زێن ی عێراق به‌رده‌وامه له ئه‌نجامدانی خولی مه‌شق بۆ قوتابیانی زانكۆ بۆ پته‌و كردنی به‌هره و توانای گه‌نجی عێراقی و توانستیان له ڕووی ته‌كنه‌لۆژی .
وه‌ك ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌ك وه بڕوایه‌ك به توانای گه‌نجی عێراقی ، كۆمپانیای زێن ی عێراق كه‌وا یه‌كێكه له گڕوپی كۆمپانیاكانی زێن ی پێشه‌نگ له بواری خزمه‌تگوزاری په‌یوه‌ندیه‌كان و زانیاری گوازراوه له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیا ، چه‌ندین خولی مه‌شق پێكردنی ساز كرد بۆ قوتابیانی ژماره‌یه‌ك زانكۆی عیراقی تایبه‌ت و حكوومی له تایبه‌تمه‌ندی ته‌كنه‌لۆژی و تۆڕی په‌یوه‌ندیه‌كان و ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری.
ئه‌مه یه‌كه‌م جار نیه به‌ڵكو كۆمپانیای زێن ی عێراق به‌رده‌وام ڕاهاتووه له سازكردنی ئه‌م خولانه به شێوه‌یه‌كی ساڵانه به ئامانجی به‌هێزكردنی توانای گه‌نجان له بواره‌كانی ته‌كنه‌لۆژیا و توانستیان بۆ ئه‌وه‌ی ئاشتا بن به نوێترین پێشكه‌وتنی ئه‌م بواره . چونكه كۆمپانیا به هۆی به‌رنامه و خزمه‌تگوزاریه‌كانیه‌وه ئامانجی هه‌یه بۆ له‌خۆگرتنه‌وه‌ی نه‌وه‌ی گه‌نج و پێشكه‌ش كردنی پاڵپشتی پێویست بۆ چوونه ناو بازاڕی كار و یارمه‌تیدانیان بۆ گۆڕینی بیرۆكه‌كانیان بۆ پڕۆژه‌ی سه‌ركه‌وتوو.
ئه‌م خولانه بۆ ماوه‌ی مانگێك به‌رده‌وام بوون ، به‌شی ته‌كنه‌لۆژی زێن ی عێراق نزیكه‌ی 60 قوتابی له‌خۆ گرت كه‌وا ئاشنا بوون به نوێترین و پێشكه‌وتووترین داهێنانی كه‌رتی په‌یوه‌ندیه‌كان له سه‌ر ئاستی جیهان و ڕاهێنانیان پێ كرا له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی له زانكۆ خوێندبوویان ده‌رباره‌ی جیهانی ته‌كنه‌لۆژیا و زانیاری.
به‌ڕێز حیدر عگاب به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندی داموده‌زگایی و په‌یوه‌ندیه گشتیه‌كان له زێن ی عێراق ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته ووتی: "وه‌ك به‌رده‌وام بوونێك له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی زێن ی عێراق په‌یوه‌ستی بوو له ساڵانی ڕابردوو، ئه‌م خولانه بۆ قوتابیانی زانكۆ له چوارچێوه‌ی چاڵاكی و به‌رنامه‌ی زێن ی عێراق دێت كه‌وا ئامانجی پێشكه‌ش كردنی پاڵپشتی پێویسته بۆ گه‌نجی عێراقی و له‌خۆگرتنه‌وه‌ی توانا و به‌هره‌كانیان ، به تایبه‌تی له بواره‌كانی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری و په‌یوه‌ندیه‌كان ، ئێمه بڕوامان هه‌یه و پابه‌ندین به به‌رپرسیاره‌تی به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵگا و له باوه‌شگرتنی توانای به‌هره‌دار به‌تایبه‌تی له بواری ته‌كنه‌لۆژیا و یارمه‌تیدانی ئه‌م به‌هرانه بۆ په‌ره‌سه‌ندن ، قوتابیه‌كان زۆر سوودیان وه‌رگرت له زانیاری كارمه‌ندانی زێن ی عێراق بۆ په‌ره‌پێدانی ئاسۆی ته‌كنه‌لۆژیان ، په‌ره‌پێدانی داهاتوو له عێراق و ناوچه‌كه گه‌نجی به‌هره‌دار به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن، وه له‌م ده‌سپێكه‌وه هه‌وڵی بنیاتنانی هۆشیاری و هاندانی هه‌ڵی به‌تواناكردنی به‌هره‌ی گه‌نجان ده‌ده‌ین".
وه ئه‌م خولانه‌ی زێن ی عێراق بۆ قوتابی زانكۆكان سازی ده‌كات ته‌ریبه له‌گه‌ڵ كاری كۆمپانیای زێن و هه‌وڵی به‌رده‌وامی بۆ پێشخستنی كه‌رتی په‌یوه‌ندیه‌كان و ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری له عێراق هاوشانی شۆڕشی ته‌كنه‌لۆژی جیهانی.