كۆمپانیای زین ده‌بێته سپۆنسه‌ری چالاكی ستارت ئاپ ویكێند به‌غداد .
به ئامانجی پاڵپشتیكردن له ووزه و توانا داهێنه‌رانه‌ییه‌كانی گه‌نجان و به‌شداری پێكردنیان له بنیاتنانی ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ خاوه‌ن پڕۆژه‌كان، كۆمپانیای زین ده‌بێته سپۆنسه‌ری چالاكی ستارت ئاپ ویكێند به‌غداد.
وه‌ك به‌شێك له ستراتیژیاكه‌ی بۆ پاڵپشتیكردنی بۆچوونه داهێنه‌رانه‌ییه‌كان، كۆمپانیای زینی عێراق ده‌بێته سپۆنسه‌ری چالاكی ستارت ئاپ ویكێند به‌غداد بۆ باشترین بیرۆكه و پرۆژه‌ى ته‌كنۆلۆژیی، كۆمپانیای زینی عێراق به‌شێكه له كۆمپانیاكانی گروپی زین كه پێشه‌نگه له خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كان و ئینته‌رنێت له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقیا.
ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه له روانین و ستراتیژیای كۆمپانیای زین سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه به‌رده‌وام ده‌رگای واڵا كردووه بۆ ووزه و تواناكانی گه‌نجانی عێراق له ته‌واوی بواره‌كان هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا پاڵپشتی گه‌نجان ده‌كات بۆ خستنه‌رووی بیر و بۆچوون و خه‌ونه‌كانیان به ئامانجی سه‌ركه‌وتنی پرۆژه‌كانیان. ئه‌م هه‌وڵه هاوكاته له‌گه‌ڵ پرۆگرام و چالاكییه به‌رده‌وامه‌كانی كۆمپانیای زین به مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ته‌كنۆلۆژیای په‌یوه‌ندییه‌كان و ئینته‌رنێت له عێراق و هه‌نگاونان هاوشانى شۆرشی ته‌كنۆلۆژیای جیهانی.
چالاكییه‌كانی ستارت ئاپ ویكێند كه ماوه‌ی 3 رۆژ ده‌خایه‌نێت به به‌شدارییه‌كی به‌رفراوانی كه‌سانی پێشكه‌وتوو و دیزاینه‌ر و پسپۆری بواری ماركیتینگ و به‌ڕێوه‌به‌رانی پرۆژه‌كانی گه‌نجانی عێراق و هاوكات له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك كه‌سی پسپۆر و ته‌كنیكی له بواره‌كانی ته‌كنۆلۆژیا و زانیاری به‌ڕێوه‌ده‌چێت (ئه‌م نوسراوه تایبه‌تكراوه بۆ بازرگانی ئه‌لیكترۆنی و ئاڵوگۆركردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان له رێگای ئینته‌رنێته‌وه). چالاكییه‌كه له كۆمپانیای زین له شاری به‌غداد به‌ڕێوه‌ده‌چێت و دابه‌ش ده‌كرێت به سه‌ر چه‌ند گروپێكی جیاواز و چالاكی هه‌ر گروپێك پێشكه‌شكردنی ئه‌پڵیكه‌یشنێكی نوێ یان پرۆژه‌یه‌كی ته‌كنۆلۆژی ده‌بێت، هه‌روه‌ها له كۆتایی چالاكییه‌كه سێ پرۆژه وه‌ك براوه ده‌ستنیشان ده‌كرێن.
حه‌یده‌ر عه‌گاب به‌ڕێوبه‌ری دامه‌زراوه و په‌یوه‌ندییه گشتیه‌كانی كۆمپانیای زینی عێراق، له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و چالاكییه ووتی: ئه‌م ساڵ بۆ زینی عێراق ساڵێكی پڕ له پرۆگرام و چالاكی بوو ئه‌مه‌ش به ئامانجی پێشكه‌شكردنی هه‌وڵی ته‌واو به گه‌نجانی عێراق و بره‌ودان و پێشوازیكردن له تواناكانیان ئه‌م چالاكییه هاوكاته له‌گه‌ڵ هێنانه ئارای به‌رنامه‌ی #هسه_إلیه كه بریتیه له سه‌كۆیه‌كی پێشكه‌وتوو بۆ گه‌نجان تا له رێگایه‌وه بتوانن هیوا و بۆچوونه‌كانیان بخه‌نه‌روو و سوود له‌و پاڵپشتیكردنه‌ی زینی عێراق وه‌ربگرن تا بتوانن له پرۆژه و چالاكییه‌كانیان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن."
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی گرنگی پاڵپشتكیردنی ستارت ئاپ ویكێند حه‌یده‌ر عه‌گاب ووتی" ئه‌مڕۆ پێشبڕكێی ستارت ئاپ ویكێند ده‌ستپێده‌كات كه مه‌به‌ست لێی گرنگیدانه به ووزه و تواناكانی گه‌نجانی عێراق له بواری ته‌كنۆلۆژیا و ته‌كنۆلۆژیای زانیاری و په‌یوه‌ندییه‌كان، ئه‌م چالاكییه رێگا خۆشكه‌ره بۆ گه‌نجان تا بتوانن پرۆژه‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن و هه‌روه‌ها هه‌وڵی پێشخستنی بده‌ن به ئاماده‌بوونی پسپۆڕانی ئه‌م بواره و به پاڵپشتی زینی عیِراق. ئێمه باوه‌ڕمان وایه كه گه‌شه‌پێدانی ئاینده‌یی له عێراق و ناوچه‌كه له‌سه‌ر ده‌ستی گه‌نجانی داهێنه‌ر له بواری ته‌كنۆلۆژیا دێته‌دی. هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا هه‌وڵی بنیاتنانی هۆشیاری ده‌ده‌ین و هانی گه‌نجان ده‌ده‌ین بۆ پێشخستنی توانا داهێنه‌رانه‌ییه‌كانیان له رێگای به‌شداری پێكردنیان له بنیاتنانی ئاینده‌یه‌كی باش بۆ خاوه‌ن پڕۆژه‌كان، ئه‌م هه‌نگاوه هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌رفراوانكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی زین كاش كه له ئێستادا ده‌توانن پاره به رێگای ئه‌لیكترۆنی بده‌ن و هه‌روه‌ها ئامانج له‌م خزمه‌تگوزارییه هه‌وڵدانه بۆ گه‌یشتن به قۆناغی ئابوری ژماره‌یی له رێگای بازرگانی ئه‌لیكترۆنیه‌وه له نێو عێراقییه‌كان و ره‌خساندنی هه‌لێكه بۆ پێشخستنی ئامرازه‌كانی به‌كارهێنانی پاره‌دان له رێگای ئینته‌رنێته‌وه به شێوه‌یه‌كی خێرا و ئاسان و پارێزراو".
ستارت ئاپ ویكێند به‌غداد ژماره‌یه‌كی زۆری به‌شداربووی له خۆ گرتبوو كه گه‌یشته 110 كه‌س له توێژی گه‌نجانی عێراقی. كۆمپانیای زینی عێراق چه‌ند خه‌ڵاتێكی به نرخی ئاماده‌كرد بۆ پێشكه‌شكردنی به به‌شداربووان خاوه‌ن سێ پرۆژه‌ی براوه كه له لایه‌ن به‌شدرابووانه‌وه پێشكه‌شكرا.