زین عێراق هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای كاسپه‌ر سكای ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ری پاراستن له رێگای ئه‌پڵیكه‌یشنێكی تایبه‌ت به مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان .
هاوشانى هه‌وڵه جیهانییه‌كان بۆ گه‌ره‌نتیكردنی پاراستنی ئه‌لیكترۆنی و زانیاریی، كۆمپانیای زین عێراق كه یه‌كێكه له كۆمپانیاكانی گروپی زین پێشه‌نگ له بواری خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كان و ئینته‌رنێتی مۆبایل له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا، رایگه‌یاند ده‌ستی به دروستكردنی هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ كاسپه‌ر سكای كردووه كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین كۆمپانیا جیهانییه‌كان و له خێرایی گه‌شه‌كردن له بواره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی فێل و ته‌ڵه‌كه‌بازیی ئه‌لیكترۆنی.
ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه گرنگترین و نوێترین ته‌كنۆلۆژیا بۆ كۆمپانیای زین عێراق دابینده‌كات، ئه‌و ته‌كنۆلۆژیایه گه‌رەنتی پاراستنی ئامێره‌كانی به‌شداربووان ده‌كات به مه‌به‌ستی به‌رده‌وامیدان به په‌یوه‌ندییه‌كان به شێوه‌یه‌كی باڵا له نێوان كۆمپانیا و به‌شداربووان، كۆمپانیای كاسپه‌ر سكای كه تایبه‌تمه‌نده له بواری دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رییه‌كانی پاراستنی ئه‌لیكترۆنی له رێگای زین عێراقه‌وه هه‌ڵسا به هێنانه‌ئارای ئه‌پڵیكه‌یشنێكی تایبه‌ت به مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان به مه‌به‌ستی پاراستنی زانیارییه‌كانی به‌شداربووان.
له گرنگترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و ئه‌پڵكه‌یشنه، ده‌توانرێت پاش دزرانی مۆبایل یان تابلێته هۆشمه‌نده‌كان ناوه‌ڕۆكی ئامێره‌كان ره‌شبكرێته‌وه و رێگا له چوونه نێو ئامێره‌كه بگرێت و له‌گه‌ڵ توانامه‌ندیی دیاریكردنی شوێنی ئامێره‌كه له كاتی دزران و هه‌روه‌ها شوێنی ئه‌و به‌كارهێنه‌رانه‌ش دیاری ده‌كات كه رێگه‌یان پێنه‌دراوه ئامێره‌كه به‌كاربهێنن ئه‌ویش له رێگای تایبه‌تمه‌ندی Mugshot و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دزی هاوكات ده‌توانێت په‌یوه‌ندیی و نامه‌ی نه‌خواستراو رابگرێت، ئه‌و ئه‌پڵكه‌یشنه تایبه‌ته به به‌شداربووانی زین عێراق.
عه‌لی زاهید سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای زین عێراق دووپاتی له گرنگیی ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه كرده‌وه و ووتی: " ئامانجی ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ ستراتیژیای زین عێراق كه له‌سه‌ر بنه‌مای داهێنان و به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر رێچكه‌ی گرنگترین و نوێترین چاره‌سه‌ریی ته‌كنۆلۆژی دارێژراوه، ئه‌وه‌ش به ئامانجی پێشكه‌شكردنی باشترین و پێشكه‌وتووترین و پارێزراوترین خزمه‌تگوزاری به به‌شداربووان. ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه‌ی ئه‌مڕۆ له چوارچێوه‌ی زنجیره‌یه‌ك ده‌ستپێشخه‌ری به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی باشترین و پێشخستنی كاری كۆمپانیا و زیادكردنی به‌رهه‌مه‌كانیه‌وه دێت."
ئه‌میر كه‌نعان به‌ڕێوه‌به‌ری لقی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی كۆمپانیای كاسپه‌ر سكای ووتی: "هێرشه ئه‌لیكترۆنییه‌كانی له دژی مۆبایله‌كان به‌رده‌وام له پێشكه‌وتندایه و خۆی له چه‌ندین بواری جۆربه‌جۆر له ماڵپه‌ڕه ئه‌لیكترۆنییه زیانبه‌خشه‌كان ده‌گرێته‌وه و له نێویاندا دزینی پاره و زانیارییه كه‌سییه‌كان بوونی هه‌یه. له كاتێكدا چاره‌سه‌ریی پاراستن بۆ ئامێره‌كانی كۆمپیوته‌ر دۆزراوه‌ته‌وه به‌ڵام تا ئێستا هیچ چاره‌سه‌رییه‌ك بۆ ئامێره‌كانی مۆبایل نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
به‌و پێیه‌ی زۆرێك له به‌كارهێنه‌ران له رێگای ئامێره‌كانی مۆبایل و تابلێته هۆشمه‌نده‌كان هه‌مان چالاكیی وه‌ك به‌كارهێنانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و سه‌ردانیكردنی به‌سته‌ره‌كانی په‌یامه ئه‌لیكترۆنییه‌كان و مامه‌ڵه‌ی دارایی و چه‌ندین پرۆسه‌ی دیكه ئه‌نجامده‌ده‌ن.
خۆشحاڵین له رێگای ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه‌وه له‌گه‌ڵ زین عێراق چاره‌سه‌رییه‌كی ئاسایشی بۆ به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و ئامێرانه فه‌راهه‌مده‌كه‌ین و ئاسایشیی ئینته‌رنێت بۆ ئامێره‌كانی سیسته‌می ئه‌ندرۆید دابینده‌كه‌ین و ئه‌م هه‌وڵه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌زموونی 20 ساڵ كاركردن له ئاسایشیی ئه‌لیكترۆنییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. هیواخوازین ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ هه‌ماهه‌نگییه‌كی ماوه درێژ له نێوان هه‌ردوو كۆمپانیا.
ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه به به‌شێكی سه‌ره‌كی له ستراتیژیای كۆمپانیای زین هه‌ژمارده‌كرێت. زانیارییه‌كان به شێوه‌یه‌كی پارێزراو ده‌گاته به‌شداربووان له رێگای مۆبایله‌كانیانه‌وه له هه‌ركاتێك و به ئاسانترین و خێراترین شێوه.