كۆمپانیای زینی عێراق سپۆنسه‌ری سه‌ره‌كی پێشانگای عێراق بۆ سه‌ر له نوێ بنیاتنانه‌وه‌ی ناوچه ئازادكراوه‌كان ده‌كات .
له چوارچێوه‌ی ستراتیژیاكه‌ی كه په‌یوه‌سته به به‌رده‌وامیدان به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ گه‌لی عێراق و هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی بۆ پێشكه‌شكردنی ته‌واوی هاوكارییه‌كانی به مه‌به‌ستی گه‌شه‌دان به عێراقییه‌كان، كۆمپانیای زین كه یه‌كێكه له كۆمپانیاكانی گروپی زینى پێشه‌نگ له بواری خزمه‌تگوزاری په‌یوه‌ندییه‌كان و ئینته‌رنێتی مۆبایل له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا، سپۆنسه‌ری پێشانگای عێراق به مه‌به‌ستی بنیاتنانه‌وه‌ی ناوچه ئازادكراوه‌كان كرد.
پێشانگاكه له هۆڵی پێشانگای به‌غدادی نێوده‌وڵه‌تیی له به‌رواری 26 تا 29 مانگی ئه‌یلول به‌ڕێوه‌چوو، له پێشانگاكه‌دا چه‌ندین كۆمپانیای كه‌رتی تایبه‌ت و كه‌رتی گشتی هاوكات له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای عه‌ره‌بی و بیانی جۆراوجۆری تایبه‌ت له بواره‌كانی كه‌ره‌سته‌ی دروستكردن و ئه‌ندازیاری كاره‌با و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌ل و په‌لانه‌ی كه هاوڵاتیانی عێراقی له ژیانی رۆژانه‌یاندا گرنگی پێده‌ده‌ن به‌شدارییان كرد.
سه‌رۆكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چالاكییه‌كانی كۆمپانیای زین دكتۆر حه‌یده‌ر رازی رایگه‌یاند كۆمپانیای زین په‌رۆشه بۆ سپۆنسه‌ری كردن و پاڵپشتی كردنی پێشانگای عێراق به‌مه‌به‌ستی سه‌ر له نوێ دروستكردن و بنیاتناوه‌ی ناوچه ئازادكراوه‌كان، ئه‌م پێشانگایه هه‌لێكی گه‌وره‌ی ره‌خساند بۆ ئێمه تا هاوكاری ناوچه ئازادكراوه‌كان بكه‌ین و به‌شداربین له پرۆسه‌كانی سه‌ر له نوێ بنیاتنانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی كه خاپوور كرابوون و ئێستا ئازادكراون و ژیان بۆ دانیشتووانه‌كه‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه، كۆمپانیای زینی عێراق یه‌كه‌مین كۆمپانیا بوو كه ده‌ستیكرد به بنیاتناوه‌ی پارێزگای ئه‌نبار و هاوكاریكردنی دانیشتووانی ئه‌نبار و ته‌واوی هاوڵاتیانی عێراق.
پێشانگای عێراق بۆ سه‌ر له نوێ دروستكردن و بنیاتناوه‌ی ناوچه ئازاكراوه‌كانی عێراق هه‌لێكی باش بوو بۆ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه به‌شدارییان تێدا كرد، به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له پرۆسه‌ی سه‌ر له نوێ دروستكردن و بنیاتناوه و گه‌شه‌پێدانی ئه‌و ناوچانه ئه‌مه‌ش به گوێره‌ی خشته‌یه‌كی رێكخراو، هاوشێوه‌ی نه‌خشه رێگایه‌ك بۆ قۆناغی داهاتوو تا ژیان بۆ چاره‌گێكی شار و پارێزگاكانی عێراق بگه‌ڕێته‌وه.
به بیریهێنایه‌وه كه كۆمپانیای زینی عێراق یه‌كه‌مین دامه‌زاروه‌یه له ئاستی عێراق ده‌ستی به بنیاتناوه‌ی ژێرخانی په‌یوه‌ندییه‌كان كرد له پارێزگای ئه‌نبار له پاش ئازادكردنی، له‌و پرۆسه‌یدا كۆمپانیای زین رووبه‌ڕووی چه‌ندین ئاڵنگاری ئاسایشی و گرفتی سه‌خت بووه‌وه له پێناو دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی تۆڕ و ده‌ستكردن به دروستكردنه‌وه‌ی ژێر خانی په‌یوه‌ندییه‌كان له پارێزگاكه، ته‌واوی تیمه ئه‌ندازه‌ییه‌كان به هاوكاری له‌گه‌ڵ ته‌كنیكاكاران به مه‌به‌ستی سه‌ر له نوێ دانانه‌وه‌ی تاوه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان و بنكه و تۆڕی مۆبایل له ته‌واوی پارێزگاكه ئه‌مه‌ش وه‌ك په‌رۆشییه‌ك بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری په‌یوندییه‌كان به كواڵێتییه‌كی باش و به‌هێز له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا بۆ دانیشتوانی ناوچه‌كه.