لقێكی نوێی متمانەپێكراوی زین عیراق لە دەواسە دەكرێتەوە..بۆ بەدەنگەوەچونی پێداویستییەكانی بەشداربوانە لە هەموو عیراقدا

لقێكی نوێی متمانەپێكراوی زین عیراق لە دەواسە دەكرێتەوە..بۆ بەدەنگەوەچونی پێداویستییەكانی بەشداربوانە لە هەموو عیراقدا

زین عیراق، یەكێك لە كۆمپانیاكانی گروپی زین پێشەنگ لە خزمەتگوزارییەكانی پەیوەندی و ئینتەرنێت لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوە

زین عیراق، یەكێك لە كۆمپانیاكانی گروپی زین پێشەنگ لە خزمەتگوزارییەكانی پەیوەندی و ئینتەرنێت لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقیا، كردنەوەی سەنتەرێكی نوێی متمانەپێكراوی خزمەتگوزاری لە موسڵ-شەقامی دەواسە بە هاوكاری لەگەڵ بریكارەكەی "الجیل التالی" رادەگەیەنێت.

لەوبارەیەوە لەیس عوبێدی بەڕێوەبەری بەشی فرۆشتن لە زین عیراق رایگەیاند "موسڵ بایەخی تایبەتی هەیە لامان بەوپێیەی دووەمین گەورەترین پارێزگایە لە عیراقدا، سورین لەسەر گەڕاندنەوەی خزمەتگوزارییەكان بۆی و لە پاڵ كەسوكارمان دەبین لە شارەكەدا، كە ئەوەش بەشێكە لە بەرپرسیارێتیمان، ئێمە كاردەكەین بۆ دەستەبەركردنی پێداویستییەكانیان و پەرەپێدانی كەرتی پەیوەندییەكان بە بەشداریكردن لە دامەزراندنەوەی تۆڕەكان و ژێرخانەكەی و دابینكردنی نوێترین خزمەتگوزاریی پەیوەندییەكان بە باشترین كوالێتی بەتایبەت خزمەتگوزاری 3G و ئینتەرنێت لە پارێزگاكەدا.

وتیشی "ئەو كارە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەكانماندایە بۆ ئەوەی هەمیشە لە پەیوەندیدابین لەڕێی تۆڕی بەرفراوانی سەنتەرەكانی خزمەتگوزاری و خاڵەكانی فرۆشتن لە سەرجەم پارێزگاكانی عیراق بۆ پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری و بەدەنگەوەچونی پێداویستییەكانی بەشداربوان".

جێی ئاماژەیە زین عیراق لە كۆمپانیا یەكەمەكان بوو لە عیراقدا كە دەستپێشخەری كرد بۆ دوبارە بنیاتنانەوەی ژێرخانی پەیوەندییەكان لە پارێزگاكە.

هەروەك چۆن روبەڕوی سەرجەم ئاڵنگارییە ئەمنییەكان و زەحمەتییەكانی بنیاتنانەوەی تۆڕەكان و ژێرخانی پەیوەندییەكانی ناو پارێزگاكە بوەوە، بۆ ئەو مەبەستەش سەرجەم تیمە ئەندازیارییەكانی بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هاوبەشە تەكنیكییەكانی خستەكار بۆ بنیاتنانی تاوەرە نوێیەكانی پەیوەندی و پێگەكان و تۆڕەكانی مۆبایل لەسەرجەم ناوچەكانی پارێزگا وەك سوربونێك بۆ گەڕاندنەوەی خزمەتگوزاری پەیوەندی بۆ پارێزگاكە بە كوالێتی بەرز بە ماوەیەكی دیاریكراو و بودجەیەكی دارایی كە چەندین ملیۆن دۆلاری تێدا خەرجكراوە.

زین عیراق هەوڵدەدات باشترین خزمەتگوزاری پێشكەش بە بەشداربوانی بكات سەرەڕای دەستەبەركردنی كات و كەمكردنەوەی ماندوبونیان، لەو روانگەیەشەوە كۆمپانیا بەردەوامە لە كاراكردنی خزمەتگوزاری زیاتر لەڕێی بریكارەكانییەوە، تا گرنگترین خزمەتگوزاری پێشكەش بە بەشداربوان بكەن.

زین عیراق بڕوای بە بایەخ و گرنگی بەردەوامبونی پەیوەندییەكانی هەیە لەگەڵ بەشداربوانی كە بە هاوبەشی خۆی دەزانێت لە بەدیهێنانی سەركەوتن یاخود پەرەپێدانی بەرچاوی كارەكانی، بۆ ئەو مەبەستەش هەموو تواناكانی دەخاتەكار بۆ خزمەتكردنیان و هەوڵدەدات هەمیشە باشترین خزمەتگوزاریش بۆ بەشداربوانی دابین بكات.