زین یەكەم كارپێكەری پەیوەندییەكان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و یەكێك لە 10 كۆمپانیاكانی جیهان توانای كڕینی راستەوخۆی ئۆفەرەكانی لەڕێی ئەپلیكەیشنی فەیسبوكەوە دەخاتەڕو

زین یەكەم كارپێكەری پەیوەندییەكان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و یەكێك لە 10 كۆمپانیاكانی جیهان توانای كڕینی راستەوخۆی ئۆفەرەكانی لەڕێی ئەپلیكەیشنی فەیسبوكەوە دەخاتەڕو

وەك یەكەم كارپێكەری پەیوەندییەكان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و یەكێك لە 10 كۆمپانیا یەكەمەكانی جیهان، زین عیراق خزمەتگوزارییەكی نوێ لەچوارچێوەی

فەیسبوك گەورەترین ماڵپەڕی تۆڕی كۆمەڵایەتییە لە عیراقدا و زین عیراق-یش گەورەترین بنكەی بەشداربوانی هەیە لە ئەپلیكەیشنەكەدا

لەڕێی خزمەتگوزارییە نوێیە دیجیتاڵەكەوە بەشداربوانی زین عیراق دەتوانن پاكێج و ئۆفەرەكان راستەوخۆ لەڕێی ئەپلیكەیشنی فەیسبوك لەسەر مۆبایلەكانتان بكڕن.

 

وەك یەكەم كارپێكەری پەیوەندییەكان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و یەكێك لە 10 كۆمپانیا یەكەمەكانی جیهان، زین عیراق خزمەتگوزارییەكی نوێ لەچوارچێوەی چارەسەرە دیجیتاڵییەكان رادەگەیەنێت، كە بوار بۆ بەشداربوانی دەڕەخسێنێت كارت و ئۆفەرەكان لەڕێی ئەپلیكەیشنی فەیسبوك لەسەر مۆبایلەكانیان بكڕن.

 

كۆمپانیاكەمان، كە خاوەنی گەورەترین بەبازاڕكردنە لە عیراقدا ئەمڕۆ دەستی بەو خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییە كردوە بۆ بەشداربوانی بە هاریكاری و هاوئاهەنگی لەگەڵ فەیسبوكی جیهانی و بۆ هەموو جۆرەكانی مۆبایل بەردەست دەبێت كە ئەپلیكەیشنی فەیسبوكی لەسەر بێت بە وەشانی ئەندرۆید و لەسەر ماڵپەڕ لەو مۆبایلانەی بە وەشانی IOS كاردەكەن.

 

عەلی زاهید سەرۆكی جێبەجێكاری زین عیراق لەوبارەیەوە دەڵێت "زین عیراق كاردەكات بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان و چارەسەرە داهێنراوەكان، هەروەك پێداویستییەكان پڕدەكاتەوە و ئەزمونی بەشداربوانی ئاسان و بەهێز دەكات. بەوپێیەی ئێمە یەكەم كارپێكەری پەیوەندییەكانین لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا ئەم خزمەتگوزارییە دەخەینەكار، دەزانین كارێكی دیكەی باش بنیاتدەنێین و لە ركابەرەكانمان جیادەكاتەوە، لەگەڵ زیادبونی پێداویستییەكانیش بۆ پێشكەشكردنی چارەسەرەكان و خزمەتگوزارییە ئاسانەكان و وەڵامدانەوەی پێداویستییەكانی بەشداربوانمان، كارەكانمان پەرەپێداو وەك رابردو نەماون و باشترن لە پێشوتر. من شانازی دەكەم بە كادرەكانمانەوە كە سورن لەسەرئەوەی بە دەنگ پێداویستییەكانی 16 ملیۆن بەشداربوانمانەوە دەچن".

 

جێی وەبیرهێنانەوەیە ئەپلیكەیشنی فەیسبوك بە گەورەترین ماڵپەڕی تۆڕی كۆمەڵایەتی دادەنرێت لە عیراقدا و ژمارەی هەژمارەكانی فەیسبوك لە عیراقدا لە 20 ملیۆن تێپەڕیوە و بەپێی راپۆرتەكانی فەیسبوك-یش، بەشداربوانی زین عیراق زۆرترین بەكارهێنەری فەیسبوكن لەسەر مۆبایلەكانیان.