له میانه‌ی ئاهه‌نگی ناوه‌ندیی ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان كه به‌بۆنه‌ی هه‌فته‌ی سه‌ركه‌وتن رێكخرابوو، عه‌لی زاهید سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای زێن رایگه‌یاند كۆمپانیای زين بڕی 375 ملیۆن دیناری عێراق ده‌به‌خشێته خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی رۆژنامه‌وانیی و راگه‌یاندن.
ئاهه‌نگه‌كه به چاودێری دكتۆر حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران و به ده‌ستپێشخه‌ری ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان رێكخرابوو، له چوارچێوه‌ی ئاهه‌نگه‌كانی هه‌فته‌ی سه‌ركه‌وتن كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی به‌یاننامه‌ی سه‌ركه‌وتن له جه‌نگی موسڵ له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیران و رێزلێنان له شه‌هیدانی رۆژنامه‌وانیی و راگه‌یاندن و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ئه‌وانه‌ی پێشه‌نگ بوون له گواستنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی رزگاركردنی موسڵ.
له ئاهه‌نگه‌كه‌دا دكتور وه‌لید حلی راوێژگاری سه‌رۆك وه‌زیران و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی رۆشنبیریی و راگه‌یاندن له په‌رله‌مانی عێراق و دكتۆر عه‌لی خوه‌یلدی سه‌رۆكی راگه‌یاندن و رۆژنامه‌وانی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌مینداران و ژماره‌یه‌كی زۆر له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و رۆژنامه‌وانيی و نیشتمانيی ئاماده‌بوون.
له‌م باره‌یه‌وه عه‌لی زاهید سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای زێن عێراق جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رپرسیارییه‌تی دام و ده‌زگا نیشتمانییه‌كان كرده‌وه له پاڵپشتیكردنی ئه‌م جۆره ده‌ستپێشخه‌ريیانه و رایگه‌یاند: ئێمه به‌شێكی دانه‌بڕاوه‌ین له پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگای عێراقيى و به‌و پێیه‌ی ئێمه گه‌وره‌ترین كۆمپانیای گه‌یاندنین له عێراق، ئێمه كاریگه‌رین و كاریگه‌رییه‌كی ئه‌رێنیمان له‌سه‌ر هه‌موو جومگه‌كانی كۆمه‌ڵگا و ئابووری هه‌یه، بۆیه به‌شداریكردنمان له پاڵپشتیكردنی خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی رۆژنامه‌وانیی و راگه‌یاندن به‌رپرسیاریه‌تییه‌كه هیوادارین هه‌موو لایه‌ك به‌شداری تێدا بكه‌ن.
شایه‌نی باسه ئاماده‌بووان ستایشی ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی كۆمپانیای زین عێراقیان كرد و جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه گرنگه هه‌موو داموده‌زگاكانی عێراق هه‌نگاوی هه‌نگاوی هاوشێوه‌ی هه‌نگاوه‌كانی كۆمپانیای زین بنێن.