به‌و پێیه‌ی به‌رپرسیارییه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆڵه‌كه‌یه‌كی سه‌ره‌كی كۆمپانیاكان بووه له پێشكه‌وتن و به‌رده‌وامی كۆمه‌ڵگاكان، چوونكه خواست و پێداویستی و ئاواته‌كانی كۆمه‌ڵگاكان به باشترین شێوه فه‌راهه‌مده‌كات له رێگای هاوكاری و پێكه‌وه‌بوونی رۆڵی رێكخراو و كۆمپانیا و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌ت و تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا.
به‌و پێیه‌ی به‌رپرسیارییه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆڵه‌كه‌یه‌كی سه‌ره‌كی كۆمپانیاكان بووه له پێشكه‌وتن و به‌رده‌وامی كۆمه‌ڵگاكان، چوونكه خواست و پێداویستی و ئاواته‌كانی كۆمه‌ڵگاكان به باشترین شێوه فه‌راهه‌مده‌كات له رێگای هاوكاری و پێكه‌وه‌بوونی رۆڵی رێكخراو و كۆمپانیا و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌ت و تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا.
به‌رپرسیارییه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی له بنه‌ڕه‌تدا ئاماژه‌یه به پابه‌ندبوونی كۆمپانیاكان له هه‌ماهه‌نگی و به‌شداریكردنیان له گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وامیی، ئه‌م پابه‌ندبوونه له كارمه‌ندێكه‌وه ده‌ستپێده‌كات تا ده‌گاته ژینگه‌ی كار و بازاڕی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی كاری تێدا ده‌كات و له بواری بازرگانیدا چالاكه تێیدا. به‌رپرسیارییه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی سوودگه‌لێكی زۆری بۆ كۆمپانیاكان هه‌یه به‌رچاوترینیان ئاستی متمانه‌ی بڕانده بازرگانییه‌كه‌ی و دڵسۆزی كڕیاره‌كانی به‌رزده‌كاته‌وه.
له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه كۆمپانیای زین گرنگی به ستراتیژیای به‌رپرسیارییه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ كۆمپانیاكان داوه و مێژووی كۆمپانیا لیستێكی گه‌وره له ده‌ستپێشخه‌ری و پرۆگرامی جۆراوجۆری له خۆگرتووه کە چەندین کەرتیان کردۆتە ئامانج هاوكات له‌گه‌ڵ چه‌ندین چالاكی ناوازه و هه‌ماهه‌نگی ستراتیژی كارا له‌گه‌ڵ لایه‌نه جیاوازه فه‌رمی و تایبه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان، و هه‌روه‌ها سپۆنسه‌ری گرنگترین و گه‌وره‌ترین چالاكی كردووه له پێناو خزمه‌تی عێڕاق و عێڕاقییه‌كان.
ستراتیژییه‌تی كۆمپانیای زین له به‌رپرسیارییه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیدا، هاوئاهه‌نگه له‌گه‌ڵ دید و تێڕوانین و به‌هاكانی كۆمپانیا كه خۆی به به‌شێك له كۆمه‌ڵگای عێڕاقی داده‌نێت و به‌رده‌وام له هه‌وڵی دابینكردنی پشتیوانی و تواناسازی كۆمه‌ڵگاكان دایه به تایبه‌ت نه‌وه‌ی گه‌نجان و لاوان له پێناو فه‌راهه‌مكردنی داهاتوویه‌كی باشتر بۆ عێڕاق پێشخستن و گه‌شه‌پێدانی وڵات.
له‌سه‌ر ئاستی به‌رپرسیارییه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیدا، له نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا كۆمه‌ڵێك ده‌ستپێشخه‌ری و پرۆگرام و چالاكی جۆراوجۆر ئه‌نجامدرا و چه‌ندین كه‌رت و بواری جیاوازی له خۆگرت و 75 هه‌زار كه‌س له سه‌رتاسه‌ری عێڕاقدا سوودمه‌ندبوون.
له‌و نێوه‌نده‌دا زین گرنگییه‌كی له پێشینه‌ی به كه‌رتی فێربوون داوه به‌و پێیه‌ی كه‌رتێكی گرنگه، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا یاداشتنامه‌یه‌كی لێكتێگه‌یشتنی له‌گه‌ڵ زانكۆی ئه‌مریكی له به‌غداد ئیمزاكرد له پێناو په‌ره‌پێدانی لێهاتوویی خوێندكاران له بواره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن، و دانووستان و دارایی و په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان و هونه‌ری گوتاربێژی و هی تر...
هه‌روه‌ها خولێكی ئه‌لیكترۆنی بۆ خوێندكارانی زانكۆی به‌غداد كرده‌وه ده‌رباره‌ی بنه‌مه‌كانی كارسازی بۆ پاڵپشتیكردنی بیر و بۆچوونه‌كانی گه‌نجان و پێشخستنی لێهاتوویه‌كانیان و به‌هێزكردنی تواناكانیان و ئاماده‌كردنیان بۆ بازاڕی كار هاوكات زین سپۆنسه‌ری چه‌ندین وۆڕكشۆپی كرد له زانكۆی رافیده‌ین بۆ ده‌رچووانی نوێ و تیایدا راهێنان و گفتوگۆ ده‌رباره‌ی هه‌مان ئه‌و بابه‌تانه كرا.
له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه به‌رده‌وامه‌كانی له‌گه‌ڵ زانكۆی به‌سرا، زین تاقیگه‌ی كۆمپیوته‌ری له زانكۆكه نۆژه‌نكرده‌وه به ئامانجی پاڵپشتیكردنی خوێندكاران له ماوه‌ی خوێندن و پڕۆژه زانكۆییه‌كانیان و دابینكردنی ئامراز و پێداویستییه‌كانی توێژینه‌وه‌كانیان.
له‌لایه‌كی تره‌وه به هاوكاری له‌گه‌ڵ وزاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و ژماره‌یه‌ك زانكۆی عێڕاقی، زین میوانداری وۆڕكشۆپێكی كرد ده‌رباره‌ی ئینته‌رنێتی شته‌كان IOT و تیایدا گفتوگۆ له باره‌ی ئه‌و رێگایانه كرا كه گونجاون بۆ به‌كارهێنانی IOT له پێناو په‌ره‌پێدانی كه‌رتی كشتوكاڵی، له میانه‌ی وۆڕكشۆپه‌كه‌دا زین تێڕوانینێكی گشتی ده‌رباره‌ی ئه‌زموونی خۆی له بواری ئینته‌رنێتی شته‌كان و رۆڵی ته‌كنۆلۆژیا له پێشخستنی كه‌رتی تایبه‌ت خسته‌ڕوو.
هه‌روه‌ها كۆمپانیا سپۆنسه‌ری پێشبڕكێی 50Xی كرد كه به ئۆنڵاین رێكخرابوو و تایبه‌ت بوو به دیزاین و پرۆگرامسازی و بنه‌ماكانی كۆمپیوته‌ر و چه‌ند بابه‌تێكی تر.
هه‌روه‌ها كۆمپانیای زین سپۆنسه‌ری دووهه‌مین كۆنفڕانسی زانسته‌كانی كۆمپیوته‌ری كۆلێژی دیجله‌ی زانكۆیی كرد كه به یه‌كێك له چالاكییه گرنگه زانستی و ئه‌ندازه‌ییه‌كانی كۆلێژه‌كه داده‌نرێت، ئامانج له كۆنفڕانسه‌كه پاڵپشتیكردنی خوێندكاران بوو له رووی زانستی و مه‌عنه‌وییه‌وه تا بتوانن له بازاڕی كار و بازرگانیدا ئاماده و سه‌ركه‌وتووبن.
له لایه‌كی تره‌وه زین له رێگای زنجیره‌یه‌ك چالاكی و ده‌ستپێشخه‌ری پاڵپشتی له كه‌رتی كارسازی و بازرگانی كرد به ئامانجی هاوكاریكردنی پڕۆژه تازه گه‌شه‌كردوو و بچووك و مامناوه‌نده‌كان و په‌ره‌پێدانی بواره‌كانی گه‌شه‌پێدان و فراوانخوازی و فه‌راهه‌مكردنی هه‌لی كار بۆ گه‌نجان، له‌م پێناوه‌دا پرۆگرامی STEP ی راگه‌یاند بۆ راهێنانی چڕ و تشكخستنه سه‌ر بنه‌ماكانی كارسازی و نموونه‌ی كاری بازرگانی BMC و بازاڕگێری دیجیتاڵ و چه‌ندین بابه‌تی په‌یوه‌ندیداری دیكه.
له‌لایه‌نكی تره‌وه زین سپۆنسه‌ری "ستارت ئاپ ویكێند"ی كرد كه تایبه‌ته به خاوه‌ن كار و بازرگان و دیزاینه‌ر و په‌ره‌پێده‌ران و بازاڕگێره‌كان و هتد به ئامانجی پشتیوانیكردنی گه‌نجان و دروستكردنی بیرۆكه‌ی بازرگانی و به‌ده‌ستهێنانی توانا و لێهاتووییه‌كان له‌و بواره جیاوازانه.
هاوكات زین یاداشتنامه‌یه‌كی لێكتێگه‌یشتنی له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی وێستگه "المحطة" بۆ كارسازی ئیمزاكرد به ئامانجی به‌گه‌ڕخستنی توانا ته‌كنۆلۆژی و مرۆییه‌كانی كۆمپانیا له پێناو پاڵپشتیكردنی نه‌وه‌ی گه‌نج و بیرۆكه‌ی داهێنه‌رانه و هه‌ماهه‌نگی دوولایه‌نه بۆ رێكخستنی دانیشتنه‌كانی " دیداری ره‌مه‌زانی" كه به‌شێوه‌ی ئۆنڵاین و راسته‌وخۆ په‌خشده‌كرا و تیایدا گفتوگۆ له باره‌ی بابه‌ته‌كانی پێكه‌وه‌ژیان له چوارچێوه‌ی جیاوازییه‌كان و كاریگه‌ری دیجیتاڵی له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی به‌كاربه‌ر و بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری ده‌رباره‌ی گرنگی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆڤید - 19 و له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك بابه‌تی تر كه جێی گرنگی و بایه‌خی گه‌نجانن.
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستی هاوكاریی مرۆیی، زین هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی ماڵی عێراقی بۆ داهێنان “البيت العراقي للإبداع” كرد و نزیكه‌ی 650 سه‌به‌ته‌ی خۆراكی له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز به‌خشییه خێزانه كه‌مدرامه‌ته‌كان له ناوچه جیاوازه‌كانی شاره‌كانی هه‌ولێر و به‌غداد و به‌سڕا.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا زین بۆ ساڵی دووه‌م له‌سه‌ریه‌ك هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی هاوكارى "التعاون" خێرخوازی كرد و له رێگای هه‌ڵمه‌تی ئه‌هلی هیمه‌وه توانیان هیوا و ئاواتی 150 منداڵی بێ سه‌رپه‌رشت له شاره جیاوازه‌كانی عێڕاق له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز به‌دیبهێنن.
له‌لایه‌كی تره‌وه له سۆنگه‌ی پابه‌ندبوونییه‌وه به گه‌شه‌دان به لایه‌نی ژینگه‌ییه‌وه، زین هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان راگه‌یاند به ئامانجی به‌رزكردنه‌وه‌ی هۆشیاری ده‌رباره‌ی گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا و پیسبوونی ژینگه.
ده‌رباره‌ی تواناسازی ئافره‌تان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی تواناكانی ئه‌و پێكهاته گرنگه‌ی كۆمه‌ڵگا، زین پێشبڕكێی هاكاثۆنی مافه‌كانی ئافره‌تانی 2021 له پارێزگای نه‌ینه‌وا سازكرد و تیایدا گفتوگۆ ده‌رباره‌ی ئه‌و كێشه و گرفتانه كرا كه روبه‌رووی خانمان ده‌بنه‌وه له عێڕاق وه‌ك بژێوی ژیان و توندوتیژی خێزانی دژی ئافره‌تان و هه‌روه‌ها به‌گه‌ڕخستنی ئامرازه‌كانی ته‌كنۆلۆژیا بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و دۆخه سه‌خته، هه‌ر له‌و رووه‌وه زین خه‌ڵاتی بیركردنه‌وه‌ی ئاینده‌یی له‌لایه‌ن رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی (IFC) به ناونیشانی "گه‌شتێك به‌ره‌و هه‌مه‌جۆری ره‌گه‌زی" وه‌رگرت له به‌رامبه‌ر هه‌وڵ و پلانه‌كانی بۆ ئاسانكاری و فه‌راهه‌مكردنی هه‌مه‌جۆری كۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌ت به لقی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی بانكی نێوده‌وڵه‌تی له عێڕاق.
هه‌روه‌ها زین له رێگای "سه‌كۆی زین بۆ داهێنان" ZINC به‌رده‌وامه له پرۆگرام و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی به ئامانجی پاڵپشتیكردنی خوێندكارانی زانكۆ و ده‌رچووان و خاوه‌ن پڕۆژه تازه گه‌شه‌كردوو و بچووك و مامناوه‌ده‌كان.
له‌لایه‌كی تره‌وه زین له پلانی دایه و كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی چوارچێوه‌ی پاڵپشتییه‌كانی فراوانتر بكات و منداڵانیش بتوانن سوود له سه‌كۆكه وه‌ربگرن و ئاشنای ته‌كنۆلۆژیا نوێیه‌كان ببن و هه‌گبه‌ی زانیارییه‌كانیان پڕبكه‌ن له بابه‌ته‌كانی ئینته‌رنێتی شته‌كان و ژیری ده‌ستكرد و له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك بابه‌تی په‌یوه‌ندیداری تر.
زین منداڵانی له‌بیرنه‌كردووه و له ماوه‌ی رابردوودا هه‌ڵمه‌تێكی گرنگ و گه‌وره‌ی له ژێر ناونیشانی "درنده‌كانی ئینته‌رنێت" راگه‌یاند به‌مه‌به‌ستی بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری له پێناو پاراستنی منداڵان له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت كه هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كۆتایهێنان به هه‌موو جۆره‌كانی توندوتیژی دژی منداڵان له‌سه‌ر ئینته‌رنێت، له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا سوود له چیرۆكی خه‌یاڵئامێزی كلاسیكی دیجیتاڵی بینراوه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك نوێگه‌ری سه‌رده‌میانه به‌مه‌به‌ستی ئاشنابوونیان به‌و پپێشكه‌وتن و رووداوانه‌ی له جیهانی دیجیتاڵیدا رووده‌ده‌ن. به‌گوێره‌ی ئامار و خه‌ملاندنه‌كان منداڵان زیاتر له 30% به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت پێكده‌هێنن.
جێگای ئاماژه‌پێكردنه نیوه‌ی ساڵی 2021 پڕ بوو له ده‌ستكه‌وت و سه‌ركه‌وتن بۆ كۆمپانیای زین عێڕاق، دیاریترینیان راگه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی نه‌وه‌ی چواره‌م 4G-LTE وه‌ك یه‌كه‌مین كۆمپانیا له عێڕاق ئه‌وه‌ش به پشتبه‌ستن به‌و ژێرخانه پێشكه‌وتووه‌ی هه‌یه‌تی و ئه‌م ده‌ستكه‌وته ده‌ستكه‌وێتی تری به دوادا هات و ئه‌وه بوو زین خه‌ڵاتی خێراترین تۆڕی مۆبایلی له عێڕاقدا به‌ده‌ستهێنا له‌لایه‌ن كۆمپانیای OOKLA Speedtest جیهانییه‌وه و به‌مه‌ش ریزبه‌ندی عێڕاقی له پله‌ی 125 هێنایه 65 له ئاستی جیهاندا له خێرایی ئینته‌رنێتدا.
له هه‌مانكاتدا زین خه‌ڵاتی "باشترین هه‌ڵمه‌تی ماركێتینگی" به‌ده‌ستهێنا له هه‌ڵمه‌تی راگه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی تۆڕی نه‌وه‌ی چواره‌م و له‌لایه‌كی تریشه‌وه خه‌ڵاتی "باشترین و داهێنه‌رترین كۆمپانیای په‌یوه‌ندیكردنی له بواری گۆڕانی دیجیتاڵی له عێڕاق به‌ده‌ستهێنا له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی ئینته‌رناشیوناڵ فاینه‌نسی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ساڵی 2021 له به‌رامبه‌ر راگه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری دیجیتاڵی oodi له عێڕاق.