كۆمپانیای زین عێراق رایگه‌یاند دوا قۆناغی پڕۆژه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی تۆڕه‌كه‌ی به ئامانجی پێشكه‌شكردنی باشترین و پێشكه‌وتووترین سیسته‌می فاتووره
كۆمپانیای زین عێراق كه یه‌كێكه له كۆمپانیاكانی گروپی زین پێشه‌نگ له بواری خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كان و ئینته‌رنێتی مۆبایل له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا، به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی بڵاوكردوه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌و كردووه قۆناغی دووه‌م كه دوا قۆناغه بۆ نوێكردنه‌وه‌ی ژێرخانی تۆڕه‌كه‌ی و سیسته‌می نوێی فاتووره‌ی كۆمپانیا كۆتایی پێهات، ئه‌و نوێكردنه‌وه‌یه له ئه‌نجامی پلان و ستراتیژیای كۆمپانیای زین دێت كه له‌سه‌ر بنه‌مای پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری له جیهانی په‌یوه‌ندییه‌كان به به‌شداربووان تا بتواندرێت ته‌واوی پێداویستی و خواسته‌كانیان له‌م كه‌رته بۆ ده‌سته‌به‌ر بكرێت.
ئه‌م قۆناغه له نوێكردنه‌وه‌ی تۆڕ سوودێكی گه‌وره و به‌رچاو به به‌شداربووان ده‌گه‌یه‌نێت له بواره‌كانی نوێترین سیسته‌می فاتووره بۆ ته‌واوی هێڵه‌كان و پێشخستنی كه‌ناڵه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ به‌شداربووان و پێشخستنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی فرۆشتن و دامه‌زراوه‌كان، جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له چوارچێوه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی تۆڕ، كۆمپانیای زین عێراق هه‌ر وه‌ك به‌ڵێنی به به‌شداربووانی دابوو باشترین و نوێترین ته‌كنیك پێشكه‌شی به‌شداربووانی بكات كه هاوته‌ریب بێت له‌گه‌ڵ پێوه‌ره جیهانییه‌كان هاوكات له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردنی باشترین و نوێترین ئۆفه‌ر و خزمه‌تگوزاری له ته‌واوی بواره جیاوازه‌كان.