گروپی زین رایگه‌یاند، بڕانده بازرگانییه‌كه‌ی Zain Esports به ئامانجی گه‌شه‌پێدانی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان له بازاڕه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای PlayHera، كۆمپانیای "PLAYHERA MENA" دامه‌زراند.
گروپی زین رایگه‌یاند، بڕانده بازرگانییه‌كه‌ی Zain Esports به ئامانجی گه‌شه‌پێدانی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان له بازاڕه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای PlayHera، كۆمپانیای "PLAYHERA MENA" دامه‌زراند.
گروپی زین، به په‌رۆشه‌وه له چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌دایه ئه‌م پڕۆژه‌یه ببێته مایه‌ی په‌ره‌پێدانی توانا و لێهاتووییه‌كانی یاریزانی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، له رێگای دابینكردنی ژینگه‌یه‌كی گونجاو و پشتيوان بۆ دروستكه‌ران و دیزاینه‌رانی ناوه‌ڕۆكی یارییه‌كان، به پشتبه‌ستن به به‌كارهێنانی نوێترین ته‌كنۆلۆژیا كه باشترین ئه‌نجام به‌ده‌ستده‌هێنێت، به‌هۆی ئه‌و ژێرخانه دیجیتاڵییه‌ی كۆمپانیاكانی "گروپی زین"ی پێشه‌نگی خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن و ئینته‌رنێتی گوازراوه هه‌یانه، هه‌روه‌ها پێشبینیده‌كرێت ئه‌م هه‌نگاوه یارمه‌تیده‌ربێت بۆ راكێشانی سه‌ره‌نجی كه‌سانی تر و ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی تایبه‌تمه‌ندن له بواری یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان بۆ نێو پلاتفۆڕمه چالاكه‌كه‌ی.
له‌لایه‌كی تره‌وه، كۆمپانیای PlayHera كه زیاتر له 150 هه‌زار یاریزانی چالاكی هه‌یه، خواستی فراوانكردنی هه‌ژموونه‌كه‌یه‌تی له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا، به ئامانجی بوونی به پلاتفۆڕمێكی پێشه‌نگ له بواری یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان و بتوانێت بگاته بایه‌خپێده‌رانی ئه‌م بواره، و لیستێك له بژارده‌یه‌كی فراوانی به‌رهه‌مه‌كانی پێشكه‌ش به یاریزانان بكات وه‌ك پاڵه‌وانێتییه‌كان، یارییه‌كانی ئینته‌رنێت، ناوڕۆكی خۆشگوزه‌ریی هاوچه‌رخانه، كۆگا ئه‌لیكترۆنییه‌كان، بۆ زانین ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌رگای واڵاكردووه بۆ سپۆنسه‌ريكردن و وه‌به‌رهێنان.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای زین عیڕاق عه‌لی زاهید راگه‌یاند "ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه ده‌بێته هۆی به‌هێزكردنی بازاڕی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان له ئاستی ناوچه‌كه به گشتی و عێڕاق به دیاریكراوی، هه‌روه‌ها ده‌رفه‌تێكه بۆ داهێنان و قازانجی دارایی بۆ كۆمپانیا و هه‌وادارانی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، چ یاریزان یان دروستكه‌ران و دیزاینه‌رانی ناوه‌ڕۆكی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان"بن.
هه‌روه‌ها عه‌لی زاهید ووتی "ئێمه له زینی عێڕاق به به‌رده‌وامی كارده‌كه‌ین بۆ پاڵپشتیكردنی توێژی گه‌نجان به تایبه‌ت هه‌وادارانی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، له رێگای پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و ته‌كنیكی به‌كارهێنراو له ژێرخانی په‌یوه‌ندیكردن كه ده‌رفه‌تیان بۆ ده‌ڕه‌خسێنیت بتوانن له ئاستی هه‌رێمیی و جیهانیدا كێبڕكێ بكه‌ن، ئه‌مه جگه له ئه‌نجامدانی پاڵه‌وانێتی و كێبڕكێ له ئاستی عێڕاقدا".
جێی ئاماژه‌پێكردنه كۆمپانیای زین له ماوه‌ی رابردوودا، پاڵه‌وانێتی (زین فای 2ى) بۆ یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان سازكرد، بۆ هه‌واداران و یاریزانه لێهاتووه‌كانی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان به مه‌به‌ستی كێبڕكێكردن له‌سه‌ر نازناوی پاڵه‌وانێتییه‌كه كه به گه‌وره‌ترین چالاكی هه‌ژمارده‌كرێت له ئاستی عێڕاقدا، و یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتییه‌كه بریتی بوون له "ره‌ینبۆ 6" rainbow six siege تایبه‌ت به كۆمپیوته‌ر و هه‌روه‌ها "پۆبجی مۆبایل" PUBG Mobile و له‌گه‌ڵ یاری "فیفا" FIFA22 تایبه‌ت به مۆبایل.
ئامار و شیكارییه تایبه‌تمه‌نده‌كان، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن 100 ملیۆن یاریزانی چالاكی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌ن، ئه‌مه‌ش به یه‌كێك له خێراترین بازاڕه‌كان له ئاستی جیهاندا داده‌نرێت له رووی گه‌شه‌گردنه‌وه. بۆیه Zain Esports په‌رۆشه بۆ گه‌شه‌پێدانی سیسته‌می ژینگه‌یی و خستنه‌ڕووی ده‌رفه‌تی زیاتر له‌م پێشه‌سازییه پێشكه‌وتووه‌دا.
له‌لایه‌كی تره‌وه، سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای PLAYHERA نایف ملاعب له‌م باره‌یه‌وه ووتی "هه‌ماهه‌نگییه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ Zain Esports یارمه‌تیمان ده‌دات له په‌ره‌پێدانی لیستی ئۆفه‌ره‌كانمان له بازاڕه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا، هه‌روه‌ها هۆكارێكه بۆ سوودبینینی یاریزانان و هانده‌ران له خزمه‌تگوزارییه ناوازه‌كانمان له رێگای ئه‌نجامدانی پاڵه‌وانێتی و یارییه‌كانی كڵاود Cloud gaming، و ناوه‌ڕۆكی سه‌رده‌مییانه و هاوكات سوود بینین له پڵاتفۆڕمه‌كانی بازرگانییه ئه‌لیكترۆنیه‌كان".
PLAYHERA
شایه‌نی باسه، پلاتفۆڕمی PLAYHERA بۆ وه‌رزشه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، هه‌لی به‌رفراوان دابینده‌كات له بواره‌كانی كێبڕكێی پاڵه‌وانێتی و پێشبڕكێكان، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام چالاكی هه‌مه‌جۆر سازده‌كات، و په‌رۆشه بۆ زیادكردنی به‌شداریكردن و دروستكردنی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵ كه‌سانی هاوبووچوون، و له ئێستادا PLAYHERA 150 هه‌زار یاریزانی چالاكی هه‌یه، و به‌رده‌وام ناوه‌ڕۆكی خۆشگوزه‌ری هاوچه‌رخ پێشكه‌ش ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆگایه‌كی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه له‌سه‌ر ئینته‌رنێـت.
Zain Esports
ئاماده‌یی Zain Esports وه‌ك پلاتفۆرمێكی به‌هێز و دیاری یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان له ئاستی هه‌رێمه‌كه كه له كارلێكی به‌رده‌وامدایه له‌گه‌ڵ گه‌نجان و یاریزانان، بووه‌ته هۆی دروستكردنی سیسته‌مێك تیایدا كه‌متر پشت به خزمه‌تگوزارییه كلاسیكییه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن ببه‌سترێت، زین ئیسپۆرتس هه‌لێكی فراوانی ره‌خساندووه بۆ خزمه‌تگوزارییه دیجیتاڵییه‌كان و یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی به خێرایی گه‌شه و قازانج بكه‌ن.
Zain Esports یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین پڵاتفۆڕمه‌كانی ئینته‌رنێتی مۆبایل و ئینته‌رنێتی ماڵان، به ئامانجی پاڵپشتیكردنی كۆمپانیاكانی گروپی زین دروستكراوه تا له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدابن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان ئه‌وه‌ش له رێگای ته‌كنۆلۆژیا پێشكه‌وتووه‌كه‌یه‌وه.
له ئاستی جیهاندا، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به یه‌كێك له خێراترین ئه‌و ناوچانه هه‌ژمارده‌كرێت له گه‌شه‌كردنی خێرای یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، له‌م پێناوه‌دا ئامانجی Zain Esports، په‌ره‌دانه به پێشخستنی سیسته‌می یارییه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا و رێگاخۆشكردن بۆ لێهاتووییه‌كانی یاریزان و كارمه‌ندان و شیكه‌ره‌وان و كۆمێنتاران بۆ به‌شداریكرن و كێبڕكێكردن له هه‌ردوو گۆڕه‌پانی هه‌رێمی و جیهانی.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، راگه‌یاندنی بڕاندی Zain Esports ده‌ستپێكێك بوو بۆ سازكردنی پێشبڕكێ بێسنووره‌كانی پاڵه‌وانێتییه گه‌وره‌كانی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان له‌سه‌ر ئینته‌رنێت له ئاستی هه‌رێمه‌كه‌دا، ئه‌مه بێجه له ئه‌نجامدانی چالاكییه كۆمه‌ڵایه‌تییه رێكخراوه‌كانی. Zain Esports له ساڵی (2021) دا، 16 پاڵه‌وانێتی سازكرد و له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه زیاتر له 18,000 كه‌س به‌شدارییان له چالاكییه‌كانیدا كردووه و هه‌روه‌ها زیاتر له 43 ملیۆن كه‌س كارلێكیان له‌گه‌ڵ ڤیدیۆی چالاكییانیدا هه‌بووه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و له هه‌ردوو پلاتفۆڕمی Twitch و YouTube و كه‌ناڵه‌كانی تری سۆشیال میدیا 5.7 ملیۆن كه‌س به شێوه‌كی كارا به‌شدارییان له ڤیدیۆكاندا كردووه.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به پاڵه‌وانێتییه‌كان، یه‌كه‌مین یاری بریتی‌بوو له PubG Mobile مۆبایل، پاشان هه‌ردوو پاڵه‌وانێتی Rainbow Six Siege وCounter Strike: Global Offensive به دوادا هات و یارییه‌كان له‌سه‌ر لاپ‌تۆپ ئه‌نجامدران.
هه‌روه‌ك چۆن له‌م دواییانه بڕاندی بازرگانی Zain Esports پێشه‌نگی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان بوو له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له ئێستاشدا له پلانی ئه‌وه‌دایه په‌ره به پلاتفۆڕمی پاڵه‌وانێتییه‌كان بدات، كه بازرگانی ئه‌لیكترۆنی و ئۆفه‌ری په‌یوه‌ندیدار به‌و بواره له خۆده‌گرێت، هه‌روه‌ها له به نیازه بازنه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌كانی فراوان بكات له رێگای دامه‌زراندنی گۆڕه‌پانی پێشكه‌وتووی وه‌رزشه ئه‌لیكترۆنییه‌كان.
ئاماده‌یی زین وه‌ك پلاتفۆرمێكی به‌هێز و دیاری یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان له ئاستی هه‌رێمه‌كه و كارلێكی به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ گه‌نجان و یاریزانان، بووه‌ته هۆی دروستكردنی سیسته‌مێك تیایدا كه‌متر پشت به خزمه‌تگوزارییه كلاسیكییه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن ببه‌سترێت، ئه‌مه‌ش هه‌لێكی فراوانی ره‌خساندووه بۆ خزمه‌تگوزارییه دیجیتاڵییه‌كان و یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی به خێرایی گه‌شه و قازانج بكه‌ن.
لای هه‌مووان ئاشكرایه، له ئێستادا یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان به‌كارهێنه‌رێكی زۆریان هه‌یه له‌سه‌ر مۆبایل و ئینته‌رنێتی ماڵان.