لقێكی نوێی متمانەپێكراو بۆ خزمەتگوزارییەكانی زین عیراق لە پارێزگای نەجەف زین عیراق بەدەنگ پێداویستی بەشداربوانییەوە دەچێت لە گشت عیراقدا

لقێكی نوێی متمانەپێكراو بۆ خزمەتگوزارییەكانی زین عیراق لە پارێزگای نەجەف زین عیراق بەدەنگ پێداویستی بەشداربوانییەوە دەچێت لە گشت عیراقدا

لقێكی نوێی متمانەپێكراو بۆ خزمەتگوزارییەكانی زین عیراق لە پارێزگای نەجەف زین عیراق بەدەنگ پێداویستی بەشداربوانییەوە دەچێت لە

زین عیراق یەكێك لە كۆمپانیاكانی گروپی زین پێشەنگ لە خزمەتگوزاریی پەیوەندییەكان و ئینتەرنێت لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقیا، كردنەوەی سەنتەرێكی نوێی خزمەتگوزاریی متمانەپێكراو لە پارێزگای نەجەف – حەی میسان – بەرامبەر مۆڵ نەخیل بە هاریكاری لەگەڵ كۆمپانیای "النخیل توا"ی بریكاری رادەگەیەنێت تا نزیك بێت لە بەشداربوانی و پێداویستییەكانیان دابین بكات، چونكە پارێزگای نەجەف بایەخی گەورەی هەیە لای كۆمپانیا.

لەوبارەیەوە بەڕێز لەیس عوبەیدی بەڕێوەبەری فرۆشتن لە زین عیراق دەڵێت "هاوشان لەگەڵ ستراتیژییەتی كۆمپانیاكەمان بۆ فراوانكردنی روبەری جوگرافی كاركردنمان لە رێی سەنتەرەكانی خزمەتگوزارییەوە، دەستپێشخەریمان كرد بۆ كردنەوەی سەنتەرە متمانەپێكراوەكانمان بەمەبەستی ئاسانكاریكردن بۆ بەشداربوانمان تا كارتی پڕكردنەوەی باڵانس و بەشداری مانگانەیان دەستبكەوێت و لەگەڵ جیهاندا لە پەیوەندیدابن". وتیشی "ئەو كارەمان لەچوارچێوەی هەوڵی بەردەوامماندایە بۆئەوەی لە پەیوەندیدابین لەگەڵ بەشداربوانمان لە رێی تۆڕێكی فراوانی سەنتەرەكانی خزمەتگوزاریی و خاڵەكانی فرۆشتن لەسەرجەم پارێزگاكانی عیراق بۆئەوەی باشترین خزمەتگوزاریی پێشكەش بكەین و پێداویستی بەشداربوان دابین بكەین".

هەروەها ئەو هەنگاوە لە درێژەی پلانی ئامانجدارماندایە بۆ فراوانكردنی سەنتەرەكانی خزمەتگوزاری بەشداربوان و بەدەنگەوەچونی داواكانیان بە باشترین و خێراترین رێگای بەردەست. ئەم سەنتەرەش هاوشێوەی زنجیرەیەك سەنتەری دیكەی زین عیراقە، كە لە ناوچە جیاجیاكانی وڵاتدا هەیە بۆئەوەی نزیك بن لە بەشداربوانەوە. سەنتەرەكەش كۆمەڵێك خزمەتگوزاری پێشكەش دەكات لەوانەش فرۆشتن و گۆڕینی هێڵ، كارتی پڕكردنەوەی باڵانس سەرەڕای پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری راوێژكردن بە بەشداربوان، هەموو خزمەتگوزارییەكانیش بە ئاسانی و بە نرخێكی ركابەری دابین دەكرێن.

زین عیراق هەوڵدەدات باشترین خزمەتگوزاری پێشكەش بە بەشداربوانی بكات بۆیە بەم دواییانە وەبەرهێنانی كرد لەگەڵ كۆمپانیا جیهانییەكان بۆ پەرەپێدان و نوێكردنەوەی تۆڕی زین عیراق لە نەجەف و كەربەلا، بەو نوێكردنەوەیەش بەشداربوانی زین عیراق لە نەجەف و كەربەلا دەتوانن سود لە خزمەتگوزاری ئینتەرنێت وەربگرن بەوپەڕی خێرایی، هەروەك تۆڕی یەكەم لە نەجەف و كەربەلا ئامادە دەبێت بۆئەوەی بگاتە 4G و ئەوەش كاریگەری بەرچاوی دەبێت لەسەر تۆڕەكان و چارەسەرێكی گشتگیر و سەلامەت دابین دەكات و رێژە و قەبارەشی زۆر لە پێشتر گەورەتر دەبێت.

هەر بەو نوێكردنەوەیە، زین عیراق بە هەمان شێوە دەبێتە تۆڕی یەكەم كە سەرجەم شار و گوند و ناحیەكانی نەجەف و كەربەلا بە ئینتەرنێتی 3G روماڵ دەكات، كە توانای زۆر زیاتر دەبێت و بەشداربوانی زین عیراق دەتوانن سودببینن لە ئەزمونێكی نایابی پەیوەندی و ئینتەرنێتێكی خێرا بەتایبەتی لە نەجەف و كەربەلا، كە هەموو ساڵێك لە عاشورای موحەڕەم و چلەدا پێشوازیی لە چەندین ملیۆن سەردانیكەر دەكەن.