زین عێراق میوانداری خولی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له بنكه‌ی كۆمپانیا له به‌سڕا ده‌كات .
له خوله‌كه‌دا؛ هه‌وڵی به‌هێزكردنی تواناكانی گه‌نجانی عێراقی و خێزانی شه‌هیدان ده‌درێت به ئامانجی بنیاتنانی ئاینده‌یه‌كی باشتر.
كۆمپانیای زین عێراق كه یه‌كێكه له كۆمپانیاكانی گروپی زین پێشه‌نگ له خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كان و ئینته‌رنێتی مۆبایل له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا، پابه‌ندبوونی خۆی بۆ پاڵپشتیكردنی گه‌نجانی عێراق و خێزانی شه‌هیدان دووپاتده‌كاته‌وه له چوارچێوه‌ی رێكخستن و پاڵپشتیكردنی زنجیره‌یه‌ك چالاكی و ده‌ستپێشخه‌ری به ئامانجی به‌شداریكردن له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان و كاركردن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نه‌هامه‌تییه‌كانیان. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا كۆمپانیای زین عێراق له بنكه‌ی سه‌ره‌كی خۆی له به‌سڕا میوانداری خولی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی كه له لایه‌ن ده‌زگای مه‌یسه‌ره بۆ راهێنان و پێگه‌یاندن سازكرابوو كرد و له خوله‌كه‌دا 25 كه‌س له ژنان و گه‌نجانی خێزانی شه‌هیدان به‌شدارییان كرد.
خوله‌كه كه ماوه‌ی دوو رۆژ درێژه‌ی كێشا؛ یه‌كه‌مین زنجیره‌یه له‌و خولانه‌ی كه له داهاتوودا له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق بڕیاره سازبكرێت. خوله‌كه چه‌ند راهێنانێكی له بواره‌كانی بازاڕگێری و گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به ئامانجی به‌هێزكردنی تواناكانی گه‌نجانی عێراق و پێشخستنی به‌هره‌كانیان له خۆگرتبوو.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كۆمپانیای زین عێراق له باره‌ی ئه‌م زنجیره خولانه‌وه رایگه‌یاند :" ئه‌م خوله ئاماژه‌یه‌كه بۆ جێبه‌جێكردنی ستراتیژیاكه‌ی زین عێراق به شێوه‌یه‌كی كرداریی به ئامانجی پاڵپشتیكردن و به‌هێزكردنی تواناكانی گه‌نجانی عێراق له چوارچێوه‌ی گه‌شه‌دان به تواناكانیان. گرنگیی ئه‌م خوله له‌وه‌دایه كه تایبه‌تكراوه به خێزانی شه‌هیدان، به‌رپرسیارییه‌تی هه‌ر تاكێك له ئێمه ئه‌وه‌یه هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه بۆ ئه‌و گه‌نجانه بگه‌ڕێنينه‌وه و هه‌وڵی بنیاتنانی ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ گه‌نجان و توانا و به‌هره‌كانیان بده‌ین تا بتوانن ده‌ست به ژیانێكی نوێ بكه‌ن و سه‌ركه‌وتن له ئامانجه‌كانیان به‌ده‌ستبهێنن و داهاتوویه‌كی باشتر بۆ خۆیان و خێزانه‌كانیان فه‌راهه‌م بكه‌ن".
له كۆتایی خولی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی بڕوانامه و دیاری دابه‌شكرایه سه‌ر به‌شداربووان له لایه‌ن كۆمپانیای زین عێراقه‌وه.