زین عیراق و دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكان بە هاریكاری ئیریكسۆن پێشبڕكێی خوێندكاران بۆ داهێنانی پرۆژەكانی تایبەت بە "ئینتەرنێتی كەلوپەلەكان" دەستپێدەكات

January 30, 2019

لە روانگەی بڕوابونمان بە رۆڵی تەكنەلۆجیا لە پەرەپێدانی و پێشخستنی كۆمەڵگەی عیراقی و گەنجان بەتایبەتی و سوربونمان لەسەر پشتگیریكردنیان، دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكان و زین عیراق، یەكێك لە كۆمپانیاكانی گروپی زین پێشەنگ لە خزمەتگوزاری پەیوەندییەكان و ئینتەرنێت لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقا، پرێس كۆنفرانسێكیان بە هاریكاری كۆمپانیای ئیریكسۆن و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رێكخست بۆ راگەیاندنی دەستپێكردنی پێشبڕكێیەكی خوێندكاران سەبارەت بە گەشەپێدانی پرۆژەكانی داهێنان كە تەركیز دەكاتەسەر (ئینتەرنێتی كەلوپەلەكان) IOT لە بەغداد بە ئامادەبونی ژمارەیەك لە میدیاكاران و كەسایەتییە گەورەكان.

 

لەوبارەیەوە د.عەلی ئەلخویلدی سەرۆكی دەزگای جێبەجێكار لە دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی حكومەت پشتیوانی بۆ ئەو دەستپێشخەرییە راگەیاند و دوپاتیكردەوە "ئەو جۆرە دەستپێشخەریانە كە دەچێتە چوارچێوەی بەرژەوەندی گەنجانی عیراق و گەشەپێدانی تواناكانیانەوە، بەشێوەیەكی نایاب ئامادەیان دەكات بۆ چونە ناو بازاڕی كارەوە و ئەوەش لە چوارچێوەی كارە لەپێشینەكانی دەستەكەمانە، پێشتریش دەستپێشخەری (دوم)ان راگەیاند بۆ بنیاتنانی ئایندە، كە ئامانج لێی گەشەپێدانی كەرتی پەیوەندییەكان و ئینتەرنێت و پتەوكردنی ئابوری دیجیتاڵ و هاریكاری و بەشداری نێوان خاوەن بەرژەوەندییە سەرەڕای توانای گەیشتن بە تەكنەلۆجیای زانیاری و پەیوەندییەكان، هیواداریشن ئەو دەستپێشخەرییە (دوم) لە ساڵی 2025دا تەواو ببێت".

 

هەر لەوبارەیەوە عەلی زاهید سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای زین عیراق دەڵێت "ئێمە و دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی عیراق بە هاریكاری لەگەڵ ئیریكسۆن لەسەر چەند ئامانجێكی هاوبەش یەكدەگرینەوە كە دەچێتە چوارچێوەی بەرپرسیارێتی كۆمەڵگەیی كۆمپانیاكان كە پێویستە لەسەرمان گەشە بە كۆمەڵگەكەمان بدەین لە رێی دەستەبەركردنی ستەیج بۆ خوێندكارانی زانكۆكانی عیراق كە یاریدەریان دەبێت بۆ تەقاندنەوەی تواناكانیان. ئێمە ئەمڕۆ ژینگەیەكی دەرەوەی سنوری ئەكادیمییان بۆ دەڕەخسێنین كە لە چوارچێوەی پێشبڕكێدایە و دەیانخاتەبەردەم تەحەدی راستەقینە و پاڵنەریان دەبێت بۆئەوەی بە توانا تاكەكەسییەكانی خۆیان بگەن بەوپەڕی سنور تا لە ژیانی پیشەگەریی خۆیاندا سەركەوتوبن لە ئایندەدا".

 

وتیشی "ئەم ئەزمونە وەك ستەیجێكی كێبڕكێیە، كە هەلیان بۆ دەڕەخسێنێت تا توانای خۆیان هەڵبسەنگێنن و ئەوەی بە تیۆری فێری بون بیكەن بە پراكتیكی تا داهێنان بكەن لە پرۆژەكاندا بۆئەوەی چارەسەر بدۆزنەوە بۆ باشتركردنی دۆخی بژێوی لە عیراقدا لە رێی سودبینین لەو توانایانەی لە رێی تەكنەلۆجیای ئینتەرنێتی كەلوپەلەكانەوە وەدەستی دەخات".

 

داواكارییەكان لە رێی پڕكردنەوەی فۆرمێكی دورودرێژەوە دەبێت كە لە ماڵپەڕی ئەلیكترۆنی تایبەت بە پێشبڕكێكە هەیە، لیژنەی ناوبژیوانان باشترین 20 پرۆژە هەڵدەبژێرێت تا بەپێی پێودانگە جیهانییەكان بچنە پێشبڕكێوە، تا دەگەنە لیستی 5 باشترین پرۆژەی داهێنان، لەوێشدا 3 پرۆژەی براوە هەڵدەبژێردرێت.

 

لە ئاهەنگێكی كۆتایی پێشبڕكێكەدا، خەڵات و قەڵغان بەسەر سەركەوتواندا دابەش دەكرێت، كە براوەكان سەرەڕای وەرگرتنی خەڵات، بەشداری لە پرۆگرامێكی مەشقی سێ مانگیدا دەكەن، سەرەڕای ئەوەی بۆ ماوەی یەك هەفتە دەچنە بارەگای سەرەكی كۆمپانیای ئیریكسۆن لە ستۆكهۆڵمی پایتەختی سوید و بۆ ماوەی مانگێكیش لە زین عیراق دەبن، كە لەوێدا لەسەر دەستی پسپۆڕە لێهاتوەكاندا راهێنان دەبینن.

 

جێی باسە زین عیراق یەكێكە لە پێشكەوتوترین كۆمپانیاكان لە بواری تەكنەلۆجیا لە عیراقدا. بەردەوام دەگەڕێت بۆ چۆنێتی بەكارهێنانی نوێترین چارەسەرە تەكنەلۆجییەكان و پێشكەشكردنی بە بەشداربوانی و لە دیارترینیشیان بە دۆكیومێنتكردنی ئەلیكترۆنی داتاكان. هەروەك كۆمپانیا هەوڵدەدات بگات بە سەرجەم چین و توێژەكانی كۆمەڵگە و بڵاوبونەوەی لە تەواوی پارێزگاكانی عیراق لە رێی بنكە جیاوازەكان و خاڵەكانی فرۆشتن، كە زامنی دابینكردنی باشترین و خێراترین خزمەتگوزارییە. پێشتریش زین عیراق ژمارەیەك دەستپێشخەری بۆ پاڵپشتیكردنی گەنجان راگەیاندوە، كە دواهەمینیان دەستپێشخەری گەنجانی زین ZY بوو، كە ئامانج لێی گەشەپێدانی گەنجان و كەمكردنەوەی رێگرییەكانی بەردەمییەتی و دەستبەركردنی چەترێكە بۆ سەرجەم پرۆژەكانی گەنجان كە دەچنە ئەو چوارچێوەیەوە.