گروپی زین رایگه‌یاند - بڕانده بازرگانییه‌كه‌ی "زین ڤینچه‌رز" (كه ئه‌رك و به‌رپرسیارییه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی جزدانی وه‌به‌رهێنانی چالاكیهكانییهتی) چووه نێو گروپی وه‌به‌رهێنه‌رانی جیهانی له پێناو وه‌به‌رهێنانكردن له سه‌كۆی ZoodPay كه چاره‌سه‌ری پێشهكهوتوو و سه‌رده‌مییانه له سیسته‌می "ئێستا بكڕه و دواتر پاره بده" (BNPL) ده‌كات له بازاڕه تازه گه‌شه‌كردووه‌كاندا.
-"زین ڤینچه‌رز" پاڵپشتی گه‌شه‌پێدانی چاره‌سه‌رییه‌كانی ته‌كنۆلۆژیای دارایی ئه‌پڵیكه‌یشنی ZoodPay و بازاڕی ZoodMall ده‌كات له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا
- "ZoodPay" ئۆفه‌ری گونجاو و ئاسان بۆ كڕین پێشكه‌شى ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه ده‌كات كه خزمه‌تگوزاری بانكی له بازاڕه تازه گهشهكردووهكانیاندا له ئاستێكی لاوازدایه
گروپی زین رایگه‌یاند - بڕانده بازرگانییه‌كه‌ی "زین ڤینچه‌رز" (كه ئه‌رك و به‌رپرسیارییه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی جزدانی وه‌به‌رهێنانی چالاكیهكانییهتی) چووه نێو گروپی وه‌به‌رهێنه‌رانی جیهانی له پێناو وه‌به‌رهێنانكردن له سه‌كۆی ZoodPay كه چاره‌سه‌ری پێشهكهوتوو و سه‌رده‌مییانه له سیسته‌می "ئێستا بكڕه و دواتر پاره بده" (BNPL) ده‌كات له بازاڕه تازه گه‌شه‌كردووه‌كاندا.
زین پێشه‌نگى داهێنانه دیجیتاڵییه‌كان له بازاڕه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا روونیكرده‌وه، كۆمپانیای (زین ڤینچه‌رز) له نزیكه‌وه كار ده‌كات له‌گه‌ڵ تیمی ZoodPay (كه به‌رپرسه له به‌ڕێوه‌بردن و دابینكردنی چاره‌سه‌ریی ته‌كنۆلۆژیای دارایی "Fintech") و هه‌روه‌ها تیمی به‌رپرس له هاندان و ئاسانكاریكردن بۆ زیادكردنی خواست و فرۆشتن له‌سه‌ر سه‌كۆی ZoodMall (تایبه‌تمه‌ند له بواره‌كانی بازرگانی ئه‌لیكترۆنی)، ئه‌مه‌ش له پێناو خێراتركردنی پڕۆسه‌ی گه‌شه‌پێدان و فراوانكردنی چالاكییه‌كانی له بازاڕه تازه گه‌شه‌كردووه‌كانی تردا.
گروپی زین دڵنیایی خۆی له به‌رامبه‌ر ئه‌م وه‌به‌رهێنانه ستراتیژییه ده‌ربڕی و رایگه‌یاند ئه‌م وه‌به‌رهێنانه به‌هایه‌كی زۆر به پرۆژه‌كانی ده‌به‌خشێت له بواره جۆراوجۆره‌كاندا، هه‌روه‌ها تیمه‌كه‌ی له نزیكه‌وه كار له‌گه‌ڵ تیمی ZoodPay ده‌كات بۆ خێراتركردنی پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێدان و فراوانكردنی چالاكییه‌كانی له‌و بازاڕانه‌ی كار و خزمه‌تگوزارییه‌كانی تێیدا پێشكه‌شده‌كات.
جێگای ئاماژه‌پێكردنه هه‌ریه‌ك له سه‌كۆی (ZoodPay و ZoodMall) تایبه‌تمه‌ندن له بواره‌كانی بازرگانی ئه‌لیكترۆنی له بازاڕه تازه گه‌شه‌كردووه‌كاندا و ئه‌زموونی بازاڕیكردن "به كواڵێتی سویسڕی" پێشكه‌شده‌كه‌ن (به‌و پێیه‌ی بنكه سه‌ره‌كییه‌كانیان له سویسڕایه)، هه‌روه‌ها خزمه‌تگوزارییه‌كانیان سنووره‌كان تێده‌په‌ڕێنن و پێشكه‌ش به 8 ملیۆن بازرگان و بازاڕیكاری ئۆنڵاین ده‌كرێن به تایبه‌ت له‌و وڵاتانه‌ی خزمه‌تگوزاری بانكی له بازاڕه‌كانیاندا له ئاستێكی لاوازدایه كه بریتین له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسیای ناوه‌ڕاست وه‌ك هه‌ریه‌ك له عێڕاق، ئوردن، لوبنان، ئۆزپاكستان و كازاخستان.
سه‌كۆی ZoodPay "ئێستا بكڕه و دواتر پاره بده" بژارده‌ی گونجاو پێشكه‌ش به بازاڕیكارانی ئۆنڵاین و بازاڕیكارانی كۆگاكان له ناوچه جوگرافییه فراوان و جیاوازه‌كان ده‌كات، هه‌روه‌ها سه‌كۆكه به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ پڕۆسه‌ی كڕینی به‌رهه‌مه‌كان په‌سه‌ند ده‌كات به هه‌مان دراوی ناوخۆیی وڵاته‌كه هاوكات ئاسانكارییه‌كی زۆر كراوه له شێوازی وه‌رگرتنی كه‌ل و په‌له‌كان و پاره‌دانه‌كه‌ش به دوو جۆر به‌رده‌ستن كه بریتین له شێوازی كاش و قیست، جێی باسكردنه قیسته‌كان دابه‌شكراونه‌ته سه‌ر چوار بۆ شه‌ش قیست به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ سوود یان خه‌رجییه‌كی بێته‌سه‌ر.
سه‌كۆی ZoodMall خێراترین ئه‌پڵیكه‌یشنی بازاڕیكردنه له رووی گه‌شه‌كردنه‌وه له بازاڕه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ناوه‌ڕاستی ئاسیادا، له یه‌كه‌مین ئه‌زموونی خۆیدا، ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه نموونه‌یه‌كی نوێی بازاڕی ئه‌لیكترۆنی هه‌رێمیی هێنایه‌ئاراوه و توانی به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م زمان و رێگاكانی پاره‌دان و خزمه‌تگوزارییه لۆجیستیكییهكان تێبپه‌ڕێنێت و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئاسانكردنی ئه‌زموون و شێوه‌ژیانی كڕیاران، جێگای ئاماژه‌پێكردنه 7 ملیۆن به‌رهه‌می 30 هه‌زار بازرگانی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی له ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه‌دا به‌رده‌ستن.
هه‌ریه‌ك له ئه‌پڵیكه‌یشنی ZoodPay و بازاڕه بازرگانییه‌كه‌ی ZoodMall، ئۆفه‌ری سه‌ره‌نجڕاكێش پێشكه‌ش به بازاڕیكارانی ئۆنڵاین ده‌كه‌ن، به تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانی بانكیی له وڵاته‌كانیاندا (ئه‌و وڵاتانه‌ی زین گروپ كاری تێدا ده‌كات) له ئاستێكی پێویستدا نیه، ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌ش هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ خواست و ویسته‌كانی ستراتیژیای زین گروپ 4Sight (كه ئه‌رك و به‌رپرسیارییه‌تی هێنانه‌ئارا و فه‌راهه‌مكردنی شێوه ژیانێكی دیجیتاڵییه بۆ كڕیاران و كه‌سانی تر).
له به‌یاننامه‌یه‌كدا گروپی OrientSwiss (كه كۆمپانیای دایكی ZoodPay و ZoodMall)ه رایگه‌یاند "هه‌ماهه‌نگی و كاركردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیا چالاكه‌كانی وه‌ك گروپی زین ده‌بێته هانده‌رێكی ئه‌رێنی بۆ هه‌موو سوودمه‌ندان و قازانجكارانی سیسته‌مه‌كه، (چ بۆ كڕیاران یان بازرگانان یان وه‌به‌رهێنه‌ران)، به تایبه‌ت له ئێستادا كه بازرگانی ئەلیکترۆنی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی له گه‌شه‌كردنی به‌رده‌وامدایه.
به‌م بۆنه‌یه كۆمپانیای OrientSwiss سوپاسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمپانیای (زین ڤینچه‌رز) و وه‌به‌رهێنه‌ران ده‌كات له به‌رامبه‌ر ئه‌و متمانه‌یه‌ی به كۆمپانیای ناوبراویان به‌خشیوه و هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوانی ئاسۆیه‌كی به‌رزتر و گه‌شه‌سه‌ندووتر ده‌كه‌ن بۆ "ZoodPay Super App".
سیستەمێكی پێشكه‌وتوو بۆ بازرگانەکان
بازاڕی ئه‌لیكترۆنیی ZoodMall هه‌ریه‌ك له ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كانی ZoodPay "ئێستا بكڕه و دواتر پاره بده" و ZoodShip له خۆده‌گرێت، ژینگه‌ی ئه‌م سیسته‌مه كار ده‌كات بۆ هاندان و تواناسازی بازرگانانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ناوه‌ڕاستی ئه‌فریقا و ئه‌وروپا و روسیا و توركیا بۆ کردنەوەی کۆگای ئەلیکترۆنی خۆیان له سه‌كۆكه بۆ نمایشكردن و فرۆشتنی به‌رهه‌می بازاڕە ناوخۆیی و بازاڕه تازه گه‌شه‌كردووه‌كان بەبێ تێچووی دروستکردن و خه‌رجی زیاده.
له رێگای هاتنه نێو كۆگاكه‌وه كه هاوشێوه‌ی "په‌نجه‌ره‌یه‌كه" بازرگانان سوود له ئۆفه‌ری گرانبه‌ها و به نرخ ده‌بینن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی زیادبوونی رێژه‌ی كڕیاری نوێ (به‌تایبه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی خزمه‌تگوزاری بانكی له وڵاته‌كانیاندا له ئاستێكی لاواز و نزم دایه) له‌لایه‌كی تره‌وه رێژه‌ی خواست و داواكاری له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانیان زیاد ده‌كات و ئه‌مه جگه له بنیاتنانی دڵسۆزی كڕیاران بۆ بڕانده بازرگانییه‌كانیان چونكه بازاڕه‌كه چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی ناوازه پێشكه‌شده‌كات وه‌ك:
- رێگاكانی پاره‌دان ئاسان و گه‌نجاون، له‌گه‌ڵ كڕینی هه‌ر به‌رهه‌مێك راسته‌وخۆ داواكارییه‌كه په‌سه‌ند ده‌كرێت و پاره‌كه به هه‌ردوو شێوازی كاش و قیست ده‌درێت (ئێستا بكڕ و دواتر پاره بده).
- هاندان و باشترکردنی خواست و داواکاری له‌سه‌ر بەرهەمەکان و بازاڕگێریكردن لە ڕێگای بازاڕی ZoodMall B2C.
- پێشكه‌شكردنی پشتگیری لۆجیستی بۆ گه‌یاندنی به‌رهه‌مه كڕدراوهكان به كڕیاران و هه‌روه‌ها پاڵپشتیكردنی بریكاران بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانی به‌رهه‌مه گهڕێندراوهكانیان.
"ئێستا بکڕە و دواتر پارە بدە" (BNPL)
ملیۆنه‌ها كڕیاری بازاڕه تازه گه‌شه‌كردووه‌كان سه‌كۆی "ئێستا بكڕه و دواتر پاره بده" (BNPL) به‌كارده‌هێنن، كه ناسراوه به "قه‌رزی خاڵه‌كانی فرۆشتن" بۆ پاره‌دانی به‌رهه‌مه كڕدراوه‌كانیان، یان كڕینی ئۆفلاین له حاڵه‌تی دیاریكراودا، هه‌روه‌ها سه‌كۆی "ئێستا بكڕه و دواتر پاره بده" (BNPL) بژارده‌یه‌ك پێشكه‌شی بازاڕیكاران ده‌كات بۆ وه‌رگرتنی كه‌ل و په‌له‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ و به چه‌ند قیستێك و به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیاده‌یه‌كی بێته‌سه‌ر، ئه‌وه‌ش ته‌نها به چه‌ند كلیكێك. سه‌ره‌تا كڕیار قیستی یه‌كه‌م ده‌دات و پاشان قیسته‌كانی تر ده‌دات به ماوه‌ی له نێوان 14 بۆ 90 رۆژ و هه‌ندێكجار ماوه‌كه زیاترده‌بێت.
سه‌كۆكه تایبه‌تمه‌ندی گونجاوی بۆ كڕیاران دابینكردووه، بۆ نموونه له كاتی كڕینی به‌رهه‌مێك كه له سه‌رووی توانای داراییانه‌وه بێت و نه‌توانن به یه‌كجار پاره‌كه‌ی بده‌ن، ده‌توانن به قیست بیكڕن، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر مۆبایلێك نرخه‌كه‌ی 500 دۆلار بێت ئه‌و بڕه پاره‌یه دابهشدهكرێته سه‌ر قیستی مانگانه، جێی ئاماژه‌پێكردنه له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی "په‌تای كۆڤید - 19" بازاڕی ئۆنڵاین گه‌شه‌یه‌كی خێرای كرد و سه‌كۆكانی "ئێستا بكڕه و دواتر پاره بده (BNPL) - كه پێش ڤایرۆسه‌كه‌ش به‌ربڵاو و پێشكه‌وتووبوو" سوودێكی گه‌وره‌ی له بازرگانی ئه‌لیكترۆنی بینی به‌هۆی ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی له شێوازی خه‌رجی به‌كارهێنه‌ر هاته‌ئاراوه و له هه‌مان كاتدا پلاتفۆڕمه‌كه به شێوه‌یه‌كی خێرا پشتی به بازرگانی ئه‌لیكترۆنی به‌ست و په‌ره‌ی پێدا.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی كۆمپانیای Worldpay - تایبه‌تمه‌ند له بواری چاره‌سه‌رییه‌كانی پاره‌دان - كۆی گشتی مامه‌ڵه‌كانی بازرگانی ئه‌لیكترۆنی جیهانی له ساڵی 2020، بڕی 4.6 تریلیۆن دۆلاربووه و به رێژه‌ی 19% به‌رزبووه‌ته‌وه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی 2019،
هه‌روه‌ها Worldpay رایگه‌یاند سه‌كۆكانی (BNPL) رێژه‌ی 2.1% یان نزیكه‌ی 97 ملیار دۆلار كۆی گشتی مامه‌ڵه‌كانی بازرگانی ئه‌لیكترۆنی جیهانی له ساڵی 2020 پێكده‌هێنێت و چاوه‌ڕوانده‌كرێت تا ساڵی 2024 رێژه‌كه به‌رزبێته‌وه بۆ 4.2%.