4G” هەبێت کێ توانای تۆی دەبێت، ئایندە چاوەڕێت دەبێت” زين ی عێراق لە کامپەینێکی ریکلامی نوێ و جیهانیدا هەردوو هونەرمەند سەیف نەبیل و محەمەد رەمەزان کۆدەکاتەوە

4G”  هەبێت کێ توانای تۆی دەبێت، ئایندە چاوەڕێت دەبێت” زين ی عێراق لە کامپەینێکی ریکلامی نوێ و جیهانیدا هەردوو هونەرمەند سەیف نەبیل و محەمەد رەمەزان کۆدەکاتەوە

لە ژێر دروشمی "4G هەبێت کێ توانای تۆی دەبێت و ئایندە چاوەڕێت دەبێت"، زین ی عێراق دەستپێکردنی خزمەتگوزارییەکانی نەوەی چوارەمی راگەیاند، کە سەرەتای گۆڕانکاریی دیجیتاڵی لە عێراقدا بەرجەستە دەکات، بۆ ئەمەش سپۆنسەر و بەرهەمهێنەری کارێکی هونەریی نایابی کرد لە ئاستێکی جیهانی و نوێ، تێیدا هەردوو هونەرمەندی ئەستێرە سەیف نەبیل و محەمەد رەمەزانی کۆکردەوە، لەو کارە هونەرییەدا گرنگی خزمەتگوزارییەکانی نەوەی چوارەم بەرجەستەکراوە بۆ عێراقییەکان لە هەموو لایەنەکانی ژیاندا. ئەمە یەکەمین کاری هاوبەشی نێوان ئەم دوو هونەرمەندەیە کە بەشێوازێکی داهێنەرانەی تازە پەیامێك پێشکەش بە بینەری عێراقی و عەرەبی دەکەن، وەك ئاماژەیەکی روون بۆ پێگەی پێشەنگیی زین ی عێراق و هەوڵی گەورە و وەبەرهێنانەکانی کە ئامانجیان بەدیهێنانی دواڕۆژێکی باشترە بۆ عێراق.

بەغدا، عێراق/ کانوونی دووەمی 2021:

سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای زین ی عێراق عەلی ئەلزاهد لە ئاهەنگی ئیمزاکردنی رێککەوتننامەی هاریکاریی لەگەڵ هونەرمەندان محەمەد رەمەزان و سەیف نەبیل، وتی"ئەم کامپەینەی ریکلامی زین ی عێراق لەماوەی دە ساڵی رابردوودا بە گرنگترین کامپەین دادەنرێت، گرنگییەکەیشی لە قەبارەی ئەو خزمەتگوزارییەدایە کە زین ی عێراق بە راگەیاندنی دەستپێکردنی خزمەتگوزارییەکانی نەوەی جوارەم پێشکەش بەبەکارهێنەرانی دەکات لە عێراقدا".

ئەلزاهد خۆشحاڵی خۆشی دەربڕی بەم هاریکارییە لەگەڵ ئەم دوو هونەرمەندی ئەستێرەیە و پێیوایە "هاریکاریی لەگەڵ محەمەد رەمەزان شتێکی گرنگ و نایابە، لەبەر رۆڵی کاریگەری ئەو و زیاترکردنی بیرۆکە و رۆحیەتمان لەم کارە گەورەیەدا لەو بەدیکرد". هەروەها دەربارەی مامەڵەکردنە لەگەڵ هونەرمەند سەیف نەبیل وتی "ئەمە دووەم جارە لەگەڵ هونەرمەند سەیف دا مامەڵە دەکەین، لە کامپەینی یەکەمدا سەرکەوتوو بوو لەلای بەشداربووان و وەرگراندا دەنگدانەوەیەکی باشی دایەوە". عەلی ئەلزاهد سوپاسی خۆی ئاراستەی کۆمپانیا ئیتانا کرد کە لایەنی جێبەجێکاری کارەکەیە، بۆ ئەو بیرۆکە سەرکەوتووانەی لە پێناو سەرخستنی ئەم کامپەینەدا پیشکەشی کردووە".

هونەرمەند محەمەد رەمەزان لە وتەیەکیدا وتی "بۆ من شەڕەفێکی گەورەیە لەگەڵ کۆمپانیایەکی گەورە و سەرکەوتووی وەك زین ی عێراق مامەڵە بکەم، خۆشحاڵییەکی گەورەیە لەناو گەلی عێراقی خۆشەویستدام، ئەم کارە گەورەترین ئاماژە و وانەیە بۆ جیهانی عەرەبی کە ئێمە یەك گەلین و هونەریش چەکێکی بەهێزە بۆ بەیەکەوەبەستنەوەی گەلان و لەیەکتر نزیککردنەوەیان، ئێمە یەکتری دەناسین و لە رێگەی هونەر و هونەرمەندانەوە لەیەکتر نزیکدەبینەوە، روونیشە کە ئەم بیرۆکەیە هی زین ی عێراقە و بووە بە ئامرازی بەیەکەوەبەستنەوە و بەیەک گەیاندن و نزیککەرەوەی دووریی".

لای خۆیەوە هونەرمەند سەیف نەبیل خۆشحاڵی خۆی بەم هاریکارییە دەربڕی و وتی "نوێنەرایەتیکردنی کۆمپانیایەکی گەورەی وەکو زین مایەی خۆشحاڵیمە و ئەمەش دووەمین کارمە لەگەڵ ئەم کۆمپانیایەدا کۆمدەکاتەوە و ئەم کارە تەواوکەری کاری یەکەممە، کە بەهۆیەوە توانیم سەردانی چەندین شوێنی عێراقی وڵاتی خۆم بکەم، پێشتر سەردانم نەکردبوون".

محەمەد سەمیر سەرۆکی بەڕێوەبردنی بازرگانی زین ی عێراق وتی "خۆشحاڵین بەم ئاهەنگەی تایبەت بە واژۆکردنی گرێبەستی کامپەینی ریکلامی تایبەت بە دەستپێکردنی خزمەتگوزارییەکانی نەوەی چوارەم لە عیراقدا بە بوونی دوو هونەرمەندی ئەستێرەی گەورە و ناودار، خزمەتگوزارییەکانی نەوەی چوارەممان بەشێوەیەك نایاب دەبێت شایانی بەشداربووی عێراقی بێت، بۆ گەرەنتی ئەم بابەتە دووپاتی دەکەینەوە تیمە ئەندازیاریی و تەکنەلۆجی و بازرگانییەکانمان بەهەموو توانا و وزەی خۆیان شەو و رۆژ لە ئامادەباشیدا دەبن بۆ گەرەنتیکردنی خزمەتگوزارییەکە بە شێوەیەکی نایاب لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراقدا".

عەلی ئەبو خەمرە، بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئیتانا بۆ بەرهەمهێنانی هونەریی لە میانی کۆنفڕانسی ئیمزاکردنی گرێبەستەکەدا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و سوپاسی زین ی عێراقی کرد و وتی "ئەم کامپەینە لە مێژووی عێراقدا بە گرنگترین و گەورەترین کامپەینی ریکلامی دادەنرێت لە رووی بەرهەمهێنان و هونەرییەوە دروستکرابێت، بەتایبەت لەبەر کۆکردنەوەی دوو لە دیارترین ئەستێرەکانی ناوچەی عەرەبی محەمەد رەمەزان و سەیف نەبیل، لەمەشدا رۆڵی زین ی عێراق بەرزدەنرخێنم دەرفەتی رەخساندووە دەرگای بیرۆکەی ریکلامی بکرێتەوە، کە دەبێتە هۆی بەرەوپێشەوەبردنی بواری ریکلام لە عێراقدا".

شایانی باسە وێنەگرتنی کارەکە بە گوێرەی تەکنەلۆجیایەکی هونەریی بەرز ئەنجامدراوە، هەر لە دەرهێنانەوە بگرە تا دەگات شوێنەکانی وێنەگرتن و موسیقا و تێکست و کاریگەرییە دەنگی و بینراوەکان، ئەمەش لە دوای چەندین کامپەینی ریکلامەوە دێت کە کۆمپانیا بەمدواییانە لەگەڵ کۆمەلێك هونەرمەندی ناسراودا ئەنجامیداون، بەوەی کە ریکلامی زین ی عێراق "اني زین انت زین" لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا زیاتر لە 17 ملیۆن بینەری کۆکردەوە، هەروەها ریکلامی #100* زیاتر لە 18 ملیۆن بینەری هەبوو، ئێستایش ژمارەی بینەرانی هەردوو هونەرمەندی ئەستێرە محەمەد رەمەزان و سەیف نەبیل بەربەستی 4 ملیار بینەریان تێپەڕاندووە لە ماڵپەڕی یوتیوب.

زین ی عێراق کاردەکات بۆ بڵاوکردنەوەی تەواوی زانیارییەکانی پەیوەست بە خزمەتگوزارییەکانی 4G-LTE بە شێوازێکی داهێنەرانە و ئاسان و خێرا لە رێگەی بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای دیجیتاڵی و بەرهەمە هونەرییە نایابەکانەوە، بە ئامانجی گەیشتن بە تەواوی چین و توێژەکانی کۆمەڵگا.

بۆ بینینی ریکلامەکە ئێرە کلیك بکە https://youtu.be/dVhiZyMcQDI