زین ی عێراق یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەگەڵ زانکۆی ئەمریکی لە بەغدا ئیمزا دەکات بە ئامانجی باشترکردنی توانا و لێهاتوویی خوێندکارانی عێراقی و گەشەپێدان و بەرەوپێشبردنی مەعریفەی ئەکادیمی و زانستی

زین ی عێراق یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەگەڵ زانکۆی ئەمریکی لە بەغدا ئیمزا دەکات بە ئامانجی باشترکردنی توانا و لێهاتوویی خوێندکارانی عێراقی و گەشەپێدان و بەرەوپێشبردنی مەعریفەی ئەکادیمی و زانستی

لەچوارچێوەی هەوڵەکانی و دیدگاکەیدا بۆ گرنگی و بایەخ و تواناسازی لێهاتوویی نەوەی لاوانی عێراق، زین ی عێراق کە یەکێکە لە کۆمپانیاکانی گرووپی زینی پێشەنگ لە خزمەتگوزارییەکانی گەیاندن و داتا گوازراوەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفەریقا، یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ زانکۆی ئەمریکی لە بەغدا ئیمزاکرد، ئامانج لێی باشترکردنی هاریکاری و کارکردنە لەسەر گەشەپێدان و بەرەوپێشبردنی بەهرەی لاوان لە عێراق و رەخساندنی دەرفەتە لەبەردەمیاندا، لە رێگەی باشتکردنی ئامرازەکانی فێرکردنی تایبەت بە خۆیان بۆ بەرەوپێشبردنی لایەنە ئاکادیمی و زانستییەکان لە پێناو بەدەستهێنانی مەعریفە و تێگەیشتنیان.

ئەم هاریکارییە لە چوارجێوەی ستراتیجیەتی زین ی عێراقدایە، کە نەوەی لاوان لە پێشەوەی گرنگیدانەکانیدایە و کاردەکات بۆ فەراهەمکردنی ئامراز و رێگاکانی توادارکردنیان و رەخساندنی دەرفەت بۆ گوزارشتکردن لە بیرۆکە و بەدەستهێنانی لێهاتوویی و مەعریفەی پێویست بۆ دەستپێکردنی ژیان و بەدیهێنانی خەونەکانیان و باشترکردنی بەشدارییان لە بونیادنانی دواڕۆژێکی باشتر بۆ عێراق.

رێککەوتننامەکەی نێوان زین ی عێراق و زانکۆی ئەمریکی لە بەغدا بوارەکانی ئامادەکردن و مەشقپێکردن دەگرێتەوە، کە بریتین لە دانوستان و سەرچاوە داراییەکان، پەیوەندییە گشتییەکان و ئاخاوتن لەگەڵ جەماوەر و خزمەتگوزاریی بەشداربووان و چەند بوارێکی دیکە. ئەمەو لە تەك هاریکاری بۆ فەراهەمکردنی مەشقی سەرەکی و پسپۆڕی لە زمانی ئینگلیزی و تواناکانی پەیوەندیکردن بۆ بەکارهێنانی پیشەییانە.

زین ی عێراق زانکۆی ئەمریکی لە بەغدا هاریکاری یەکتر دەکەن لە فەراهەمکردنی پاڵپشتی بۆ خوێندکارانی زانکۆ لە رێگەی مینحەی زانستی و ئەو مینحەیەی بۆ توێژینەوەکان و گەشت و سپۆنسەرکردنی چاڵاکیەکان پێشکەشدەکرێت، لە تەك هەر پاڵپشتییەکی دیکەی کە خوێندکارانی عێراقی پێویستیان پێی بێت.

سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای زین ی عێراق عەلی ئەلزاهد وتی " خۆشحاڵین بەم رێکەوتننامەیە لەگەڵ زانکۆی ئەمریکی لە بەغدا، کە وەک هاوبەشێکی کارا لێی دەڕوانین رۆڵی سەرەکی و نایاب دەگێڕێت، بەو پێیەی کلیلەکانی گۆڕانکاریی ئەرێنی هەیە لە بواری دامەزراوە فێرکارییەکان لە عێراقدا. زین ی عێراق و زانکۆی ئەمریکی لە بەغدا لە گرنگیدان و بەهای کارکردن لەسەر گەشەپێدان و بەرەوپێشەوەبردنی بەهرەی لاوان لە عێراقدا بەشدارن، لە رێگەی باشترکردنی ئامرازەکانی فێرکردنی تایبەت بە خۆیان، بە مەبەستی بەرەوپێشەوەبردنی لایەنە ئەکادیمی و زانستییەکان کە پێویست و سەرەکین لە بەدەستهێنانی مەعریفە و تێگەیشتن و ئاسۆی بەرفراوانیان، من زۆر شانازی دەکەم بەو پاڵپشتییەی ئەم زانکۆیە لە بواری فێرکردنی سەرکردەکانی ئایندەی ئەم وڵاتەدا پێشکەشی دەکات". 

لای خۆیەوە سەرۆکی زانکۆی ئەمریکی لە بەغدا د. مایکڵ مۆڵنکس وتی "زۆر خۆشحاڵم بەم رێککەوتننامەیە و کارکردن لەگەڵ کۆمپانیایەکی پێشەنگی وەك زین ی عێراق، ئەمەش بوار دەڕەخسێنێت زیاتر بۆ لاوانی عێراق بەدەستبهێنین لە رێگەی جێبەجێکردنی پڕۆگرامی تایبەتەوە. هەروەها بوارمان بۆ دەڕەخسێنێت سوود لە تواناکانی زین ی عێراق وەرگرین بۆ باشترکردنی ئاستی ئەکادیمی بۆ خوێندکارانمان و رەخساندنی دەرفەت لەبەردەمیاندا بۆ شارەزایی و توانا و لێهاتووی پێویستی دەستپێکردنی ژیانی زانستی و بەدیهێنانی سەرکەوتن و جیاوازیی و نایاببوون کە رەنگدانەوەی ئەرێنی دەبێت بەسەر کۆمەڵگای عێراقی و ئایندەی گەل".

بەگوێرەی ئەم رێککەوتننامەیە کار لەسەر هەماهەنگی هەوڵەکان دەکرێت لەبواری دەستپێشخەرییەکانی بازاڕکردنی هاوبەش، لە رێگەی کردنەوەی بنکە و ئۆفیسی زین ی عێراق لە ناو حەڕەمی زانکۆی ئەمریکی لە بەغدا و بەکارهێنانی تۆڕی بەشداربووانی زین ی عێراق و سوودوەرگرتن لە توانا و لێهاتوویی زین لە بوارەکانی راگەیاندن و ریکلامکردن بۆ پڕۆگرام و چاڵاکییەکانی زانکۆی ئەمریکی لە بەغدا.