زێن ی عێراق هه‌ڵی په‌یوه‌ندی ده‌ڕه‌خسێنێت له نێوان میوانانی عومره له مانگی ڕه‌مه‌زان ی پیرۆز و كهسوكارانیان .
به بۆنه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز ، كۆمپانیای زێن ی عێراق كه یه‌كێكه گروپی كۆمپانیاكانی زێن ی پێشه‌نگ له بواری په‌یوه‌ندی و زانیاری گوازراوه له ناوچه‌ی رۆِۆژههڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیا ، ئۆفه‌رێكی تایبه‌ت به میوانانی ماڵی خودا بۆ عومره له مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز و جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان پێشكه‌ش كرد، ئامانجی ئه‌م ئۆفه‌ره به‌رده‌وام به‌یه‌ك به‌ستنه‌وه‌ی میوانانه له‌گه‌ڵ كهسوكارانیان و له كاتی ئه‌نجامدانی عومره له حه‌ڕه‌می مه‌ككی پیرۆز ، وه هه‌ردوو جۆری هێڵی پاره‌دانی پێشوه‌خت و پۆستپه‌ید ده‌گرێته‌وه له كاتی گه‌ڕان له میرنیشینی عه‌ره‌بی سعودی وه له به‌كارهێنانی تۆڕی په‌یوه‌ندیه‌كانی زێن ی سعودیه بۆ ئه‌وه‌ی سوودمه‌ند بن له‌م ئۆفه‌ره ، وه داشكاندنی گه‌وره له خۆ ده‌گرێت كه ده‌گاته 20% له په‌یوه‌ندی هاتوو وه نرخی خولهك ی په‌یوه‌ندی بۆ عێراق و ناردنی كورته‌نامه ، بێجگه له داشكاندن له نرخی ئینته‌رنێت كه ده‌گاته 50%.
دكتۆر حیدر راضی سه‌رۆك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گارگێڕی له زێن ی عێراق ده‌رباره‌ی ئه‌م ئۆفه‌ره نوێیه ووتی : "سه‌ره‌تا پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاسته‌ی خه‌ڵكی عێراق ده‌كه‌ین به بۆنه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز وه هیوادارین خودا له‌گه‌ڵ ئه‌م مانگه‌دا ئاشتی و سه‌لامه‌تی به‌سه‌ر ووڵاتمان دابێنێت ، وه‌ك سوور بوونمان له هێشتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له نێوان هاوبه‌شانمان له‌گه‌ڵ كهسوكارانیان به تایبه‌تی له كاتی ئه‌نجامدانی عومره له مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز و جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان ، ئۆفه‌رێكی نوێ پێشكه‌ش ده‌كه‌ین كه تایبه‌تمه‌نده به پێشكه‌ش كردنی داشكاندن له‌سه‌ر گشت خزمه‌تگوزاریه‌كان ،وه ئه‌وه‌ش هاوشانه له‌گه‌ڵ ستراتیژی كۆمپانیاكه‌مان كه بریتیه له پێشكه‌ش كردنی باشترین بۆ هاوبه‌شان له ناو و ده‌ره‌وه‌ی عێراق".
زێن هیواداره ئه‌م خزمه‌تگوزاریه هۆكاری په‌یوه‌ندی كاریگه‌ربێت له به‌ستنه‌وه‌ی هاوبه‌شان له‌گه‌ڵ كهسوكارانیان له كاتی ئه‌نجامدانی عومره ، كه‌وا ڕێخۆشكه‌ر بێت بۆ په‌یوه‌ندی كردن و به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت له گشت كاته‌كان به شێوه‌یه‌كی ئاسان وه به بێ دڵه‌ڕاوكێ وه به نرخی گونجاو له‌گه‌ڵ بودجه‌یان.