‌كی كۆمپانیای زینی عێڕاق له شاری به‌غدا راگه‌یه‌ندرا و ماوه‌ی 3 ساڵ ده‌خایه‌نێت، 7 به‌رنامه و چه‌ندین ده‌ستپێشخه‌ری سه‌ره‌كی تایبه‌ت به یونیسێف له خۆده‌گرێت كه بریتین له: فێركردن، به‌ڕێوه‌بردنی مه‌ترسییه‌كان و به‌شداریپێكردنی كۆمه‌ڵگای ناوخۆیی، و ته‌ندروستی و خۆراك و ده‌ستپێشخه‌ری یونیسێف ده‌رباره‌ی پاك و خاوێنی ته‌ندروستی و گه‌شه‌پێدانی نه‌وجه‌وانان و به‌شداریپێكردنیان له چالاكییه‌كان و پاراستنی منداڵان و فه‌راهه‌مكردنی یه‌كسانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی.