زین ی عێراق کە یەکێكە لە کۆمپانیاکانی گرووپی زینی پێشەنگ لە خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندیکردن و گەیاندنی داتا گوازراوەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفەریقا، لەچوارچێوەی هەوڵەکانیدا بۆ بەدیهێنانی دیدگای خۆی لە هەمەڕەنگیی و لەخۆگرتن لە ئێستاوە تا ساڵی 2022، ژمارەیەکی جۆراوجۆری دەستپێشخەریی و پڕۆگرامی راگەیاند کە لە کارە لەپێشینەیی ستراتیجییەکانی کۆمپانیان، بە ئامانجی باشترکردنی پرۆسەی داهێنان و لەپەیوەندیدابوون لە ناوخۆدا لەلایەك و لەناو ئەو کۆمەڵگایانەیشی کە تێیاندا کاردەکات لە لایەکی تر.
زین ی عێراق کە یەکێكە لە کۆمپانیاکانی گرووپی زینی پێشەنگ لە خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندیکردن و گەیاندنی داتا گوازراوەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفەریقا، لەچوارچێوەی هەوڵەکانیدا بۆ بەدیهێنانی دیدگای خۆی لە هەمەڕەنگیی و لەخۆگرتن لە ئێستاوە تا ساڵی 2022، ژمارەیەکی جۆراوجۆری دەستپێشخەریی و پڕۆگرامی راگەیاند کە لە کارە لەپێشینەیی ستراتیجییەکانی کۆمپانیان، بە ئامانجی باشترکردنی پرۆسەی داهێنان و لەپەیوەندیدابوون لە ناوخۆدا لەلایەك و لەناو ئەو کۆمەڵگایانەیشی کە تێیاندا کاردەکات لە لایەکی تر.
ئەم هەنگاوەش هاوکۆکە لەگەڵ دیدگای گرووپی زین کە ساڵانێکە کاروانی بەدیهێنانی فرەڕەنگی و لەخۆگرتنی کەوتۆتەڕێ، وهەوڵەکانی خۆی لە سەرجەم بازاڕانەی تێیدا کاردەکات خستۆتەگەڕ بۆ بەدیهێنانی کەلتووریی لەخۆگرتن و گرتنەخۆ.
لەمبارەیەوە سەرۆکی جێبەجێکاریی زین ی عێراق عەلی ئەلزاهد وتی "کۆمپانیای زین ی عێراق باوەڕی بە گرنگی پرەنسیپی هەمەڕەنگی و لەخۆگرتن هەیە. لەو سۆنگەیەشەوە چەندین پڕۆگراممان راگەیاندووە، لەوانە پڕۆگرامی رێنماییکردنی پێچەوانە، کە کارمەندانی لاو و بەڕێوەبەرانی جێبەجێکار کۆدەکاتەوە بۆ ئەوەی کارمەندان بابەتە پیشەییە جیاوازەکانی خۆیان وەك رێنمایی پێشکەش دەکەن. ئێمە دڵنیاین لەوەی ئەم کارە لە هەموو ئاستەکاندا دەرەنجامی گرنگی بۆ دامەزراوەکە دەبێت".
زين دەستپێشخەریی ئێمە دەتوانین WE ABLE))ی راگەیاند کە تایبەت بوو بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، بە ئامانجی باشترکردنی کردەوەی تێکەڵبوونیان لە بوارەکانی کارەکانیدا. لەو دەستپێشخەرییەدا پاڵپشتی تەواوی سەرکردایەتی و بەڕێوبەرانی گرووپی زین بەدەیدەکرێت کە بۆچوون و وێناکردنە گشتییەکانیان داناوە+]
بەشێوەیەك بێت لەگەڵ پرۆگرامی "هەمەڕەنگی و لەخۆگرتنی نێوان هەردوو رەگەز"دا تەواوکاربێت، بۆ زانین ئامانجی سەرەکی دەستپێشخەریی تێکەڵکردنی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بریتییە لە بەدیهێنانی زیاترکردنی ژمارەی خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکان لە نێوان هێزی کاری تایبەت بە زین لەماوەی ئێستا تا ساڵی 2020، هەروەها دڵنیابوون لەوەی تا ساڵی 2022 سەرجەم پرۆگرامەکانی مەشقکردن خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانیش دەگرێتەوە، لەگەڵ گەرەنتی رەخساندن و ئاسانی بەکارهێنان بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لەسەر ئاستی سەرجەم باڵەخانە و بەشەکانی تایبەت بە گرووپ، لە کۆتاییشدا دەستنیشانکردنی تەکنیکی داهێنەرانە و یارمەتیدەر کە دەبنە هۆی ئەوەی ژمارەیەکی زیاتری خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بێنە ناو زین و سەرکەوتن و پێشکەوتنی وەزیفی بەدیبهێنن.
زین ی عێراق بەردەوامە لە دەستپێشخەرییەکانی WE کە سەرجەم ئەو پرۆسانەی زین دەگرێتەوە ئەوانەی ئامانجیان بەدیهێنانی پرەنسیپی "یەکسانی"یە لە نێوان هەردوو رەگەزدا، ئەمەش بە باشترکردنی هەلی ژنان لە وەرگرتنی ئەرکی سەرکردایەتیکردن، کۆمپانیا مەبەستییەتی تا ساڵی 2022 رێژەی 25% بەدیبێت. بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجەش چەندین دەستپێشخەریی ستراتیجی جێبەجێکردووە. تیمی" WE " لەسەرەتای دەستپێکردنی پڕۆگرامەکەوە لە 42 باڵیۆز پێکدێت لە هەردوو رەگەز، هاوکات دەستپێشخەریی WE بە بەشێك لە ستراتیجیەتی زین دادەنرێت، لەو سۆنگەیەی باوەڕی وایە پاڵپشتیکردنی هەمەڕەنگی رەگەزیی، جیاکارییەکی کێبڕکێکارانە دەخوڵقێنێت، هەروەها دەبێتە هۆی خێراترکردنی خواست و ویستە ستراتیجییەکانی لە دەستکراوەیی بۆ هەلی گەشەکردنێکی زۆر لە گۆڕەپانی دیجیتاڵیدا. بەهەمان شێوە زين هەوڵی زیادکردنی پۆستەکانی سەرکردایەتی ژنان دەدات لە 14.5٪ ەوە بۆ 25٪ لەماوەی ئێستا تا ساڵی 2022، هەوڵدەدات بەدیهێنانی ئەو رێژەیەش لە رێگەی بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی و زیاترکردنی هاندان و تەواو درکپێکردن بێت لە کەلتووری ژینگەی کاردا.
زين ی عێراق لە چوارچێوەی سەکۆی Zainiac بەردەوامە لە دەستپێشخەریی و پڕۆژەکانی، کە سەکۆیەکی ئەلیکتڕۆنی ناوخۆییە بۆ سەرجەم کارمەندانی زین، بەهۆیەوە بیرۆکەکان ئالوگۆڕدەکرێن و بەشدارییان پێدەکرێت و چارەسەرەکان دەدۆزرێنەوە بە ئامانجی هاندانی گیانی داهێنان لە دامەزراوەکە و پێکهێنانی گرووپی کارلێککار و توانای بەردەوامی و هاریکاریی و باشتر پێشکەشکردن بە کۆمپانیا ببەخشێت. ئامانجی ئەم سەکۆیە پتەوکردنی گیانی داهێنانە لە نێوان کارمەندان و هاندانی دەستپێکردنی کاری نوێی بازرگانییە. کۆمپانیاش چەندین وۆرکشۆپی بۆ بیرۆکە و دەستپێشخەریی تازە فراژووبووی رێکخستووە کە سەکۆی ئەلیکتڕۆنی کارلێککاری Zainiac پێشکەشیان دەکات، بەهاوکاریی لەگەڵ هاوبەشانی جیهانی ئەوانەی جەختدەکەنە سەر دامەزراندن و بەرەوپێشبردنی ئەم بیرۆکانە و یارمەتیدەرن لە دەستپێکردنە زانستی و بازرگانییەکەیدا، پاشان بیرۆکەکان بۆ تاووتوێکردن و هەڵسەنگاندنی نموونەی کارە بازرگانییەکەی بۆ کارگێڕی باڵای جێبەجێکردن بەرزدەکرێتەوە.
لەلایەکی ترەوە پرۆگرامی تواناسازیی لاوانZY ، رەنگدانەوەیەکی کردارەکەییە بۆ دیدگای زین و باوەڕبوونی بە رۆڵی میحوەریی کوڕ و کچانی لاو لە پێناو بەدیهێنانی گەشەپێدانی بەردەوامدا، هەروەها بۆ پێویستی وەبەرهێنانی عەقڵی لاوانە، کە دەبێتە هۆی راچڵەکینێکی نوێ بە ئاراستەی ئایندەیەکی باشتر بۆ عێراق. ئەم پڕۆگرامە یارمەتیدەردەبێت بۆ دامەزراندنی نەوەیەکی لاوانی خاوەن توانای زۆر و ئامادە، بۆ چوونە ناو بازاڕی کار و پتەوکردنی گیانی نیشتیمانی لای لاوان، لە رێگای بەشداری پێکردنیان لە دەستپێشخەرییەکانی خزمەتگوزاریی کۆمەڵگایی.
نەوەی لاوان، نیوەی دانیشتوانی عێراق پێکدەهێنن، ئەوان هیوای ئایندەن. مەبەستیش لە راگەیاندنی پرۆگرامی تواناسازی لاوانZY، کەمکردنەوەی ئەو سەختیی و بەربەستانەیە کە روبەڕووی لاوانی عێراق دەبنەوە، هەروەها بەردەستکردنی چەترێك بۆ هەموو پڕۆژەکانی لاوان و رەخساندنی هەل لەبەردەم وزە و تواناکان بۆ گەیشتن بەو دەرامەتانەی بواریان پێدەدات گەشە بکەن و بدرەوشێنەوە و لەگەڵ گۆڕانکارییە خێراکانی جیهاندا رێبکەن.